riklam

کێ بوون وەرگرانی خەڵاتی بلە و بۆ؟

بیروڕا 07:31 PM - 2019-04-09
.

.

پێشنیارێک..
لە بۆنە جیاجیاکاندا ، زۆر جار خەڵات دابەش دەکرێت و زۆر جاریش لەپاش دابەشبونییەوە ناڕەزایەتی و سەرنج و تێبینی و ڕەخنەی زۆریشی لێ کەوتۆتەوە کە بێگومان بوونی ئەو تێڕوانین و ڕەخنانە دەرئەنجامی هۆکارگەلێکن کە بەگشتی پەیوەستە بەو پێوەرانەی دادەنرێن لە بۆنەکاندا لە لایەن ئەنجامدەرانییەوە، کە دواجار هەم لادان لە پێوەرە ستانداردو ڕاستەکان پرۆفشناڵێتی و گرنگی بەهای خەڵات و بۆنەکان لەدەست دەدات.

هەم کاریگەری دەبێت بۆ لایەنی دەرونی و متمانە و ئومێدی خەڵک و لە لایەکی دیکەشەوە زۆر جار هەندێ لە وەرگرانی خەڵاتەکان کە دەشێت شایستە نەبن خۆیان لێ دەبێت بە کەسانێکی جیاوازتر وەک ئەوەی لە مەریخێکی ترەوە هاتبن .!! ئەوەی جێی باس و جیاوازترە شایستەیی ئەو کەسایەتییانە بوون کە ئەڕۆ لە خەڵاتی زێرینی بلەدا بەدیکرا و کەمیی ناڕەرایەتییەکانی خەڵکیش بوو لەو بارەیەوە، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە بۆ ؟ بێگومان ئەوە زیاتر گرێدراوی ئەو پێوەرە گونجاوو ڕاستانەن کە ووردی و بەرپرسیارێتی پێوە دیار بوو لە لایەن ئەنجامدەرانییەوە، ڕەچاوکرنی باڵانسی جێندەری، جوگرافی، بواری جیای پیشەیی و سیاسی و هتد جێی سەرنجی هەڵبژاردەکان بوو.

بۆیە هاوشێوەی ئەم هەنگاوو کارانە جێی دەستخۆشییەو رەچاوکردنی پێوەری پێویستیش بۆ هەر خەڵاتێک و لەهەر بۆنەیەکی تردا گرنگ و ڕاستە.

ماوەتەوە بڵێم لەپاڵ هەموو ئەو هەڵبژاردانەدا گەر ڕەچاوی تەمەنی جیایی مرۆڤەکان بکرایە لە نەوەی مام ناوەند و تازەش کارەکە تەواوکارتر دەبوو کە هیوادارم بۆ ساڵێکی تری خەڵاتی بلە ڕەچاو بکرێ.

 کنێر عەبدوڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket