riklam

سووك ئه‌بى

بابەتی گۆڕاو 01:16 PM - 2019-04-03
.

.

سووك ئه‌بى

× هه‌موو شتێ نیسبى یه‌، ره‌ش ئه‌گه‌ر ره‌نگى چاوى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بێت زۆر جوانه‌، ئه‌گه‌ر ژوورى كۆبوونه‌وه‌ى حیزبى بێ یه‌عه‌.
× تێناگه‌م ئه‌و هه‌موو مه‌سئول و كاربه‌ده‌سته‌مان بۆچى یه‌؟ ئێره‌ دارۆغه‌یه‌كى به‌سه‌.
× له‌ كوردستاندا نه‌وت و نیشتمان وه‌كو یه‌كن، هه‌ر كامێكیان بفرۆشى سووك ئه‌بى.
× به‌ خوارییش بژیت موشكیله‌ نى یه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕاستى بمریت.
× زۆر حه‌ز ئه‌كه‌م رۆشنبیر بم، به‌س رقم له‌ قاوه‌خواردنه‌وه‌كه‌یه‌تى.
× له‌ ئه‌قڵ كه‌رترم نه‌دیوه‌، ئه‌یه‌وێ دڵ كۆنترۆڵ بكات.
× زه‌لام له‌ حه‌ماما عه‌یبى ده‌رئه‌كه‌وێ، شاره‌وانى له‌ لافاوا.
× مناڵى حه‌ڵاڵزاده‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌پده‌یتى باوكى بێ.
× هه‌موو كوردێك یان ئێستا له‌ حیزبدایه‌ یان جاران له‌ حیزبدا بووه‌ یان ئاقڵه‌.
× زستانى ئه‌مساڵ له‌و ژنه‌ دراوسێ یه‌ ئه‌چێ كه‌ دواى خواحافیزى نیوسه‌عات له‌ناو ده‌رگاكه‌دا مه‌شغوڵى قسه‌ ئه‌بێ.
× فه‌رقى یه‌كێتى جاران و یه‌كێتى ئێستا وه‌كو فه‌رقى ئه‌حلام وایه‌ به‌ مكیاج و بێ مكیاجه‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket