مه‌ترسییه‌كی خواردنی په‌تاته ئاشكرا ده‌كرێت
هەمەرەنگ 01:18 PM - 2019-04-08.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی په‌تاته‌وه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان و رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌تاته ئه‌گه‌ر چه‌كه‌ره‌ی كرد نابێت بخورێت، چونكه له‌ش ژه‌هراوی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك له زاری له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراكه‌وه رایگه‌یاندووه: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردووه یان سه‌وزبوونه‌ته‌وه یان نه‌رم بوونه‌ته‌وه، یاخود له زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه نییه و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی هه‌ڵگرتن و شێوازی هه‌ڵگرتن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خراپ بوونی په‌تاته‌كه، له‌و كاته‌دا مادده‌ی سۆلانین و ئه‌لفا كانونین دروست ده‌كات كه به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده قڕكه‌ره‌كان و شێواز و ماوه‌ی هه‌ڵگرتنی دروست ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: به‌هۆی روودانی كارلێكی كیمیاییه‌وه چه‌كه‌ره دروست ده‌بێت و ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وز و په‌تاته‌كه نه‌رم ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی كاربۆهێدرات بۆ شه‌كره‌كان كه ئه‌مه‌ش به ئاسانی هه‌رس نابێت و كرداری هه‌رس تێكده‌دات و ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراوی بوونی له‌ش.
له‌شكر حه‌مید باسی له‌وه‌شكردووه: په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر هه‌ڵبگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره مادده‌ی دایۆكسین و سلیكات دروست ده‌كات كه مادده‌ی ژه‌هرییه و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، پێویسته ئه‌گه‌ر په‌تاته چه‌كه‌ره‌ی كرد یان سه‌وز بوو به هیچ جۆرێك نه‌خورێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28