riklam

وتەبێژ: یەكێتی و پارتی گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش

ی.ن.ک‌‌ 05:00 PM - 2019-04-03
.

.

وتەبێژی یەكێتی راگەیاند: یەكێتی و پارتی لەسەر  لەسیستمی حكومڕانی هەرێم بەسەرۆكایەتییەكان و هەموو وەزارەتەكان و دەستەكان بگەینە لێكتێگەیشتنی هاوبەش و لەچەند رۆژی داهاتووشدا دوا رەشنوسی رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای كۆبوونەوەی چڕوپڕو پەیوەندی بەردەوام لەنێوان هەردوو وەفدی دانوستانكاری نێوان یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هەروەها لەسەر بنەمای رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردوو حزب و لەسەر بنەمای بەشداری كاریگەری لەدەزگاكانی حكومەتی هەرێم و حكومڕاتنی لەهەرێم، ئەمڕۆ پاش پەیوەندییەكی تەلەفونی دۆستانە لەنێوان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود، توانیمان هەردوو وەفدەكە بگەینە لێكتێگەیشتنێكی بنەڕەتی هاوبەش بۆ شوێنی و پێگەی یەكێتی لە سیستمی حكومڕانی هەرێمدا بە سەرۆكایەتییەكان و هەموو وەزارەتەكان و دەستەكاندا.

وتیشی: لەم رۆژانەدا دوا رەشنوسی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا دەكرێت.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: ئەمڕۆش بۆ دەستپێكرنی پرۆسەكە بڕیاردرا فراكسیۆنی یەكێتی بۆ یەكەمجار بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بكات بۆ گفتوگۆی و بڕیاردان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و وەك یەكەم هەنگاو بەمەبەستی دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

لەتیف شێخ عومەر ئەوەشی وت: یەكێتی و پارتی گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش  لەسەر هەموو بابەتەكان هیچ كێشەیەك نەماوە.

رونیشیكردەوە: ئەو مەبدەئەی یەكێتی داوایكردوە پارتی قبوڵی كردوەو لەڕێككەوتنە سیاسیەكەشدا جێگیركراوە كە بەشداری كاریگەری یەكێتییە لەهەموو جومگەكانی دەسەڵاتدا بەسەرۆكایەتییەكانەوە تا دەستەكان.

 لەبارەی پرسەكانی كەركوك و بەغداشەوە، وتی: پرسی كەركوك و بەغدا لەرێككەوتنە سیاسیەكەدا جێگیركراوەو دراوەتە دەست كاك كۆسرەت و كاك مەسعودەوەو پێشتریش رێككەوتنیان لەسەر كردوەو وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

باسی لەوەشكرد كە ئەمە دەمانگەیەنێتە رێككەوتنێك كە یەكێتی و پارتی و گۆڕان پێكەوە، هەروەها دەرگاش بۆ لایەكانی تری كراوە بێت كە مافی بەشداریان لەحكومەت هەیە تا پێكەوە چوار ساڵ لەخزمەتی خەڵدا بین و پێكەوە بەرنامەی حكومەت جێبەجێ بكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket