چاره‌نوسی به‌رزاییه‌كانی جۆلان
بیروڕا 01:08 PM - 2019-04-09.
چاره‌نوسی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریاش
به چاره‌نوسی 3 دورگه‌كه‌ی ئیمارات ده‌چێت !
سوریا یه‌كێكه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 53 ساڵه له‌لایه‌ن تاكه حیزبێكه‌وه كه حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكیه و له‌لایه‌ن تاكه بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌ده و له‌كه‌مایه‌تی عه‌له‌وین له‌و وڵاته‌دا ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌سیسته‌می ئاگر و ئاسن و دیكتاتۆریه‌ت و توتالیتاری دوور له بوونی دیموكراسی و ئازادیه‌كان و خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن،هه‌رچه‌نده ئه‌م باڵه‌ی حیزبی به‌عس به‌به‌راوورد به باڵی وڵاتی عێراق به چه‌پڕه‌و ناوده‌برێن،به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هه‌ردوولایان له‌لایه‌ن تاكه كه‌سێكی مه‌سیحیه‌وه ((میشێل عه‌فله‌ق ))له‌ساڵی 1937وه دامه‌زراوه و خاوه‌نی ئامانجی ((نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و خاوه‌نی یه‌ك نامه‌ی نه‌مریشه))و دروشمه‌كانی((یه‌كێتی و ئازادی و ئیشتراكیان))به‌رزكردۆته‌وه،به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و دروشمانه‌یان به‌كرداره‌كی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع به‌رجه‌سته نه‌كردوه و هیچ كاتیش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان یه‌ك نه‌خستوه و هیچكاتیش له‌جه‌نگه‌گانی دژ به ناعه‌ره‌به‌كان له توركیا و ئیسڕائیلیه‌كاندا براوه‌ی جه‌نگه‌كان نه‌بوون .
سوریا بۆخۆی وڵاتێكی هه‌ژاری بچوكه له‌ڕووی پانتایی خاك و ژماره‌ی دانیشتووان و بوونی سامانه سروشتیه‌كانییه‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جیۆسیاسی و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی گرنگی سیاسی و ئابوری و ئه‌منیه.بۆیه له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه وڵاته زلهێزه‌كانیشه‌وه له فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیاو له‌ئێستاشدا ڕوسیا و ئه‌مریكاوه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن و درێژه‌دانی كێشه‌كانی سوریا له‌ساڵی 2011وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌وه‌تا ڕوسیا جه‌نگی مان و نه‌مان ده‌كات له‌سوریادا ،چونكه سوریا ته‌نها پێگه و قه‌ڵایه‌كی ڕووسیایه له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،بۆ ئه‌مریكاش گرنگه چونكه وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌رسه‌ختی دژی ئیسڕئیلی هاوپه‌یمانێتی.له‌وكاته‌وه‌ی له‌ساڵی 1948وه ئیسڕائیل وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دامه‌وزراوه سوریا له‌دژایه‌تی ئاشكرا و نهێنی نه‌وه‌ستاوه،هه‌ربۆیه‌شه ئیسڕائیلیش به‌لایه‌وه گرنگه كه ڕژێمی سوریا بگۆڕێت بۆ ڕژێمێكی سازشكاری عه‌ره‌بی تر و بتوانێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه وه‌كو میسر و گه‌لێك وڵاتی تری عه‌ره‌بی ئیدی ترس و دڵه‌ڕاوكێی نه‌مێنێت له‌لای باكوره‌وه.
له‌جه‌نگی حوزه‌یرانی ساڵی 1967 كه به شكستی حوزه‌یران یان ((جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه))ی عه‌ره‌ب ئیسڕائیل ناسراوه،توانرا كه به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی سوریا یان ((به‌رزاییه‌كانی جۆلان))ی سوریا له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه داگیر بكرێت و تائێستا و ماوه‌ی 52 ساڵه داگیركراوه و ساڵ به‌ساڵیش ئیسڕائیل هه‌وڵی خۆ جێگیركردن و بنیاتنانی 30 نشینگه‌ی جوله‌كه‌ی تیادا ده‌دات و له‌ئێستادا كه 2/3ی جۆلان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیلدایه نزیكه‌ی 17هه‌زار جوله‌كه‌ی تیادا نیشته‌جێكردوه و ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه‌ش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بریتین له 20هه‌زار كه‌سێك. كه له بنچینه‌دا دانیشتوانی جۆلان له عه‌ره‌ب و توركومان وچه‌ركه‌س پێكهاتوه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای جۆلان كه‌وتۆته نێوان ڕووباری یه‌رموك له باشور و شاخی شێخ له باكوره‌وه كه سه‌ر به‌پارێزگای قونه‌یتره‌یه،60كم دووره له‌ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه. كۆی ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1860كم دووجایه و درێژیه‌كه‌ی له‌باكوره‌وه بۆ باشوور 74كم و گه‌وره‌ترین پانتاییشی بریتیه له 27 كم.ئه‌م به‌رزاییانه پێكهاته‌یه‌كی به‌رده‌ڵانی پاشماوه‌ی گڕكانه‌كانه.ئسڕائیل له كۆی 164گوند 137 گوند و له‌كۆی 147 باخ 112باخی داگیركردوه. پێش داگیركردنی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 154هه‌زار كه‌سبوون و 138هه‌زاریان ده‌كه‌وتنه ناوچه داگیركراوه‌كه‌وه،به‌ڵام به‌پێی ئاماری ساڵی 2004 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م به‌رزاییانه بونه‌ته 40هه‌زار كه‌س و ئه‌وانیتر ئاواره‌بوون به‌شاره‌كانی تری سوریادا.
سوریا و ئسڕائیل له‌ململانێیه‌كی به‌رده‌وامدان له‌ساڵی 1976وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆلان بۆ سوریا وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاوی خاكی سوریا كه‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه داننراوه به‌مافی خاوه‌ندارێتی سوریا بۆ جۆلان.به‌ڵام ئیسڕائیلیه‌كان له‌به‌ر زۆر هۆكاری ئه‌منی و ئابوری و سیاسی له‌گفتوگۆكانیاندا هه‌میشه مه‌رجی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوریادا كردۆته پێش مه‌رج بۆ سه‌رخستنی دانوسانه‌كان و سوریاش به‌به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه،هه‌ربۆیه‌ش له لایه‌ن كه‌نیستی ئیسڕائیلیه‌وه له 14/12/1981دا یاسایه‌ك به‌ناوی ((یاسای جۆلان))ده‌رچوو،كه داواده‌كات له‌ڕووی ئیداری و دادوه‌ری و یاساوه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.ئه‌وه‌بوو سوریا له جه‌نگی عه‌ره‌به‌كانی دژ به ئیسڕائیل له‌ساڵی 1973دا ویستی جۆلان بگه‌ڕێنێته‌وه ،به‌ڵام شكستی هێناو ئیسڕائیل توانی به‌شێكی تریش داگیربكات.ودواتریش له گفتوگۆ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ئاشتی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان و ئوردون و سوریادا له‌ژێر ناونیشانی((زه‌وی به‌رامبه‌ر به ئاشتی)) له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوش هه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی ئیسڕائیل به‌رزاییه‌كانی جۆلانی به‌لاوه گرنگه و ده‌ستی لێهه‌ڵناگرێت؟ و چاره‌نوسی ئه‌م به‌رزاییانه به‌كوێ ده‌گات؟
به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌ڕووی سه‌ربازی و ستراتیژیشه‌وه زۆر گرنگه:
چونكه ده‌ڕوانێته سه‌ر ئیسڕائیل و ئوردون و لوبنان و ناوه‌ڕاستی سوریا.
وه‌ك له‌مپه‌ڕێكی سروشتیش وایه بۆ ڕێگرتن له هێرشكردنه سه‌ر ئیسڕائیل له‌باكوره‌وه.
هه‌ر وڵاتێك ئه‌م به‌رزاییانه‌ی له‌ژێر ده‌ستدا بێت ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری ئیسڕائیلیش بكات.
هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی ڕێگای سه‌ره‌كی به‌ره‌و دیمه‌شقیشی له‌ژێر ده‌ستدا ده‌بێت.
له‌ڕووی ئابوریشه‌وه :
خاكی جۆلان خاوه‌نی سامانی سروشتیه وخاكێكی به‌پیته بۆ ڕواندنی باخی مێو و ترێ،كه ئیسڕائیل به‌كاریدێنێت بۆ دروستكردنی مه‌ی و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وی ئیسڕائیل و بۆته سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی گه‌وره بۆ ئیسڕائیل.
هه‌روه‌ها به شاده‌ماری دابینكردنی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ریه‌ی ئیسڕائیل داده‌نرێت و ئیسڕائیل نیوه‌ی پێداویستی خۆی له ئاوی شیرین له‌و به‌رزاییانه‌وه دابینده‌كات.
له‌ڕووی سیاسیشه‌وه گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل و خاك و جوگرافیای ئیسرائیلی فراوانتركردوه و هه‌ڵوێستی سیاسی ئیسڕائیلیشی له‌به‌رامبه‌ر سوریا و عه‌ره‌به‌كاندا به‌هێزكردوه له گفتوگۆكاندا و سه‌نگ و قورسایی زیاتری داوه‌ته ئیسڕائیلیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ریشی دوورتر خستۆته‌وه.
ئاشكرایه سوریا له‌مێژووی كۆن و نوێیدا گه‌لێك جار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی خاكه‌كه‌ی بۆته‌وه هه‌ر له‌ساڵی 1524وه له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه و دواتریش فه‌ڕه‌نسیه‌كان و له‌ساڵی 1939شدا دوای ته‌واوبونی ماوه‌ی ئینتیدابی فه‌ڕه‌نسی داگیركردنی لیوای ئه‌سكه‌نده‌روونه كه به لیوای پانزهه‌م داده‌نرێت له سوریادا، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا و گۆڕینی دیموگرافیاو ناوه‌كه‌شی بۆ پارێزگای ((هه‌تای)) كه تائێستا‌و ماوه‌ی 80 ساڵه به‌داگیركراوی ماوه‌ته‌وه.
له‌م سه‌رده‌می ئێستاشماندا جارێكی تر و له 18/3/2018دا سوپای توركیا شارۆچكه‌ی عفرینی كوردستانی ڕۆژئاوای له سوریادا داگیركردوه و هه‌وڵی قایمكردنی جێگه و پێگه‌ی خۆی ده‌دات.
ئه‌م هه‌موو داگیركردن و خاكپچڕاندنانه‌ی سوریا له‌كاتێكدایه كه عه‌ره‌به‌كان له دۆخێكی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری زۆر خراپدان و له‌وپه‌ڕی لاوازی و دڕدۆنگی و دوورله‌یه‌كترن و له‌سه‌ر بچوكترین مه‌سه‌له گرنگه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسلامیش له‌ناوخۆیاندا ڕێكناكه‌ون و هه‌ریه‌كه‌یان دابه‌شبونه‌ته سه‌ر بلۆكێك له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی دونیا و به‌سه‌ر وڵاته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌شدا له ئێران و توركیا و ئیسڕائیلدا، و هه‌ریه‌كه‌یان(( عێراق و سوریا و لوبنان و سعودیه و میسر و لیبیا و ئیمارات و قه‌ته‌ر و سودان و یه‌مه‌ن و تونس و جه‌زائیرو ....هتد.)) ئه‌وه‌نده كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه كه ناپه‌رژێنه سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌ب و پێده‌چێت سه‌رده‌می زێڕێنی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه به‌ره‌و كاڵبونه‌وه بچێت و پێویستی به‌ده‌یان ساڵی ئاینده‌یه تاكو بتوانن كه‌مێك له‌هێز و شكۆی خۆیان بگێڕنه‌وه ،ئه‌وه‌تا له‌تازه‌ترین هه‌ڵوێستی وڵاتی قه‌ته‌ر له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بدا له‌تونس له مانگی 3/2019دا له كۆبونه‌وه‌كه پاشگه‌زبۆته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی تری عه‌ره‌ب دژی توركیا و ئێران قسه‌یان كردوه.
لاوازی عه‌ره‌به‌كان هه‌موو كات بۆته هۆی داگیر و دابه‌شكردنی وڵات و خاك و گه‌له‌كانیان و هیچیشیان پێناكرێت.هه‌ربۆیه‌ش له 25/3/2019دا و له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه و به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بنایامین ناتانیاهۆ و له كۆشكی سپی و به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێك كرد كه ئه‌مریكا دانی ناوه به‌مافی خاوه‌ندارێتی ئیسڕائیل بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا.كه هه‌موو دونیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش باش ده‌زانن كه ئیسڕائیل ئه‌و مافه‌ی نیه،په‌رچه‌كردانی سه‌رانی عه‌ره‌ب و گه‌لانی عه‌ره‌بیش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایی و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌یان تێپه‌ڕ نه‌بوو كه ئه‌و په‌ڕی لاوازی نواندن و بێهه‌ڵوێستی بوو.
هه‌ربۆیه به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌نوسی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریاش به‌هه‌مان ئه‌نجام و چاره‌نوسی 3 دورگه داگیركراوه‌كه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌بێت كه له‌لایه‌ن شای ئێرانه‌وه له 30/11/1971دا داگیری كردن و تائێستاش ماوه‌ی 48 ساڵه به‌داگیركراوی ماونه‌ته‌وه و عه‌ره‌به‌كانیش له‌وه لاوازترن كه بتوانن بیگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی عه‌ره‌ب و ته‌نها له به‌یاننامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌بدا بیریان ده‌كه‌وێته‌وه.هه‌ربۆیه به‌رزاییه‌كانی جۆلانیش به‌هه‌مان چاره‌نوس ده‌گات و ڕژێمه‌كانی سوریا و عه‌ره‌به‌كانیش له‌داهاتوودا ته‌نها فرمێسك ڕشتنیان بۆ ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن بۆ ئه‌نده‌لوس و قورتوبه و ئاگادیر و توڵه‌یتڵه‌ی ئیسلامیان ڕشت له ئیسپانیادا كاتێك مه‌سیحیه ئه‌وروپیه‌كان وه‌ده‌ریاننان و خاكه‌كه‌ی خۆیانیان ڕزگاركرد.به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها بۆ كورد و مافه ڕه‌واكانی به‌هێز و یه‌كگرتوون كه دژایه‌تی بكه‌ن و داننه‌نێن به‌مافه‌كانی گه‌لی كورددا.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19