بڕیار یان كردار .... !!
بیروڕا 11:40 AM - 2019-04-08.
كه س نییه له‌م هه‌رێمه به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ئازاری نه‌چه‌شتبێ، به‌تایبه‌ت له پێنج ساڵی رابردوودا، دوو ساڵیان دواكه‌وتنی موچه و ده‌ست ده‌ستی پێكردنی سێ ساڵیش به‌دیاریكراوی له سه‌ره‌تایی (2016)ه‌وه پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێ، دیاره ئه‌و پاشه‌كه‌وته ئه‌وه‌نده ئازاری به‌خشی بوو مه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌ران باسی لێوه بكه‌ن، له‌بیرمه له (16/1/2016) كه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، پێشنیاری زۆر كرا بۆ په‌ڕینه‌وه له‌و گۆماوه لێڵه، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی له‌به‌رده‌م قۆناغێكداین مه‌جبورین بڕیارێك بده‌ین به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری زۆر نێگه‌تیڤ و ئازارێكی زۆری ده‌بێت، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی به‌ڵام بێ گومان هه‌ر رۆژه‌ی بۆخۆی چیرۆكێكی تراجیدا ئامێز بووه، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌نده ناخ هه‌ژێن بوون باوه‌ڕم وایه له‌بیر ناچێته‌وه، بۆ نمونه به‌چاوی خۆت ببینی مامۆستایه‌ك له‌وانه وتنه‌وه بێته ده‌ره‌وه و له‌به‌رده‌م عاره‌بانه‌ی فریزۆیه‌كه‌ی رابوه‌ستێت به‌لكو ئه‌وه خوایه و قوتابیه‌كه بێت و لێی بكڕێت، ئه‌مه‌یان من به‌چاوی خۆم دیومه، دڵنیام سه‌دانی وه‌كو منیش دیمه‌نی له‌و شێوه‌یان دیوه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌رچی كۆنه و كاڵای ده‌ستگێڕه‌كان هه‌بوو، به مامۆستایانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، له پاڵ ئه‌و هه‌موو چیرۆكه ناخۆشه و شانۆگه‌ریه ئازار ئامێزانه، ئه‌وه‌ی بۆ من مایه‌ی ئارام به‌خشین بوو، له‌پاڵ ئه‌و بارودۆخه پڕ له‌نه‌هامه‌تیه‌ی مامۆستایان سوربوونیان بوو له‌سه‌ر ئه‌داكردنی ئه‌ركه‌كانیان و گه‌یاندنی قوتابیان و خوێندكاران به كه‌ناری ئارام، راسته له‌و ماوه‌یه هه‌ندێك خه‌وش هه‌بوو به‌جۆرێك له هه‌ندێك شوێن و ده‌ڤه‌ردا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دووچاری وه‌ستان كرا، له‌وێشدا مامۆستایان هه‌ر به‌حه‌ماسه‌ت بوون بۆ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، به‌ڵام ناهه‌قی حكومه‌ت و پێویستیه‌كانی ژیان و گوزه‌راندنی رۆژ، هۆكاربوون بۆ ئه‌و حاڵه‌ته پڕ له سفت و سۆیه‌و نه‌ویستراوه‌ی په‌روه‌رده‌كاران، باشترین گه‌واهیش بۆ ئه‌مشیكردنه‌وه‌یه، ئه‌مساڵی خوێندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ختێك موچه‌كان باشبوون ته‌نیا كه‌سێكیش داوایه‌كی له‌شێوه‌ی ساڵانی رابردوونه‌كرد، به‌پێچه‌وانه داوای باشكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌كرا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنه، دوای پێنج ساڵ نه‌هامه‌تی و ئازار ئامێز، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بووین سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بری به زاره‌كی، به‌فه‌رمی و به‌نوسراو سوپاس و ده‌ست خۆشی له‌مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران بكردبا، وه‌ك هاندانێكی مه‌عنه‌وی گرنگ له‌م قۆناغه، كه‌چی نه‌یانكرد، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بووین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بیكه‌ن، ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن، زۆر باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر هیممه‌تی مامۆستا دڵسۆزه‌كان نه‌با، كۆششی سێ ساڵی خوێندنی قوتابیان و خوێندكاران به‌با ده‌چو، ره‌نگه بیانویان ئه‌وه‌بێت، له‌لایه‌ك هه‌موو مامۆستایان له به‌خشش و پێدانی زانست و په‌روه‌رده‌دا وه‌ك یه‌ك نه‌بووبن، له‌لایه‌كیتر قورسایی دارایی ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت،به‌رای خۆم هه‌ردووك پاساو نین ئه‌گه‌ر واش بێت لاوازن، ناكاته ئه‌و هه‌موو به‌خشش و خۆنه‌ویستیه‌ی مامۆستایان، تازه به تازه یه‌ك موچه به ته‌واوی دراوه كه‌چی بڕیار له‌دوای بڕیار روبه‌ڕوی فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی و مامۆستایان ده‌كرێته‌وه،وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌واوی باره لاسه‌نگه‌كه كه‌وتبێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، ئیتر خه‌وشێك نه‌ماوه و ژیان وه‌كو كاتژمێر به‌ڕێوه ده‌ڕوات، حكومه‌ت به كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕیه‌وه وه‌كقه‌رزاری زۆری مامۆستایان، خه‌رج نه‌كردنی سه‌رموچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه به‌پێی یاسای خزمه‌تی شارستانی ، هێشتا مامۆستایانی هه‌ولێر و دهۆك و به‌شێك له‌مامۆستایانی خوێندنی كوردی قه‌ره‌بووی بڕیار لێدراوی ساڵانی (2009-2010-2011-2012-2013) نه‌كراونه‌ته‌وه، ئینجا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دێت و بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له‌مه‌ڕ كارپێنه‌كردنی ئۆتۆمۆبێلی تاكسی ده‌گشتێنێت و داوا له‌مامۆستایان ده‌كات كارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كه‌ن، به‌لای منیش مامۆستا ده‌بێ ته‌نها مامۆستایه‌تی بكات، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك پێدراوه‌وه، وه‌ك
1-موچه‌ی ته‌واو و شایسته به‌كاری مامۆستایه‌تی .
2-ده‌رماڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه پێویستیه‌كانی ژیان به‌ته‌واویه‌ت فه‌راهه‌م بكات و جیا بێت له‌هه‌موو توێژه‌كانیتر
3-پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوون پێیان یان شوێنی شیاو
4-یاسایه‌ك به‌مانای وشه مافه‌كانی مامۆستا به به‌رزی و پیرۆزیه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه بپارێزێت
له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر مامۆستا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌م بێت به‌حاڵ ژیان بگوزه‌رێنێت و ته‌نها ماوه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه فه‌رمیه‌كه‌شی چوار كاتژمێر بێت، ئیتر بۆ كارێكیتر نه‌كات؟ تاوه‌كو چاوی له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت و شه‌رفمه‌ندانه بژیێت، له‌و باره‌یه‌وه داواكارم وه‌زاره‌ت په‌له له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره نه‌كات و ورده‌كاری باش و پێویستی له‌سه‌ر بكات .
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18