گۆڕان و پارتی و سه‌رۆكایه‌تی
ی.ن.ک 01:08 PM - 2019-04-01.
زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه‌و هه‌موومان بیرمانه ئه‌وێ رۆژێ هه‌ڤاڵانمان له گۆڕان پڕوپاگه‌نده‌ی پاشكۆبوونیان بۆ یه‌كێتی ده‌كردو زوو زووش ده‌یانگوت یه‌كێتی بۆته پاشكۆی پارتی، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 18ی شوبات و ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یاسای سڕكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ریخست كه گۆڕان شتێكی تری له هه‌گبه‌دایه‌و ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه ده‌یكا بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی نه‌بووه به‌ڵكو بۆ پۆست و پله بووه!
له‌دوای پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاساكه، گۆڕان ده‌یه‌وێ و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه وا نیشانی بدا كه كارێكی زۆر گه‌وره‌یان كردووه‌و خه‌ریكن سیسته‌می سیاسی له‌كوردستان ده‌گۆڕن وهه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێن، ئه‌گه‌رچی هه‌رزوو كادیرانی گۆڕان خۆیان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و كاره‌ی گۆڕان جگه له جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای پارتی شتێكی تر نییه، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا با بپرسین پڕۆژه یاسا پێشنیازكراوه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان و هاوئاوازه‌كانیان چی تیایه؟ جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاساكه‌ی پێشوو چییه؟
به‌ر له هه‌موو شتێك، پێویست ناكا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان وه‌ك ده‌ستكه‌وت به خه‌ڵك بفرۆشرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت پارتی ڕایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌م خوله سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ، نه‌شیانشارده‌وه كه بۆ داهاتوو قسه‌ی تریان ده‌بێ، هه‌روه‌ك به‌فه‌رمی گوتیان یاساكه وه‌ك خۆی و به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك كاراده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه زۆر ڕوونه كه پارتی باش ده‌یزانی له‌ئێستادا ناتوانن هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن له‌ناو خه‌ڵك، ئیتر باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ڕاگرتنی باڵانسه‌كه‌ی ناوخۆیان هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانیه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان، كه‌واتا براده‌رانی گۆڕان جگه له واژووكردن بۆ یاساكه هیچ ئیزافه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌و پێویستیش ناكا هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بده‌ن، چونكه ڕاست بوو كه‌پارتی وتی ڕێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ گۆڕان یاساكه وه‌ك خۆی كارابكرێته‌وه!
ڕوون و ئاشكرایه كه به‌شێكی زۆری گله‌ییه‌كان له‌مه‌ڕ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوون و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك بوو، كه‌چی له‌م پڕۆژه چاوگه‌شه‌ی پارتی و گۆڕان و هاوئاوازه‌كانیان به دێرێكیش باسی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌كراوه، ئه‌ی ده‌بێ گۆڕان چی وه‌ڵامی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی خۆی بداته‌وه كه له‌سه‌ری ده‌ركران و ئه‌وكات دنیایه‌ك تۆمه‌تیان به‌خشیه‌وه بۆ خه‌ڵكی تر!
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئێستا له په‌رله‌مانه هه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه كه براده‌رانی گۆڕان به كوده‌تا به‌سه‌ر دیموكراسی له قه‌ڵه‌میان دا‌و كردیانه شه‌ڕه ده‌به‌ی ئاو و یه‌كێتیان وه‌ك دیلی ده‌ستی پارتی نمایش كرد، ئه‌وێ ڕۆژێ یه‌كێتی ئاوابوو ئه‌مڕۆ ئه‌وان چین؟ له كاتێكدا گۆڕان ده‌یتوانی زۆر هه‌نگاوی تر بنێ ئه‌گه‌ر فعله‌ن له خه‌می سیسته‌می سیاسی بوو له كوردستان.
ئه‌ی هه‌قوانییه بپرسین گۆڕان له به‌رامبه‌ر چی ئه‌و كاره بۆ پارتی ده‌كا؟ ڕوونه كه به‌ڵێ گۆڕانه‌كان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌ریانگرتووه زۆر زیاتره له ئیستحقاقی 12 كورسییه‌كه‌یان، به دڵنیاییه‌وه به‌شێك له پۆسته‌كان به‌رامبه‌ره به‌و شه‌رعیه‌تدانه به هه‌نگاوه تاكلایه‌نه‌كانی پارتی!
ئه‌رێ به‌ڕاست، خۆ به‌حساب یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه، ده‌كرێ یاسایه‌ك كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بێ به‌بێ هێزی دووه‌م له‌كوردستان تێپه‌ڕێنرێ؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر براده‌رانی گۆڕان له پارتی زیاتر په‌له‌یانه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، تۆ بڵێی له یاساكه‌دا هه‌ندێك داهێنانی گه‌وره‌یان كردبێ له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی یان شینه‌كه بۆ حسێن نییه‌و بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه!
ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێ، پارتی و گۆڕان به‌م هه‌نگاوانه‌یان به‌بێ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر ناتوانن هیچ هه‌نگاوێكی كرداره‌كی له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان بنێن، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ته‌نها هه‌وڵێكی دڵسۆزانه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانه بۆ زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی باڵانسی نێو پارتی و زوو به‌زوو كۆتایی هاتن به ململانێكانیان، خۆ ئه‌گه‌ر وانییه با ته‌نها مادده‌یه‌كیان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كه‌مكردایه‌ته‌وه‌و ڕێگربان له‌و یاسایه‌ی به قه‌ولی خۆیان پێشتر دیكتاتۆری دروست ده‌كرد، كه‌چی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیان كوردستان ده‌بێته شامی شه‌ریف!
هه‌قیشوایه گۆڕان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی گره‌نتی ئه‌وه بدا كه له‌خولی داهاتوو یان له ده‌ستووردا سیسته‌می سیاسی ده‌بێته په‌رله‌مانی، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش جێی گومانه‌و له‌وانه‌یه له‌وكاتدا و له‌به‌رامبه‌ر 2-3 پۆستی زیاتر گۆڕان بڵێن با سیسته‌م سه‌رۆكایه‌تی بێ كه‌ی كێشه‌یه!؟
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27