riklam

بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كارا ده‌كرێته‌وه‌

ئابوری 04:49 PM - 2019-04-08
.

.

حكومه‌تی عیراق بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كارا ده‌كاته‌وه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاندووه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ ساڵی 2014 دا، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 10 تا پله‌ 4 ی ده‌ركرد، به‌ڵام به‌ھۆی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا، ئێستاش جارێكی تر ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كارا كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌ له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستانیش شیروان میرزا  ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ھه‌یه‌و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ به‌غداوه‌ نییه‌، بڕیاره‌كه‌ ھه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket