riklam

حه‌مامى سوره‌ت

بابەتی گۆڕاو 02:24 PM - 2019-04-07
.

.

حه‌مامى سوره‌ت

× چاودێرى سیاسى ئه‌وه‌نده‌ زۆربووه‌، به‌یه‌كێك بڵێ ى چاودێرى سیاسى ئه‌ڵێ خوشك و دایكت چاودێرى سیاسى یه‌.
× پیاو كه‌ نه‌گبه‌تى گرتى مۆزخواردنه‌كه‌شى خرمه‌ى خه‌یارى لێ دێت.
× وابزانم ئیشى كونجیى قوڕمساغ هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بچێته‌ به‌ینى دانته‌وه‌.
× چین هه‌موو شتێ ئه‌كات به‌ سنعات، ئێمه‌ ئه‌یكه‌ین به‌ گاڵته‌ى مناڵان.
× كوردایه‌تى ته‌نیا (یه‌ك) شه‌هیدى هه‌یه‌ ئه‌ویش كوردایه‌تى یه‌.
× جاران ئه‌گه‌ر مه‌دحى ئافره‌تێكیان بكردایه‌ ئه‌یانگو كابانوویه‌كى ده‌ستڕه‌نگینه‌، ئێستا ئه‌ڵێن ماشه‌ڵـڵا زۆر سه‌ریعه‌ له‌ بلۆكدا.
× ئه‌خلاق ئه‌وسا له‌ نانى شه‌و زه‌رورتر بوو ئێستا كه‌مالیاته‌.
× حیزبه‌كانى ئێمه‌ یه‌كه‌مجار ئه‌یكه‌ن به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، دوایى له‌خۆیان ئه‌پرسن بزانن له‌سه‌ر چى یه‌.
× هندستان ناهه‌قى نی یە واز له‌ كشمیر ناهێنێ، خوا دایناوه‌ ره‌قسى تیا بكه‌ى.
× ته‌ئریخ هیچ نى یه‌، ئیمارات به‌و هه‌موو عه‌زه‌مه‌ته‌ى خۆیه‌وه‌ له‌ حه‌مامى سوره‌ت گه‌نجتره‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket