riklam

وه‌فدێكی هه‌رێم بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ له‌به‌غدایه‌

ئابوری 11:06 AM - 2019-04-09
.

.

وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌رێم بۆ پرسی ھاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌ھیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات.

به‌پێی زیانیارییه‌كانی PUKmedia ، له‌ئه‌مڕۆدا 9-4-2019 وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی شه‌ھیدانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مادده‌ی 26ی ساڵی 2018 كه‌ تایبه‌ت به‌ ھاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، به‌ مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ھاوتاكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی وارسی شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ وارسی شه‌ھیدان و كه‌سوكاری شه‌ھیدانی عیراق.

به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشتر ئاماده‌كراوه‌، ھاوتاكردنی مووچه‌، وارسی شه‌ھیدانی ده‌ستی تیرۆر و شه‌ھیدانی پێشووتریش ده‌گرێته‌وه‌ به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket