riklam

جیاوازی نێوان هه‌وری Funnel و تۆڕنادۆ چیه‌!!؟

هەمەرەنگ 09:11 AM - 2019-04-04
.

.

1-و Funnel clouds:بریتیه‌ له‌ هه‌ورێكی شێوه‌ قووچه‌كی ،پێك دێت له‌ دلۆپه‌ ئاوی خه‌ست(چڕ) و هه‌وا، كه‌ به‌شێوه‌ی ستونێكی هه‌وای ده‌خوولێته‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگاته‌ ڕووی زه‌وی و خێرای ئه‌و بایه‌ی كه‌ له‌گه‌لی دایه‌ كه‌متره‌ له‌ 40 میل، كاتێك ئه‌م جۆره‌ هه‌وره‌ خوولۆكه‌ گه‌شته‌ ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ تۆڕنادۆ واته‌ ئه‌م جۆڕه‌ هه‌وره‌ ده‌بێته‌ هۆی درووست بوونی تۆڕنادۆ كاتێك ستوونه‌ هه‌وایه‌كه‌ ده‌گاته‌ ڕووی زه‌وێ و درووست ده‌بێ له‌ژێر بنكه‌ی سووپه‌رسێل یان كومولونیمبووس.
2وTornadoes(گێژه‌ڵووكه‌):بریتیه‌ له‌ ستونێكی هه‌وای خوولاوه‌ی ترسناك كه‌ ده‌گاته‌ ڕووی زه‌وی و په‌ستانێكی زۆر كه‌می هه‌یه‌ و له‌گه‌ل خێرای بای زۆر كه‌ له‌نێوان 40 و 350 میله‌ بێت،به‌شێكیان درووست ده‌بن كاتێك هه‌وری funnel ده‌گاته‌ ڕوی زه‌وی.
ده‌كرێته‌ دوو به‌ش
به‌شی یه‌ك/
1-تۆڕنادۆی درووستبوو له‌هه‌ور:ئه‌و تۆڕنادۆیانه‌ن كه‌له‌ بنكه‌ی هه‌وری گه‌رده‌لوله‌كانی وه‌ك سووپرسێل و كومولونیمبووس درووست ده‌بێ،واته‌پێویستی به‌ هه‌وره‌ بۆ درووست بوونی كه‌ له‌هه‌وره‌وه‌ درێژده‌بنه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ رووی زه‌وی،زۆر ترسناكن و خێرای بایه‌كانیان زۆره‌ و زیانی زۆری هه‌یه‌٫ ئه‌میش دوو جۆره‌:
1-وlandspout:تۆڕنادۆی درووستبووه‌ له‌سه‌ر وشكانی.
2-وwater spout:ئه‌و تۆڕۆنادۆیه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاو درووست ده‌بێ.
به‌ گشتی هێز و ئاستی زیانی تۆڕنادۆیه‌ هه‌وریه‌كان به‌پێی پێوانه‌ی fujita scale دیاری ده‌كرێ كه‌ له‌ شه‌ش پله‌ پێكهاتووه‌ و هه‌ر پله‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌ هێز و ئاستی زیان و خێرای بای تۆڕنادۆی هه‌وری ده‌كا
به‌شی دووه‌م/
2-تۆڕنادۆی بێ هه‌ور:ئه‌و تۆڕنادۆیانه‌ن كه بۆ ڕوودانیان پێویستیان به‌ هه‌ور نیه‌ و نه‌به‌ستراونه‌ته‌ه‌وه‌ به‌ هه‌ور و كۆنتاكت ناكه‌ن له‌گه‌ل هه‌ور وله‌سه‌ر زه‌وی درێژده‌بنه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ به‌لام ناگه‌ن به‌ هه‌ور و خێرای بای ئاسایان هه‌یه‌ و زیانی مه‌ترسیداریان نیه‌.
دابه‌شده‌كرێن بۆ چه‌ند جۆرێك :
-وfair whils:تۆڕنادۆی درووست بووه‌ له‌ ئاگر
-ۥgustnado: down burst تۆڕنادۆی درووست بووه‌ له‌
-ۥdust devils:تۆڕنادۆی درووست بوه‌ له‌خۆل


ئاماده‌كردنی / ئارێز وسمان

 

PUKmedia له‌ده‌زگای كه‌شناسی هه‌رێم وه‌رگیراوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket