مه‌لابه‌ختیار: چیتر ناكرێ وه‌ك جاری جاران سه‌یری ژن بكرێت
ی.ن.ک 09:43 PM - 2019-04-05.
مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئه‌مڕۆ5-4-2019، له‌شاری خانه‌قین،پێشوازی له‌گروپێك له‌كچان و ژنانی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری شاره‌كه كرد‌و له‌دیدارێكیشدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌نھێنییه‌كی گه‌وره‌و وزه‌یه‌ك له‌خانه‌قین ھه‌یه‌و ھێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وزه‌ی ژنه.. كه تائێستا به‌ته‌واوی نه‌دۆزراوه ته‌وه‌و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه وتی: ئه‌م وزه‌یه‌ی ژنان، وزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، كه‌ھێشتا به‌وردی كاری له‌سه‌رنه‌كراوه‌و گه‌شه‌ی پێنه‌دراوه، په‌روه‌رده‌نه‌كراوه و ئاراسته نه‌كراوه.
مه‌لابه‌ختیار، بڕوای خۆیشی نیشاندا كه‌ژنان ده‌توانن ئه‌م وزه‌و توانایه‌ی خۆیان باشتر‌و كاریگه‌رتر رێكبخه‌ن و ئاراسته‌شی بكه‌ن، بۆیه ژنانی خانه‌قین ده‌بێته ئه‌م خاڵه باشتر له‌به‌رچاوبگرن.
له‌دیداره‌كه‌یدا مه‌لابه‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی ھاوكاته له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له‌یاده مێژووییه‌كانی شه‌ڕی ئاوباریك و راگواستنی فه‌یلییه‌كان و ده‌رچونی بریاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وێرای وه‌بیرھێنانه‌وه‌ی، ره‌ھه‌نده‌كانی ھه‌ریه‌ك له‌و یادوبیره‌وه‌ریانه لێكدایه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی بریاری 688ه‌وه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌ئه‌وبڕیاره، بریارێكی مێژوویی ئێجگار گرنگه‌و له‌دوای په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر، یه‌كه‌مین بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و وتی: ئه‌وبڕیاره ئاراسته‌ی مێژوویی كوردی گۆڕی.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌شدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی،پاشئه‌وه‌ی زیندوێتی شاری خانه‌قینی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شرۆڤه‌كردو نمونه‌ی زیندوێتی شاره‌كه‌ی له‌قۆناغ و وێستگه جیاوازه‌كان وه‌ك شاھێدی مێژووی ھێنایه‌وه، ھه‌روه‌ك مێژووی مه‌ده‌نییه‌تیشی له‌خانه‌قین بۆ ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو گێڕایه‌وه‌و وه‌ك به‌شێكی زیندووی له‌مێژووی 1500 ساڵه‌ی شاره‌كه گێڕایه‌وه‌و ئه‌مه‌شی بۆ كچان و ژنانی خانه‌قین به‌ھانده‌رزانی ھه‌تا له‌خه‌بات بۆ دیموكراسی، مه‌ده‌نی و رۆشنگه‌ری به‌رده‌وامبن.
له‌و بڕوایه‌شه‌وه بۆكچان و ژنانی خانه‌قین، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌كه: ئێوه نه‌وه‌و خه‌ڵكی شارێكن، كه به‌درێژایی1400 ساڵ عه‌ره‌ب ویستویه‌تی ته‌عریبی بكات، به‌ڵام تاحكومه‌تی به‌عسیش نه‌توانرا شاره‌كه ته‌عریب بكرێت! ئه‌مه‌ش چ سه‌ربه‌رزیی و چ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی خانه‌قین، كه‌توانیان شاره‌كه‌یان، زمان و كه‌لتوری خۆیان بپارێزن.
مه‌لابه‌ختیار، كوردایه‌تی و خه‌باتی خانه‌قینیشی به‌مایه‌ی پارێزه‌رو به‌ربه‌ست بۆپاراستنی ناوچه‌كانی تری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێ رزانیو به‌ڵگه‌ی زیندوشی بۆ ھێنایه‌وه وتی: ھه‌میشه جه‌خت له‌وه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر خانه‌قین نه‌كه‌ین به ناوه‌ندی كوردایه‌تی، به‌ناوه‌ندی ئه‌قڵ و زانست و مه‌عریفه‌ت، ئه‌وا مه‌حاڵه جه‌له‌ولاو مه‌نده‌لی و سه‌عدیه بێنه سه‌ر كوردستان، وتیشی:
ئه‌گه‌ر له‌ساڵی2003 و له‌روخانی به‌عسدا ھه‌ربه‌زوویی ته‌عریبه ھاورده‌كانمان ده‌رنه‌كردایه‌و ئاسایشمان دانه‌مه‌زراندایه و قائیمقامماندانه‌نایه،پێشمه‌رگه نه‌ھاتایه‌ته شاره‌كه‌و په‌روه‌رده‌ی كوردیمان نه‌كردایه‌ته‌وه‌و شاره‌كه‌مان نه‌به‌ستایه‌ته‌وه به‌گه‌رمیان وكوردستان، ئه‌واخانه‌قینیش وه‌ك سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولای لێده‌ھات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیریی و كه‌لتورییه‌كانی شاره‌كه‌یشی به‌مایه‌ی زیندوێتی ناوبرد، ھاوكات ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و وتاره مێژووییه‌كه‌یی و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خانه‌قین كرد، كه تیایدا ئاماژه‌یبه‌وه‌كردووه خانه‌قین شایانی به‌پارێزگا بونه، ھه‌روه‌ھا مه‌لا به‌ختیار مژده‌ی ئه‌وه‌یشی دا كه‌ساڵی ئایینده كۆلێژێكی نوێ له‌شاره‌كه ده‌كرێته‌وه‌و ژماره‌ی كۆلێجه‌كان ده‌بێته چواركۆلێج و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌كۆی ئه‌و زانكۆیانه‌ش كرد كه له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان كراونه‌ته‌وه، وتی: بۆئه‌وه‌ی زانكۆش له‌شاره‌كه دروستبكه‌ین، ھه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان ھه‌یه‌و ھه‌موو رێگه‌یه‌كیش ده‌گرینه‌به‌ر و راشیگه‌یاند: مایه‌ی سه‌ربه‌رزیشه كه ساڵ له دوای ساڵ په‌روه‌رده‌ی كوردی له‌شاره‌كه گه‌شه ده‌كات و خوێندكار‌و قوتابخانه‌ی كوردی زیاتر ده‌بێ.
راشیگه‌یاند: پێویسته به‌پشتیوانی ئه‌و زانست و زانیاریی، ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئێستا له‌دنیادا، له‌رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی له‌عیراقیشھه‌یه، ده‌توانی كه نه‌پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان فراوان بكه‌ن و ئه‌رك و لێپرسراوییه‌كانتان رابپه‌ڕێنن وجه‌ختیشیكرده‌وه: چیتر ناكرێ وه‌ك جاری جاران سه‌یری ژن بكرێت.
رونیشیكرده‌وه كه ته‌كنه‌لۆجیاو سۆشیالمێدیا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ وتاكیشی گۆڕیوه‌و له‌روانگه‌یه‌شه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می رونتركرده‌وه له‌سه‌ر چین و توێژه جیاوازه‌كانه كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ش به‌گشتی.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا مه‌لابه‌ختیار، پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌بزوتنه‌وه‌ی ژن له‌كوردستان، بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌ھێزه، له‌وروانگه‌یه‌شه‌وه ھه‌رجۆره پشتیوانی و ھاوكارییه‌كی بۆ گروپی ژنانی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری له‌شاره‌كه‌دا دوپاتكرده‌وه‌و چه‌ندین راسپارده‌شی له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له‌گه‌رمه‌سێر ئاراسته‌كردن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25