riklam

رێك كەوتن !

بیروڕا 03:00 PM - 2019-04-04
.

.

هەواڵی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی راگەیەندرا و بەو پێیەش یەكێتی بەشداری حكومەت دەكا. بێگومان لەم بارودۆخە رێككەوتن پێویستە، چونكە هەلومەرجەكان ئەو رێككەوتنە دەخوازن.

بەڵام ئایا بەشداریكردنی یەكێتی لە حكومەت دەبێتە مایەی چارەسەری تەواو، رێگەخۆشكردن بۆ چارەسەر یان هەڵپەساردنی كێشە بنەڕەتیەكان؟ ئاشكرایە بەبێ‌ یەكێتی ئاسان نییە حكومەت پێكبهێندرێ‌ و بەشێوەیەكی ئاسایی كاروبارەكان بەرێوەبچن، بەڵام خۆ ناكرێ‌ بارودۆخی كوردستان هەر بەو شێوە ناسەقامگیر و نا ئاساییە بمێنێتەوە.

ئەگەر لەمڕۆ بەدواوە كاربكرێ‌ بۆ جێگیركردنی سیستمی پەرلەمانی، لەم خولەی پەرلەمانەدا پڕۆژەی دەستور هەمواربكرێتەوە، بخرێتە ریفراندۆم لەلایەك و لە لایەكی دیكەش لێك جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت و نەهێشتنی سیمای دوو ئیدارەیی بەرنامەی كاربێ‌ دیارە ئەم وڵاتە قۆناغێكی گەورە دەبڕێ‌ و دەكرێ‌ سەركەوتنێكی مێژوویی تۆماربكەین، بەڵام بەپێچەوانەوە كێشەكان لە ژێرەوە وەكو خۆیان و بگرە بەتەشەنە كراویش بمێنەوە و دوای سێ‌ ساڵ و نیوی تر دەبێ‌ هەمان بالۆرە لێ بدەینەوە.

ئەو كات لە جیاتی سەركەوتن  رێك كەوتن تۆماردەكەین. دەبێ‌ لەبیرمان نەچێ‌ رێككەوتن دوو مانای هەیە یەكیان ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان یەكێتی و پارتی باسی لێوەكراوە یەكیشیان  بە رێكی كەوتنە، كەوتنیش هەر كەوتنە رێك بكەوێ‌ یان نا رێك بكەوێ‌.

ئەگەر ئەو رێككەوتنە هەنگاوی تری بەدواوە نەبێ‌ من لە ئێستاوە دەڵێم ئەوە نا رێك كەوتنە تەنانەت ئەگەر رێككەوتنیش بێ‌.

ئارێز عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket