سناپ چات ئەو دە چركەیەی خێزان دەبەزێنێ‌ و كۆمەڵگە روت دەكاتەوە

سناپ چات ئەو دە چركەیەی خێزان دەبەزێنێ‌ و كۆمەڵگە روت دەكاتەوە


30/3/2019 18:57:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

سناپ چات، كە لە ساڵی 2011 لەلایەن ئیڤان شپیگڵ‌و رۆبەرت مۆرفیەوە دروست كراوە بە یەكێك لە ئەپڵیكەیشنە بڵاوو بەكارهێنراوەكانی ئێستا دادەنرێت، لەناو هەموو توێژەكان بە تایبەت گەنجاندا برەوی هەیە.

تا ئێستا بەكارهێنەرانی ئەم ئەپڵیكەیشنە سنوری 100 ملیۆن كەسی تێپەراندوە‌و زۆرینەی ئەوانەی بەكاری دەهێنن بەپێی چەند توێژینەوەیەك لە ئەمریكا‌و ئوردن‌و سعودیە، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 24 ساڵدایە.

بەپێێ‌ داتاكانی ئەو ئەپڵیكەیشنە، رۆژانە 700 ملیۆن وێنە‌و ڤیدیۆ ئەپلۆد ئەكرێتە ناوی

تێگەیشتنی هەڵە

زۆرینەی گەنجان پێیان وایە، سناپ چات پارێزراوترین ئەپڵیكەیشنە‌و ناكرێ هاك بكرێت یان وێنە‌و ڤیدیۆكانت بدزرێت، ئەمەش بۆچون‌و بڕوایەكی هەڵەیە، چونكە جۆرەها بەرنامەی هاك كردنی سناپ چات هەیە‌و كە هاكیش كرا تەنیا ئێستای هاك ناكرێ بەڵكو تەواوی میمۆری سناپ چاتەكە دەگرێتەوە

هاك كردنی سناپ چات مەترسیدارترە لە ئەوانی تر، چونكە دەتوانێ ئەو وێنانەش سەیڤ بكات كە سڕاونەتەوە بەبێ ئەوەی بەكارهێنەرەكە هەستی پێ بكات 

لەوەش مەترسیدارتر، ئەو وێنانەی دەگیرێت بە سناپ چات راستەوخۆ دەچێـە سێرڤەری ناوەندی سناپەوە، كە زۆرینەی بەكارهێنەران هەست بەمە ناكەن، تا ئێستا چەند هەوڵێكی گەورە سەری گرتوە بۆ هاككردنی سێرڤەری ناوەندی سناپ، لە یەكەمیاندا 100 هەزار وێنە دزرا ، لە هەوڵێكی دیكە ساڵی 2014 كە ناوەندێكی توێژینەوەی ئوسترالی ئاشكرای كرد، چوار ملیۆن‌و شەش سەد هەزار ئەكاونت هاك كرا‌و ژمارەی مۆبایلەكانیشیان ئاشكرا كرد جگە لە دوو ژمارەی كۆتایی .

ساڵی 2018 ش 55 هەزار ئەكاونتی تر هاك كرا بەپێی هەواڵێكی دەیلی میل ی بەرتانی سەرچاوەی هاك كردنەكەش لە كۆماری دۆمینیكان بوو

سناپ چات‌و نەخۆشی‌و ئالودەبون

بەشێكی زۆر لە پسپۆڕان پێیان وایە كە سناپ چات تەنها كاریگەری كۆمەلایەتی نیە، بەڵكو كاریگەری تەندروستیشی هەیە لەوانە:

كارم نەوار پسپۆڕ لە نەخۆشیەكانی پێست دەڵێت: چەندین حاڵەتم هاتۆتە بەردەست لە دەرەنجامی سناپ چات نەخۆشیەكانی پێست بڵاوبۆتەوە بە هۆی نزیك بونەوەی كەسەكان لەكاتی سناپ كردندا

وتیشی: زۆرینەی حالًَەتەكان گەنج‌و هەرزەكاران بون.

عاتف نەجار راوێژكاری نەخۆشی دەرونی لە نەخۆشخانەی شاهانە لە شاری مەدینەی سعودی، رایگەیاند: سناپ چات چەندین كێشەی دەرونی لێكەوتۆتەوە، لەوانە ئالودەبون بە ئەپڵیكەیشنەكە لە روی دەرونیەوە، هەروەها ئەوانەی زۆر كات لەو ئەپڵیكەیشنەدا بەسەردەبەن توشی دابڕأن دەبن لە خەڵك.

ئاماژەی بەوەش كرد: بەشێك لەو توێژینەوانەی كردومانە دەری خستوە بەشێكی زۆر لە گەنجان بە هۆی ئالودەبون بە سناپ چاتەوە ناچاربون كە نەشتەرگەری جوانكاری بكەن چونكە پاش ماوەیەكی زۆر نەیانتوانیوە بەبێ فلتەری سناپ چات وێنەكانیان بگرن‌و بڵاوی بكەنەوە بۆیە پەنایان بۆ جوانكاری بردوە.

مەترسی لەسەر خێزان‌و تاك

هەموو ئامرازێك یان ئەپڵیكەیشنێك كە دادەهێنرێت، تیغێكی دوو سەرە، دەتوانی سودی لێ وەربگریت، هەروەها زیانیش یهەیە ئەگەر بە هەڵە بەكاربهێنرێت.

سناپ چات، لەو ئەپڵیكەیشنانەیە كە سودوەرگرتنیشی تیایە ئەگەر كەسی بەكارهێنەر زمانی زیاتر لە خۆی بزانێت، چەندین ئەكاونت یان پەیج هەیە بە سەبسكرایب كردنی زانیاریت پێ دەبەخشێت، بەڵام لەناو كورد ئەو جۆرە پەیجانە ژمارەیان كەمە یاخود دەگمەنە، زۆر بە كەمیش گەنج دەچنە ناو ئەو پەیجە بیانیانەوە، یان بە هۆی زمان نەزانین یان بە هۆی ئەوەی خولیاكانیان دورە لێیانەوە.

سناپ چات، پەرژینی هەموو خێزانەكانی بڕیوە، دەزانیت چۆن دەرۆنە دەرەوە، لەگەڵ كێن، هەروەها لە كوێن، چێشت‌و خواردنیان لە سناپ چاتە، كافێ‌و چونە دەرەوەكانیان لەم ئەپڵیكەیشنە دەردەخەن. دەزانیت چەند جل لەبەردەكەن لە رۆژێكدا‌و كامیان جلی نوێیان كڕیوە یاخود دیاریان وەرگرتوە.

خالد ئەلمەفرەجی پسپۆڕ لە بواری كۆمەڵناسی دەڵێت: بەدەر لە سودە بچوكەكانی، سناپ چات زیانی گەورەی هەیە كە ئەگەر بە هەڵە بەكاربێت، ئێستا لەم وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، سناپ چات بۆتە ئامرازێك بۆ دروستكردنی مەهەریج، بۆیە زۆر دەبینین بە شتی بێبایەخ بون یان كراون بە ئەستێرەی ناسراو. 

دەشڵێت: ئێستا سناپ چات بۆتە بازاڕێك بۆ زۆر كۆمپانیا كە بازاڕكردنی تیادابكەن بەڵام بەكارهێنەران هەستی پێناكەن، كاتێك یەكێ: لەو ئەستێرە موهەریجانە دەچێتە ئارایشتگا یان رێستۆرانتێك‌و بۆ هاوڕی:َانی دەخاتە ڕوو، هانیان دەدات بەڵام خۆی لە بەرامبەر بڕێك پارە ئەو ریكلامە بۆ ئەو شوێنە دەكات، بۆیە لێرەدا كەسەكانیش دەبن بە ئامراز بۆ پارە پەیا كردن.

مەفرەجی دەڵێـ: پێویستە هوشیاری لەناو گەنجان سەبارەت بە سناپ چات بڵاو بكرێتەوە، چونكە زۆرینەی بەكارهێنەرانی 16 بۆ 20 ساڵن، ئێستا لەبری نوسەرانی گەورە، ئەوانەی ناو سناپ چات بونەتە پێشەنگ بۆ ئەم نەوەیە تا چاویان لێ بكەن.

رونیشی دەكاتەوە: بەداخەوە ئێستا گروپە سیاسیەكان یاخود دەوڵەت خۆی ئەو بوكەڵە‌و موهەریجانە دروست دەكات یان دەیانكات بە ئایكۆن بۆ ئەوەی گەنجان بەرەو بێباكی‌و سەرمەستی ببەن، ئێتسا كاریگەری لەناو سناپ چات‌و ئینستاگرام بۆتە ژمارە، كێ زۆرترین كەس سەیری دەكات بۆەی وادەكات خواست‌و ئامانجی گەنجان بچێـە ناو ئەو دنیا گریمانەییە‌و تەنیا ژمارە گرنگ بێت لایان نەك گرنگی‌و كاریگەری‌و ناوەرۆك.

سناپ‌و مناڵ

بەپێی وتارێكی وەین پاركەر لە سایتی (very well family) لەسەدا 40 ی بەكارهێنەرانی سناپ چات لە سەرتاسەری جیهان لە نێ,ان 13 بۆ 17 ساڵدان، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەكی گروپی (pew) لە ساڵی 2015.

پاركەر دەڵێت: بەشێكی زۆر لە هەرزەكار‌و مناڵ روبەروی گێچەڵی سێكسی یاخود ئیبتیزاز دەبن كاتێك كە وێنە‌و ڤیدیۆی نائاسایی دەنێرن‌و كاتێك دەیانەوێ لەو رەفتارە بوەستن لەلایەن وەرگرەكانیانەوە توشی گێچەڵ دەبن‌و ئەمەش كاریگەری زۆری دەبێت.

دەشڵێت: سناپ چات چەندین خوی دروست كردوە، لەوانە خوگرتن بە وێنەگرتنەوە، ئەو خوە چۆتە ناو هۆڵەكانی خوێندنیش، خوگرتن بە فلتەرەكانی سناپەوە كە زۆرینە ئێتسا بەبێ فلتەری سناپ چات ناتوانن وێنە بگرن، هەروەها خوگرتن بە خودی ئامرازی مۆبایل كە جگە لە سناپ كردن بەردەوام چاویان لەسەر ئەوانەی ترە كەلە لیستی هاوڕێكاندایە.

پاركەر پێی وایە دەبێت خێزان پێوەریان هەبێت بۆ بەكارهێنانی سناپ چات لەلایەن مناڵەكانیانەوە چونكە مناڵ لەبری خێزان خەریكە زۆرینەی بەها‌و ئاكار‌و رەفتارەكان لە سناپ چات‌و ئەپڵیكەیشنەكانی تر وەردەگرێت‌و كاریگەری لەسەر دەرونی مناڵ بە خراپی دەكەوێـەوە چونكە تۆڕی كۆمەلایەتی جیهانی گەورەكانە نەك مناڵ

خێزان

سەعد ئەلعومەری راوێژكاری خێزانی لەم بارەیەوە دەڵێت: لە گشت سەردەمەكان قورس بوو مرۆڤ زانیاری لەسەر ژیانی تایبەتی خێزانەكان دەست بكەوێت، بەڵام ئێستا ئەوە زۆر ئاسان بوە‌و خێزان هیچ پەرژینی نەماوە دوای ئەوەی مۆبایل‌و ئەم ئەپڵیكەیشنانە كەوتە دەست هەرزەكار‌و مناڵەوە، بۆیە ئێستا خێزان‌و كۆمەڵ تا رادەی روت بونەوە بێپەرژین‌و نهێنی ماونەتەوە.

نوسیویەتی: ئێستا خێزانی خۆپارێز نەماوە چونكە مۆبایل‌و سناپ چۆتە ناو ئاهەنگ‌و چێشتخانە‌و رێستۆرانت‌و سەر خوان‌و تەنانەت ژوری نوستنیشەوە، تەنیا تەوالێت‌و گەرماوەكان ماون كە ئەویش هەندێ جار بە نهێنی دەچنە ناو سناپ چاتیشەوە. بۆەی بۆتە مەترسی بۆ سەر قەوارەی خێزان تەڵاق‌و تەوەلابونی مناڵیشی لێكەوتۆتەوە، گفتوگۆ لەناو خێزانەكان نەماوە، سۆز بۆ مناڵ‌و باوان لەبری پێكەوەیی‌و دانیشتن‌و گفتوگۆ بۆتە ئیمۆجی‌و مەسج.

توێژینەوەیەك لە كۆلێژی زانستی پزیشكی لە زانكۆی پیتسبێرگ لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریكی ئاشكرای كردوە: تۆرە كۆمەلایەتیەكان بە تایبەت سناپ چات‌و ئینستاگرام زیانی گەورە بە تەندروستی دەرونی گەنج دەگەیەنێت.

بەپیێ‌َ ئەو توێژینەوەیە كە لەسەر 17878 گەنج كراوە گەیشتونەتە ئەو بروایەی كە بەكارهێنانی سناپ چات‌و ئینستاگرام بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لەلایەن گەنجانەوە كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دەرونیان دروست كردوە‌و چەندین حاڵەتی خراپ تیایاندا دەركەوتوە وەك هەست كردن بە تەنیایی‌و دابڕان‌و خەمۆكی.

ئەلیزابێس میلەر كە یەكی:َە لە توێژەرەكان رایگەیاندوە: بینینی وێنەی كەسانی تر كە بە ئاستێكی باش دەژین لەلایەن گەنجانەوە هەستی رق‌و كینە‌و غیرەی تیا زیاد كردون‌و هەندێكیان تاوانی لێكەوتۆتەوە وەك دزی.

PUKmedia  ژووان ئەحمەد 

سەرچاوەكان:

جریدە الوگن

موقع روتانا

دیلی میل البریگانی

سایتی الموچوع

جریدە السبق اڵالكترونیە

وێنە هەواڵ
  • image04
  • مام جەلال-ی سەرۆك و رۆژنامەنوس پشتیوان و قەڵای پاراستنی ئازادی رۆژنامەنوسی بوو

  • image04
  • ئەمرۆی زینی وەرتێ

  • image04
  • له‌ دیمه‌شق په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال لادرا

  • image04
  • میرانی بەدرخان بەمجۆرە مۆڵەتی رۆژنامەیان وەردەگرت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ساڵی 2000

  • image04
  • سلێمانی..كارەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد

  • image04
  • ئه‌نفال هه‌وڵی قڕكردنی میللـه‌تێك

  • image04
  • هه‌موویان رۆیشتن.. سه‌رۆكی سودان-یش دوورخرایه‌وه‌


                                           

هۆڵه‌ندا.. یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راگیرا


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 21-4-2019، له‌ شاری ئاڕنهێم هۆڵی ( Ab eleneartrhof1326833LR, Arnhem)  له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسا...


  كۆپنهاگن.. یادی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌رز راده‌گیرێت
  فینلاند.. رێوڕەسمی یادكردنەوەی یەكێتی تاوتووێ دەكرێت
                                           

ته‌ها سلێمان: ئه‌نفال و هۆلۆكۆست دوو تاوانی له‌یه‌كچوون


له‌ چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia له‌گه‌ڵ نوسه‌رو توێژه‌ر "ته‌ها سلێمان" له...


  پرۆژه‌یه‌ك بۆ منداڵانی ئۆتیزم
  خاتوو شاناز: سەركەوتنی هەدەپە دەبێتە باشترین وەڵام بۆ شەڕخوازان
                                           

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌یادی 121 ساڵه‌یدا

به‌درخان و میسر و كوردستان

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی رۆژی 22-4-2019 یادی 121ـه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه‌، به‌و بۆنه...


  قێزەونترین كردەوە نائاكارییەكانی ئەنفال
  ئه‌نفال.. گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م


کاریکاتێر