چانسی كورد
بیروڕا 07:07 PM - 2019-03-30.
چانسی كورد
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیادا ...
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• وابڕیاره ڕۆژی 1 شه‌ممه ڕێكه‌وتی 31/3/2019دا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له‌توركیادا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌مو حیزبه سیاسیه‌كانی توركیا گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی :
1. یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌دوای گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له په‌ڕله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
2. مه‌ترسیداریشه له‌هه‌مان كاتدا بۆ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن،چونكه گه‌ر هه‌ر لایه‌كیان شكستی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت لانی كه‌م بۆ 5 ساڵی ئاینده دوورده‌كه‌وێته‌وه له:
• ده‌سكه‌وتنی میزاینیه‌ی زیاتر بۆ حیزبه‌كان
• دامه‌زراندن و دۆزینه‌وزه‌ی هه‌لی كار بۆ لایه‌نگرانیان
• ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌وڵی گه‌وره ده‌دات بۆ بردنه‌وه‌ی زیاترین ژماره‌ی شاره‌وانیه‌كان كه له 81 پارێزگادا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
• ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆگان وه‌ك كاری له‌پێشینه‌ی هاوپه‌یمانی((گه‌ل یان كۆمار))ی له‌گه‌ڵ حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی پێكهێناوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌ردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و ڕاكێشانی ده‌نگی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان ،هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌ڕله‌مانی ڕابووردوودا توانیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌ده‌ستبێنن.چونكه ئه‌ردۆگان باش ده‌زانێت گه‌ر شكست بێنێت ئه‌وا ئه‌و پیاوه به‌هێز و به شكۆیه نامێنێته‌وه كه 18 ساڵه خۆی و حیزبه‌كه‌ی ئاكه‌په له‌ده‌سه‌ڵاتدان به‌بێ كێبڕكێ. زۆر جاران به پیاوه به‌هێز و تاك و ته‌نهاكه‌ی توركیا و زۆرجاران به ئه‌فسانه و وه‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كان و به گه‌لێك نازناوی تر ناوی ده‌برێت،له‌كاتی دۆڕاندن و له‌ده‌ستدانی شاره‌وانیه گرنگه‌كانی وه‌كو ئاستانبوڵ كه كێبڕكێیه‌كی توندی له‌سه‌ره و ئه‌نقه‌ره كه وای بۆ ده‌چن ده‌یدۆڕێنن و ئه‌زمیریش كه شارێكی گرنگه. ئه‌ردۆگان و مه‌ترسیه‌كانی ئه‌مجاره‌ی به‌بێ هۆ نین چونكه:
1. گه‌شه‌كردنی ئابوری توركیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردوودا پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه،كه‌هۆكاری زۆرن له‌وانه تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ده‌رودراسێكانیدا،و به‌رزبونه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كاڵا توركیه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری سوریا و عێراق و وڵاتانی تری وه‌كو قه‌ته‌ر و سودان و ئیسڕائیل و میسر‌و و ..هتد. هاوكاری و پشتیوانی تیرۆریستان.سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی پشتیوانی له ڕوسیا و ئێران .
2. به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه بۆته هۆكاری ناچاری سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین له‌لایه‌ن ته‌واوی دانیشتوانی توركیاوه به‌ڕێژه‌ی 25%.
3. دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
بۆیه ئه‌ردۆگان گه‌ره‌كێتی به‌هه‌ر نرخێك بێت بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكات له‌كاتێكدا له دوو ڕاپرسی ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ریانخستوه كه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان داده‌به‌زێت بۆ 32-35% له‌به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی 43% له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014دا.
• له‌به‌رامبه‌ریشدا 3 حیزبی توركی تر هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێناوه له‌لایه‌ن ((جه‌هه‌په و سه‌عاده‌ت و باش)) و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاوبۆته‌وه كه بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی كورده‌كان 340 كاندیدان به ناوی پشتیوانانی په‌كه‌كه خستۆته لیسته‌كانیانه‌وه.كێبڕكێكه‌ری سه‌ره‌كین له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی گه‌لی ئاكه‌په و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.
• ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه حیزبی هه‌ده‌په((گه‌لانی دیموكراسی)) كورده، كه پێده‌چێت له‌ژێر فشار و مه‌ترسی گرتن و ڕاوه‌دوونان و هۆكاری گرتنی سه‌ركرده دیاره‌كان و لابردنی 94 سه‌رۆك شاره‌وانی پێشتر له‌كۆی 102 سه‌رۆك شاره‌وانی و دانانی قه‌یوم له‌جێگه‌یاندا و بێبایه‌خبوونی ده‌نگه‌كانی كورد،ژماره‌یه‌كی كه‌م به‌شداربن و به‌مه‌ش ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په ڕوو له‌كزی بكات و پێشبینی ده‌كرێت ڕێژه‌ی 3ر8% به‌ده‌ستبێنێت له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانی گه‌ل ڕێژه‌ی 6ر52% و جه‌هه‌په ڕێژه‌ی 5ر26% بێنێت.حیزبی باش 1ر7%.
له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌ردۆگان به‌ئاشكرا له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی لابردنی هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ك ده‌دات كه نزیك بێت یان په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌بێت كه مه‌به‌ستی ((په‌كه‌كه و كورده‌كان))ه و ده‌ڵێت تا ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بین ڕێگه‌ناده‌ین شتێك هه‌بێت له‌سه‌ر خاكی توركیا به‌ناوی ((كوردستان))ه‌وه.
• جا له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاوها پڕ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بێت چانسی كوردان زۆر بێت یان بچوك و كه‌م بێت؟
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كوردانی باكور به‌داخه‌وه له‌نێوخۆی خۆشیاندا یه‌ك و یه‌كگرتوو نین و زۆرێك له‌كوردان دوای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و هۆز و گوند و ناوچه‌كانی خۆیان كه‌وتوون و له‌زۆرێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگه‌گانیان ده‌ده‌نه حیزبه‌كانی تر و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و له‌ئێستاشدا حیزبی ئاكاپه‌یه ، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه 18 ساڵه وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوی ئابوری و ئۆقره‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وه‌دیهێناون ،و چیدی هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه به‌و تۆخیه‌ی جاران نه‌ماوه له‌دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و گرتن و ڕاوه‌دونان و گه‌مارۆخستنه سه‌ر و داگیركاریانه‌ی توركیا بۆ عفرین و هه‌رێمی كوردستان و ...هتد. وای ده‌بینن كه ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی ده‌توانن خه‌ونی توركیا و له‌نێویشیاندا كورده‌كان وه‌دیبهێنن له ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندا.بۆیه ئه‌م هه‌موو هۆكارانه واده‌كه‌ن كه كورد ئه‌و په‌رۆشی و ڕێژه گه‌وره‌یه‌ی ده‌نگدان نه‌بینن و نه‌نوێنن،كه ئه‌مه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاكاپه ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌ده‌په نه‌توانێت سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ستبێنێت له شاره گه‌وره كوردیه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی تریشدا،به‌ڵام كێبڕكێیه‌كی توندیش ده‌بێت.و 48 كاتژمێری داهاتوو زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ كورد و ئه‌وانی تریش له توركیا.
جا هه‌موان چاوه‌ڕوانی ڕۆژی یه‌ك شه‌مه و 31ی ئازار ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی مانگی ئازاری 2019 ئازاری زیاتری كوردان نه‌دات و خه‌م و په‌ژاره‌ی عفرین وهه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوكمان له‌بیر بباته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18