riklam

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند

ئابوری 04:40 PM - 2019-04-05
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاند و به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ خه‌زێنه‌ی سلێمانی، رایگه‌یاندووه‌: وه‌زاره‌تی دارایی ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین و وه‌ك هه‌میشه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ی نیسان دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات یه‌كه‌م شوێن كه‌ مووچه‌ ده‌گرێت لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت."

ڕاشیگه‌یاندوه‌ "رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 8ی‌ نیسان هه‌ردوو یه‌كه‌ی‌ حه‌فتاو هه‌شتا مووچه‌ وه‌رده‌گرن و رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 9ی‌ نیسان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پشوی‌ ره‌سمییه‌، مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت."

باسی له‌وه‌شكرد" رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 10ی‌ نیسانی 2019، مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی دابه‌ش ده‌كرێت."

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا دێت پێشتر باس له‌وه‌ ده‌كرا دابه‌شكردنی مووچه‌ پێشبخرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وت، له‌كاتێكدا وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدرابوو ده‌بوایه‌ له‌ ئه‌مڕۆ كه‌ پێنجی مانگه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر پشوو كه‌وتووه‌ دواخرا.

 PUKmedia له‌ گه‌لی كوردستانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket