riklam

به‌ دوو درۆ

بابەتی گۆڕاو 01:14 PM - 2019-04-09
.

.

به‌ دوو درۆ

ـ ئێستاش هه‌روا بێ تامه‌؟
× چى؟
ـ كۆبوونه‌وه‌كانى یه‌كێتى و پارتى.
*****
ـ به‌قه‌ده‌ر ئه‌و شاخى گۆیژه‌یه‌ ئه‌بێ.
× چى؟
ـ خه‌فه‌تى مه‌سئوله‌كان.
*****
ـ هه‌روه‌كو جاران ره‌واجى زۆره‌ لاى براده‌ران؟
× چى؟
ـ درۆ.
*****
ـ به‌ ره‌ئى تۆ له‌ ئه‌مریكاش هه‌روا شاراوه‌یه‌؟
× چى؟
ـ داهاتى نه‌وت.
*****
ـ راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن لاى ئێوه‌ له‌ تۆڵه‌كه‌ زیاتره‌؟
× چى؟
ـ كافتیریا.
*****
ـ وابزانم هه‌ر عه‌ینى تاس و حه‌مامى جاران ئه‌بێ.
× چى؟
ـ حكومه‌تى داهاتوو.
*****
ـ لاى ئێوه‌ش هه‌موو ئافره‌تێ بێزووى پێوه‌ ئه‌كات؟
× چى؟
ـ ته‌جمیلى لووت.
*****
ـ تووسه‌رى خۆت جه‌ماعه‌ت به‌ شتى تر تێ نه‌گه‌یشتن؟
× چى؟
ـ جیڕه‌ى كورسییه‌كه‌.
*****
ـ هاتووین قه‌ناعه‌تمان پێ بكه‌ى.
× به‌ چى؟
ـ به‌ دوو درۆ.
*****
ـ ئه‌زانى له‌ به‌یانیانى یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌چێ؟
× چى؟
ـ ده‌موچاوى مودیره‌كه‌مان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket