riklam

ئەو باوەڕە هەڵانە چین دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی هەیە

هەمەرەنگ 03:42 PM - 2019-04-03
.

.

هەمیشە چەند باوەڕێكی هەڵە هەن دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە ئێمە بۆ بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەكانمان سودیان لێَوەردەگرین كە لە وتەكانی خێزان‌و ڕاگەیاندنەكان‌و سایتەكان‌و تەجروبەكانی ڕابردوماندا سەرچاوەی گرتووە.
لێرەدا چەند باوەڕێكی هەڵە دەخەینەڕوو سەبارەت بەپەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە دەبێتەهۆی لەناوچوونی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە ڕاستی ئەمانە لەلایەن پسپۆڕانی زانستی دەروونناسی خراوەتە ڕوو:

1-شەڕكردن خوێی ژیانە
شەڕكردن هیچ ئیرادێكی لەژیان‌و پەیوەندی ژن‌و مێردایەتیدا نییە، بەڵام شتێَك كە گرنگە ئەوەیە كە شەڕێكی دروستتان هەبێَت‌و بەقسەو ڕەفتاری ناشیرین یەكتر سوك‌و سزای یەكتری نەدەن.
ئەم مەسەلەیە لەداهاتودا دەبێتەهۆی ئەوەی كە هەردوو لا پشت نەبەستن بەیەكتری‌و هەریەك لەوانە هەوڵدەدەن كە دیوارێك بەدەوری خۆیاندا دروست بكەن بۆئەوەی لەلایەن یەكترییەوە ئازار نەدرێن، هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت كە تۆو هاوسەرەكەت لەیەك تیمن.

2- ئەگەر زیاتر مامەڵەو پەیوەنددیتان هەبێت پێكەوە ئەوا ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە
لەراستیدا ئەمە خراپترین باوەڕی هەڵەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی ئەمە هیچ مومكین نییە كە بوونی پەیوەندی زۆرباش زیانی بۆ پەیوەندی هەبێت. ئەگەر لەسەر پەیوەندیەكانتان‌و مامەڵەكانتان كارتان نەكردبێت‌و بەهێزتان نەكردبێت، ئەوا پەیوەندییەكەتان ڕووبەڕووی كێشە دەبێتەوە.

3- گفتوگۆكردن دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی لەگەڵ خێزان‌و هاوڕێكانتا زۆر گرنگە.
ئەگەر دەربارەی هاوسەرەكەت‌و كێشەكانتان لەگەڵ كەسێكی تر قسە بكەیت ئەوا ڕاستەوخۆ بەدەستەكانی خۆتان كێشەی تازەت خستۆتە نێَو ژیانتانەوە.
هەمیشە دەربارەی هەستەكانت قسە مەكە هەمیشە دەبێت ئەوەی كە هەستی پێدەكەیت بیڵێیت نابێت بۆ كاتی وتنی بەرنامە دابنێیت . ئەگەر مەسەلەیەك ببێتەهۆی ئازاردانت دەبێتە بەخێرایی بەهاوسەرەكەت بڵێیت پەیوەندی باش ئەو پەیوەندیەیە كە هەردوولا بەتەواوەتی لەیەكتری تێبگەن‌و هەستەكانیان بەیەكتری بڵێن.

5- ئەگەر توشی كێشە بوویت ئەوا با منداڵتان ببێت.
لەڕاستیدا ئەمە خراپترین‌و ناپسپۆڕیترین باوەڕی هەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی كە هەیە. ئەم مەسەلەیە دەبێتەهۆی دەركەوتنی كێَشەی تازە لەپەیوەندیتان. بۆدروستكردنی ماڵێك بناغەكەكەی لەڕەنگی دیوارو دەرگاكانی ماڵەكە گرنگترە دەبێت زیاتر لەهەر شتێك بیری لێبكرێتەوە.بناغەی هەر پەیوەندییەك ڕاستگۆیی‌و ڕێزگرتن‌و بەهاكانو كە دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بكەیت كە هاوسەرەكەت دەتوانێت پێویستیەكانت فەراهەم بكات، ئەگەر ئەم فاكتەرانە ئەگەر لەپەیوەندیەكەتاندا نەبێت ئەوا نەمنداڵ‌و نەهاوسەرگیری بەردەوام ناتوانێت ژیانتان ڕزگار بكات.

6- ئەگەر هاوسەرەكەت خۆشدەوێت دەبێت ئەو بگۆڕیت
هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت كاتێك پەیوەندییەك دەستپێدەكەیت لەڕاستیدا ئەوەی
كە پێشوتر بینیوتە‌و هەڵتبژاردووە نابێت ئەوە بگۆڕیت.

7- ئەگەر ئارەزووی جنسیتان لەدەستبدەیت ژیانتان لەناو دەچێت
ئەمەش باوەڕێكی تری هەڵەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتییە. ژیان بەرزو نزمی زۆری تێَدایە، زۆرجار ماندوێتی‌و فشاری كار زاڵبوون بەسەرماندا‌و لەبارودۆخێكی ئاوادا لەوانەیە یەكێك لەئێمە وا هەست بكات كە ئارەزووی جنسی كەمبۆتەوە، نابێت وابیر بكەیتەوە كە ڕووداوێكی سەرسوڕهێنەر ڕوویداوە. كاتێك هاوسەرەكەت توشی هەستێكی وابوو لەجیاتی فشار خستنەسەری یان شەرمەزاری بكەیت هەوڵبدە لەبارودۆخەكەی تێبگەیت‌و تەنانەت دەستبكە بەهاودەردی‌و هاوفكری لەگەڵ ئەودا.

8- ئەگەر هاوسەرەكەت نەتوانێت  لێت تێبگات ئەوە نیوە ونبووەكەی تۆ نییە
ئەگەر هەندێ‌ جار هاوسەرەكەت لەتێگەیشتن لە لەئەفكارو هەستەكانت توشی كێشە دەبێت، دەبێت ئەوە بزانیتو وابیرنەكەیتەوە كە ئەو تەنها كەسێَكی ناكامڵ نییە. هیچ كەسێَك لە100% توانای خوێندنەوەی زەین‌و هۆشی نییەو بۆیە بیرۆكەو هەستەكانت بخەڕوو. هەڵەیەك كە زۆربەی كەسەكان دەیكەن ئەوەیە كە بەهاوسەرەكەیان دەڵێن:"من حەز دەكەم تۆ خۆت تێبگەیت كە من پێویستیم بەچ شتێكە".

9- ئەگەر ئاگات لەخۆت نەبێت بەئاسانی لەگەڵ زیادبوونی بەرپرسیارێتی منداڵ‌و... كۆتاییان پێدێت‌و لەژیاندا بەناكامی دەمێنیتەوە.
هەمیشە دەبێت هاوسەران كاتێكی زۆر بۆ خۆیان‌و قسەكردن‌و خۆشوزەرانی دابنێن‌و ئەم مەسەلەیە فەرامۆش نەكەن.

10- هاوسەرانی دڵخۆش هیچ كاتێ‌ لەگەڵ یەكتر شەڕ ناكەن
زۆرێك لەئێمە لەو هەڵەیە داین كە فیلمەكان‌و بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان‌و ئەفسانە كۆمەڵایەتییەكان ئەوەمان پێدەڵێن كە هاوسەرانی دڵخۆش هەمیشە ژیانێكی پڕ خۆشی‌و شادیان هەیە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە كە هەموو هاوسەران جیاوازی بۆچونیان لەگەڵ یەكتر هەیە، شەڕكردن بەو مانایە نایەت كە هاوسەران پێكەوە خۆشبەخت نین.

11-پەیوەندی باش بەئاسانی بەدەستدێت‌و پێویست ناكات بۆئەوە هەوڵی بۆ بدەیت
هەمیشە كەسەكان بەخۆیان دەڵێن ئەگەر من كەسێكی شایستە پەیدا بكەم ئیتر كارەكانی تر خۆی بۆ خۆی دەچێتە پێشەوە، بەڵام ڕاستی شتێكی ترە كە تۆ ناتوانیت تا كاتێ‌ بۆ ماوەیەك پەیوەندیت لەگەڵ كەسێكدا نەبێت ناتوانیت ئەو باش بناسیت.

12-ئەگەر منت خۆشبوێت دەبێت تێبگات من پێویستیم بەشتێكە
هاوسەرەكەت ناتوانێت هۆشی تۆ بخوێنێتەوە‌و ئەمە ئەركی تۆیە كە بەئەو بڵێیت بەووردی پێویستیت بەچ شتێكەو چ هەستێكت هەیە.

13- هەموو پیاوان خیانەتكارن
ئەمە ئەفسانەیەكە كە ڕاگەیاندنەكان بەشێوەیەكی باوەڕنەكراو دروستبوونی ئەوە دەردەخەن ئەوا جێگای سەرسوڕمان نییە كە زۆرێك لەئێمە بەو شێوەیە بەم باوەڕە هەڵەیە دەربارەی پەیوەندی ژن‌و مێردایەتی بیردەكەینەوە.
بەڵام ڕاستی ئەوەیە كە هەموو پیاوان ناپاك نین‌و باوەڕبوون بەم ئەفسانەیە دەبێتەهۆی ئەوەی ئەنجامی نەرێنی لەپەیوەندیەكانتاندا هەبێت. بەم شێوە بیركردنەوەیە ناتوانێت لەهاوسەرەكەت دڵنیا بیت‌و هەمیشە لەو بیركردنەوەدایت كە پێی ژنێكی تر لەژیانتاندا هەیە.

14- هیچ كەس ناگۆڕدرێت
هەمیشە كەسەكان تا كاتێك كە خۆیان دەیانەوێت لەحاڵەتی گۆڕاندان. زۆرجار گۆڕان دەتوانرێت ترسناك بێت، بەڵام ئەوەت لەبیر بێت كە بەخۆشەویستیەكەت دەتوانیت پارێزگاری لەهاوسەرەكەت بكەیت‌و گۆرانكارییەكانی پەسەند بكەیت.

15- خۆشبەختی خۆی بۆ خۆی دروست دەبێت
هەموومان لەگەڵ چیرۆكە ناڕاستییەكانی وەكو ساندرێلا گەورە بووین كە دەڵێت:"هەمووان وابیردەكەنەوە كە عەشق‌و خۆشەویستی بۆ ژیان‌و پەیوەندی بەسە". ئەگەر باوەڕمان بەم چیرۆكانە هەبێت وا بیربكەینەوە كە ڕاستن، ناتوانین بەرپرسیارێتی پەیوەندیەكانمان پەسەند بكەین‌و بۆ هەبوونی پەیوەندییەكی سەركەوتوو هەوڵ بدەین.
ئەوا خۆشبەختی خۆی بۆ خۆی دروست نابێت‌و دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت‌و بەرنامەڕێژی بۆ بكەیت‌و بڕیاری لەسەر بدەیت.

PUKmedia  راگەیاندنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket