riklam

عیراق بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و داهاته‌كه‌ی ئاشكراده‌كات

ئابوری 05:46 PM - 2019-04-01
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی مانگی ئاداری ڕابردو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق سۆمۆ.

عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌: له‌ مانگی ئاداری ڕابردوودا، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی عیراق بڕی 104 ملیۆن و 686 هه‌زارو 779 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، داهاتی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی هه‌نارده‌كراوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 6 ملیارو 679 ملیۆن و 440 هه‌زار دۆلار.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ مانگی ئاداری ڕابردودا، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه‌ 100 ملیۆن و 899 هه‌زارو 853 به‌رمیل بووه‌، هه‌روه‌ها بڕی هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك 3 ملیۆن و 63 هه‌زارو 972 به‌رمیل بووه‌، له‌ كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ش 722 هه‌زارو 954 به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، تێكڕای نرخی به‌رمیلێكی فرۆشراو به‌ 63.804 دۆلار بووه‌، تێكڕای هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ش له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه‌وه‌ 3 ملیۆن و 254 هه‌زار به‌ر میل و له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ 99 هه‌زار به‌رمیل و له‌ كێڵًگه‌ی گه‌یاره‌وه‌ 24 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket