riklam

ئابوری عیراق به‌رێژه‌ی له‌ 2.8% گه‌شه‌ ده‌كات

ئابوری 03:25 PM - 2019-04-02
.

.

بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات له‌ ساڵی 2019 دا ئابوری عیراق به‌ رێژه‌ی له‌2.8 % گه‌شه‌ بكات.

بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتی ساڵانه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی 2018 ئابوری عیراق به‌رێژه‌ی له‌ 2.8 % گه‌شه‌ بكات به‌تایبه‌تی دوای پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ ھه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری عیراق، پێشبینیشكراوه‌ ئه‌مساڵ له‌ وڵاتانی خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا داھاتی ھه‌ر تاكێك له‌ به‌رھه‌می ناوخۆیی به‌رێژه‌ی له‌  1.8% زیاد بكات، به‌ڵام له‌ ساڵانی 2020 و 2021 دا ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ 1.3  كه‌مبكاته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket