riklam

میسی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی رۆناڵدۆی یه‌كسانكرده‌وه‌

بابەتی گۆڕاو 02:48 PM - 2019-04-03
.

.

وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ دوایین ساته‌كانی یارییدا یانه‌كه‌ی رزگاركرد، لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گۆڵێكی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڤیاریاڵ تۆماركرد، پێش ئه‌وه‌ی سوارێز گۆڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تۆماربكات.

میسی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد به‌ لێدانی سزا جیاوازییه‌كه‌ی كرد به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ چوار، پاشان سوارێز توانی له‌ كاتی زیادكراوی یاریه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كسانبوون بكاته‌وه‌.

به‌و گۆڵه‌ی كه‌ میسی تۆماریكرد له‌ خولی ئیسپانیا كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یانده‌ 414 گۆڵ له‌ ژیانی یاریكردنیدا، ئه‌وه‌ش هه‌مان ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یۆڤانتۆسه‌ له‌ خوله‌كانی ئینگلته‌راو ئیسپانیاو ئیتاڵیا.

گۆڵه‌كانی رۆناڵدۆ له‌ خولی ئیسپانیا 311 گۆڵه‌، له‌ خولی ئینگلته‌را 84 گۆڵ و 19 گۆڵیشی له‌ خولی ئیتاڵیا تۆماكردووه‌.

سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی رۆناڵدۆ له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كان له‌ 539 یارییدا تۆماریكردووه‌، گۆڵه‌كانی میسی-ش له‌ 445 یارییدا تۆماریكردووه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket