riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

ئابوری 09:51 PM - 2019-04-03
.

.



دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك دوا ده‌كه‌وێت و به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو 7/4/2019 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2019 ده‌كرێت .

به‌پێی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌چه‌ند مانگی رابردوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی رێكخستبۆوه‌ و هه‌موو 5ی مانگێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرا.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی 5ی ئه‌م مانگه‌ به‌ر رۆژی هه‌ینی ده‌كه‌وێت، بڕیاربوو مووچه‌ی مانگی یه‌ك چه‌ند رۆژێك پێشبخرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ و خشته‌ی نوێی مووچه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket