حكومه‌تی پۆست.....!!
بیروڕا 11:00 AM - 2019-04-01.
ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زاییمان له ئیداره‌دان هه‌بێت، ده‌بێت به‌پێی پێویست و به ناو لێنانی پله‌ی فه‌رمانبه‌ری، داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ببرێن، ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌زگا و دامه‌زاروه حكومیه‌كانی ئه‌و ولاَتانه بكه‌ین كه كاروباره‌كانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و دامه‌زراوه‌یی رێكخستوه، به‌پێی پێویست میلاكات داده‌مه‌زرێنن، هه‌رگیز كارێك ناكه‌ن كه بێكاری ژێر به‌ڕ هه‌بێت، هه‌ژماری ته‌واو له‌باره‌ی كاركردنی رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌یه‌ك چڕكه‌ی بێ ئیشی ناكه‌ن، بۆ نمونه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دانیمارك ته‌نها (74) فه‌رمانبه‌ر هه‌یه ته‌واوی كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ولاَتێكیشه به‌مانای وشه به سیسته‌ماكی به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌كاتێكدا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له (1500) فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی جۆراوجۆر هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ژماره زۆره زیاتره له پێویستی ئه‌و ده‌زگایه، پێویسته بوترێ هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌و شێوه‌یه نیه بگره ته‌واوی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان فه‌رمانبه‌ریان زیاده، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك نزیكه‌ی (17) ده‌قیقه كار ده‌كات ، ئه‌و په‌نگ خواردنه له هه‌یكه‌له‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌ساڵانی رابردوو و تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش سه‌ردێری باس و خواسه‌كان بووه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حزبه ئۆپزسیۆنه‌كان، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان به عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زانیوه هه‌روه‌ها به‌سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیشیان لێكداوه‌ته‌وه، هاوكات چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌شیان بۆ داتاشیوه، وه‌ك، گه‌نده‌ڵی ئیداری ، بێ كاری داپۆشراو، بندیوار، ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێبینیه ئه‌و سه‌رنج و تیر و توانجانه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه تا ئه‌و سنوره بڕی كردووه و بره‌وی پێدراوه كه عه‌یبه‌كه بۆخۆیان نه‌بووبێت،،كاتێك هاتوته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگرێته‌وه به‌حه‌لاَڵ و به پێدراوی خۆیان زانیوه، گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ش كاتێك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی خولی رابردوو دیاریكرا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و حه‌ره‌س و حه‌شه‌م و خه‌ده‌میان دامه‌زراند، ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و دامه‌زراوه یاساییه خۆی فه‌رمانبه‌ری زیاد بووه، ئێستا كه باسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی باسی گرفتی زۆری فه‌رمانبه‌ر و داخورانی ئیمكانیاتی حكومه‌تیان به‌و هۆیه‌وه ده‌كرد هه‌میشه‌ش ته‌رحی ئه‌وه‌یان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت حكومه‌ت سیسته‌می ته‌رشیقكردن په‌یره‌و بكات واته ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ره‌وه تا خوارێ بچوك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ریدا هه‌یه كه‌مببێته‌وه، پێویسته بوترێ له‌بری كه‌مكردنه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یانه‌یان ده‌كرد كه قسه هاته سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی تازه لیكاو له ده‌میان هاته خوارێ و هه‌ر چی وتبوویان له بیریان چو، هه‌مووخه‌میان بووه پۆست نه‌ك به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت، ئه‌و دروشمانه‌ی له پێشدا نمایش ده‌ركران، به‌رده‌وامیش له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان موزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كرا، له‌لایه‌ن هه‌ندێ كاركته‌ر كرابووه بنیشته خۆشه‌ی سه‌رزاران، هه‌ره ئه‌وانه هه‌موویان پێچه‌وانه كرده‌وه باس باسی پۆسته و هیچیتر ، بازاڕیشیان ئه‌وه‌نده گه‌رم كردیه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رچی له رابردوودا باسیان لێوه كردووه به‌و چه‌ند وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و هه‌ندێ پله‌ی جۆراوجۆره‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه، ئیتر دنیایه‌كه به‌ره‌و ئه‌مانی ته‌واو ده‌چێت،زۆری فه‌رمانبه‌ر و گه‌نده‌ڵی و بێكاری داپۆشراو چاره‌سه‌ربوون، به‌راستی ئه‌وانه ده‌بێت وه‌لاَمی جه‌ماوه‌ر بده‌نه‌وه كه‌مێشكیان پڕ كردبوون به زۆری فه‌رمانبه‌ر و گه‌نده‌ڵی و كۆمه‌ڵێك عه‌یب و عاریتر كه‌چی راكه راكه‌یتیان بۆ ئیمتیازات، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی سه‌لیم و خزمه‌تگوزاریان ناوێت، بگره حكومه‌تی پۆست و پله و پایه‌یان ده‌وێت .
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18