هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه یه‌كسان نییه به سیستمی په‌رله‌مانی
بیروڕا 12:41 PM - 2019-04-03.
به‌هۆی په‌یڕه‌و كردنی شێوه‌ی سیسته‌می حكومڕانی جۆرا و جۆر له نێو وڵاتانی دیموكراسی دونیادا چه‌ندین شێوه‌ی سیسته‌می حكومڕانی هاتۆته كایه‌وه كه بووه‌ته هۆی په‌یدابوونی دوو جۆری سه‌ره‌كی له سیسته‌می حكومڕانی له نێو وڵاتاندا كه ئه‌ویش سیسته‌می حكومڕانی په‌رله‌مانی و سیسته‌می حكومرانی سه‌رۆكایه‌تییه .
سیسته‌می په‌رله‌مانی كه تێدا په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و هه‌ردوو سه‌ری ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردن ( سه‌روك ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك حكومه‌ت ) هه‌ڵئه‌بژێرێت و ده‌یانهێنیته كایه‌وه، و له سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و یه‌كسانی نێوان هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا وه له سه‌ر مه‌بده‌ئی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت كار ده‌كات، به جۆرێك كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ( پادشا یان سه‌رۆك كۆمار ) له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی كاریگه‌ری له به‌رێوه‌بردنی حكومداریدا نیه و زۆربه‌ی ڕه‌های ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریفاتین , بۆیه هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌ك له كه‌م و كورتی ناگرێته ئه‌ستۆ .
به‌ڵام حكومه‌ت كه لایه‌نی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی جێ بهجێكردنه و پێك دێت له (( سه‌رۆك حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان )) خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو كاریگه‌رن له راپهراِندنی ئیش و كاره‌كانی حكومه‌ت، وه‌زیره‌كانیش به‌رپرسن به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له كاره‌كانی حكومه‌ت و كه‌موو كورتێكانی .
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و چه‌سپاندنی فیدراڵی له ده‌ستووری عیراقدا هه‌رێمی كوردستانی عیراق سیسته‌می په‌رله‌مانی په‌یڕه‌و كرد له پرۆژه یاسای ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌ویش به پێی ماده‌ی یه‌ك كه تێدا هاتوه (( كوردستانی عێراق هه‌رێمێكه له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا، سیسته‌می سیاسی په‌رله‌مانی كۆماری دیموكراتی ....... )) . به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان پرۆژه ده‌ستووردا له ماده‌ی (60 ) برگه یه‌كدا هاتوه ((سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێ بهجێكردنه و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یه .... )) ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی جێبه‌جێكردن و سه‌ربازیه كه له‌م ماده‌یه‌دا دراوه به سه‌رۆكی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای سیسته‌می په‌رله‌مانییه چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانه له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا نه‌ك سه‌رۆكی وڵات .
هه‌ر له هه‌مان پرۆژه دستووردا له ماده‌ی ( 65 ) برگه 8 ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ترسیدار دراوه به سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی باری نا ئاساییه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له هیچ سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیدا نه‌دراوه به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت .
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بۆ جارێكی تر له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم ژماره (1) سالی 2005 له ماده‌ی ( 10 ) و ماده‌ی (13 ) چه‌سپاوه و ته‌كیدی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌ك زاڵ بوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بهڵكوا ته‌جاوزی كردوته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش دا ئه‌ویش له پرۆژه یاسای ده‌ستوور له ماده‌ی 65 برگه 10 و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ماده‌ی 10 برگه 7 كه تیاندا هاتوه (( ره‌زامه‌ندی له سه‌ر حوكمی له‌سیداره‌دان یان كه‌م كردنه‌وه‌ی بۆ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی )) واتا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی لابردنی سزای له‌سێداره‌دانی تاوان بارانی هه‌یه ئه‌توانی ئه‌و سزایه بكات به سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی ئه‌مه‌ش پێشیلكردنێكی زه‌قی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و مه‌بده‌ئی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه .
له كوتایدا زۆر ڕوونه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرۆژه یاسای ده‌ستووردا هاتوه به هیچ شێوه‌یك جێگای نابێته‌وه له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌ماندا هیج له مه‌سه‌له‌كه ناگۆرێت و هیچ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م ناكاته‌وه و سیسته‌مه‌كه ناكات به په‌رله‌مانی .
بۆیه بۆ بارودوخی ئێستای هه‌رێم هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌ماندا ( تحێیل حاێلی ) ئه‌و دۆخه‌یه چونكه پارتی باش ئه‌زانێت ئه‌سته‌مه ئا له‌م كاته‌دا و به په‌له‌په‌ل هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو خه‌ڵكیدا ئه‌نجام بدریت , جگه له‌وه‌ی دۆخه‌ی ئێستای پارتی له ناو په‌رله‌مان گرنتی باشتری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پی ئه‌دا كه له‌ناو په‌رله‌ماندا به ده‌ستی ئه‌هێنیت له‌وه‌ی كه له ناو خه‌لكیدا به ده‌ستی ئه‌هینی َ .
بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌ماندا خواستێكی پارتیه هه‌ر نه‌بێ بۆ ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان، گوشاری هیچ لایه‌نێكیش كاریگه‌ری نه‌بوه له سه‌ر رازیبوونه‌كه‌ی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه به هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرۆژه‌یاسای ده‌ستووردا هاتوه، ئه‌م ئامانجه‌شی به ئاسانی به دی ئه‌هێنێ جونكه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیه جگه له‌وه‌ی گورانیشی پێ رازی ئه‌كات و ئه‌یكات به هاوپه‌یمانی خۆی له پرۆسه‌كه‌دا .
بۆیه ئه‌توانین بلێن كه‌سیسته‌می حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی بێ وێنه‌یه له جیهاندا ئه‌توانین پێی بڵێن سیسته‌می په‌رله‌مانی به تامی سه‌رۆكایه‌تی .
كامه‌ران داودی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16