riklam

ژماره‌یه‌ك كورد كاندیدن بۆ په‌رله‌مانی فینله‌ندا

تاراوگە‌‌ 03:06 PM - 2019-04-08
.

.

سیستمی سیاسی له‌فینله‌ندا دیموكراسی په‌رله‌مانیه‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ر چوار ساڵ جارێك به‌ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه‌ده‌ستنهیشان ده‌كرێن،كۆی ژماره‌ی كورسیه‌كانی 200 كورسین ، ئه‌مساڵ له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ له‌كه‌شێكی ئازادو دیموكراسیدا پرۆسه‌كه‌به‌ڕێوه‌چێ ،له‌خولی ئێستادا11 پارت وڕێكخراوی سیاسی له‌ناو په‌رله‌مان كورسیان هه‌یه‌و له‌وه‌یئه‌مساڵیشدا زیاتر له‌وژماره‌یه‌ له‌ڕكابه‌ری یه‌كتردان بۆهه‌رچی زیاتر به‌ده‌ستهێنانی كورسی،ئیستا هیچ له‌و پارتانه‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان نیه‌ به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراویان هه‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ حكومه‌تێكی ئیئتیلافیان پێكهێناوه‌،هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نزیكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی 26 هه‌زار كه‌س ده‌كات، ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ له‌ 3  تا 9نیسان درێژه‌ی ده‌بێ وكارمه‌دانی حكومی تیایدا ده‌نگده‌ده‌ن.


به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كان له‌سه‌ر  مافه‌ دیموكراسیه‌كان وویه‌كسانی ودادپه‌روه‌ی ونه‌هێشتنی جیاخوازی ڕه‌چه‌ڵه‌ك وڕه‌گه‌ز  ومافی كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان وپیشخستنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن وپاراستنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن بۆ هه‌موان و په‌ره‌پێدانی بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وكۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان و چه‌ند پرسێكی تری ناخۆو ده‌ره‌وه‌ كه‌له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی فنله‌ندیدا بایه‌خی تایبه‌تیان هه‌یه‌، له‌ نێو 2468 هه‌زار كاندید ،ژماره‌یه‌ك كوردی پارچه‌كانی كوردستانیش كه‌ ساڵانێكه‌ له‌و وڵاته‌ دژین وتێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌بون و له‌ڕه‌وشی سیاسی شاره‌زان و عه‌یامێكه‌ وه‌ك چالاكوان ده‌ركه‌وتون، خۆیان كاندیدكردوه‌ تا كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بێنن وبتوانن ڕۆڵێكی كاراتر له‌ بواری سیاسیدا ببینن.

كاندیده‌كورده‌كان
"سه‌عید مورادی" ته‌مه‌نی34 ساڵه‌ له‌ شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوه‌ و ماوه‌ی 18 ساڵه‌ له‌ فنله‌ندا ده‌ژی ،كاندیدی ژماره‌ 339 ی پارتی یه‌كێتی چه‌پ Vasemmistoliitto ه‌، ده‌رچووی كولێژی زانستی فرۆكه‌وانی و بیركارییه‌، پیشه‌ی مامۆستایه‌و له‌وماوه‌یه‌ی له‌و وڵاته‌ دژی شاره‌زای بواری سیاسی بوه‌و له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا ڕۆڵی كاراو به‌رچاوی هه‌بوه‌.

ئه‌وكاندیده‌ده‌خوازێت ڕه‌وه‌ندی كوردی فنله‌ندا پشتیوانی بكه‌ن وببێته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان تا دوو ئامانج بپێكێت یه‌كه‌میان ڕۆڵی كاراكته‌رێكی چالاك ببینێت له‌ناو كۆمه‌ڵگاو كار بۆ به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی چه‌په‌كان بكات دوه‌میشیان له‌و رێیه‌وه‌ په‌ره‌به‌پرسی كوردبدات وكێشه‌كه‌ی بباته‌ ناو نێوه‌نده‌ گه‌وره‌و كاریگه‌ره‌كان و له‌ڕێی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌وه‌ خه‌م له‌ ئاریشه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بخواو هه‌وڵی چاره‌كردنیان بدات.

هه‌ر له‌ هه‌رێمی  Uusimaa و شاری ئێسپۆخانمێكی تری كوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ناوی "ڤیرۆنیكا كه‌لهوڕی"ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌وبه‌ژماره‌ 302له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆیالدیموكرات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌دا كه‌ 14 ی نیسان به‌ڕێوه‌ ده‌چێتخۆی كاندیدكردوه‌، ئه‌و دوانه‌ له‌نێو ڕه‌وه‌ندی كوردیدا ناوێكی دیارن وبه‌ختیان باشه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌ماندا.

له‌ڕێی كوردستانی نوێوه‌
خاتو كه‌لهوڕی بۆ پوكمیدیا ووتی من له‌ خێزانێكی سیاسی هاتومه‌ته‌ دونیا،هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌ڕاگه‌نده‌ی كوردستانی عێراق بوین و به‌ناچاری ڕێگای هاتو نه‌هاتی ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ریمان گرته‌به‌ر ، ته‌مه‌نم چوارده‌ساڵان بو كه‌ گه‌یشتینه‌ فنله‌نداله‌وێ توانیمان خۆمان بنیات بنێینه‌وه‌، خوێندنی پزیشكیم ته‌واوكردو گه‌یشتمه‌ ئاستی به‌ده‌ستهێنانی بڕونامه‌ی دكتۆرو له‌پاڵیشیدا له‌بواری سیاسی وله‌ڕیی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا خه‌باتمكردوه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی وبه‌رده‌وامیشم، ئه‌و خاتونه‌ له‌سه‌ر فنله‌ندا ده‌ڵێ ئه‌و وڵاته‌ وڵاتێكی كراوه‌و خۆشگوزه‌رانه‌، له‌سه‌رئاستی ئه‌وروپا بایه‌خی ته‌واوی هه‌یه‌و ده‌بێ بنه‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه‌ پته‌وترو سه‌نگینتر بكه‌ین، بۆیه‌ش خۆم كاندید كردوه‌ تا بتوانم جێ په‌نجه‌م دیار بێت له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاو بوارێكی فراوانترم له‌به‌رده‌مدا بكرێته‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی نه‌خشه‌ڕێگای به‌رنامه‌ی خۆم وپارته‌كه‌م كه‌له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه‌.

یه‌كێتی پشتیوانیان ئه‌كات
"ئه‌حمه‌د خۆشناو" كارگێڕی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی فینله‌ندا له‌ رێگه‌ی PUKmedia ه‌وه‌، داوا له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی دانیشتوی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ هه‌ردو كاندیدی كورد" سه‌عید مورادی" له‌سه‌ر یه‌كێتی چه‌پ و خاتوڤیرۆنیكا كه‌لهوڕی" له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆیالدیموكرات، چونكه‌ دڵنیایه‌ كه‌ ئه‌و دووكه‌سایه‌تیه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌ری كوردان له‌په‌رله‌مان وده‌توانن كاریگه‌ری ئه‌رێنی بخه‌نه‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیار تاوه‌كو له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردان هه‌ڵویسته‌كانیان نیشان بده‌ن، خۆشناو داوای له‌ دۆستولایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد له‌و وڵاته‌ كه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن وده‌نگ بده‌ن به‌ كاندیدی ژماره‌ 339 وژماره‌ 302.

PUKmedia بورهان ئه‌مین

 

٢.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket