riklam

نامه‌یه‌كی دۆستانه‌ بۆ هه‌ده‌په‌ی ئازادیخواز !

بیروڕا 02:26 PM - 2019-03-30
.

.

 

مه‌لا به‌ختیار

له‌كاتێكدا رابه‌رانی كوردایه‌تی و دیموكراسی هاوچه‌رخ هه‌ڤاڵ (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) و (فیگه‌ن یوكسكداغ) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌و زیاتر له‌ (11) هه‌زار ئه‌ندامیان، له‌پشتی ده‌رگای ئاسنینی زیندانن؛ هه‌ده‌په‌، ئه‌ركێكی مێژوویی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان راده‌په‌ڕێنێ‌.
سه‌ره‌ڕای جیاوازی رێبازی ئایدیۆلۆژی. ده‌ڵێم: ناكرێ‌ تاقه‌ كوردێكی دڵسۆز له‌ كوردستان و جیهاندا هه‌بێ‌، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتیوانی هه‌ده‌په‌ نه‌كات، به‌ڵكو پشتیوانی كردنیان، ئه‌ركێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی مافی دیموكراسی و ئازادیخوازییه‌، چونكه‌ تاقه‌ ستراتیژی سه‌رخستنی كێشه‌ی كوردو كوردستان، له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌، خه‌باتی دیموكراسی مه‌ده‌نی، پارله‌مان و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌، باقی رێبازه‌كانی خه‌بات ته‌نها بۆ پاڵپشتی خه‌باتی دیموكراسی و ئاشته‌وایی كاریگه‌ریان ماوه‌. نه‌ك وه‌كو ستراتیژی رزگاری!
گرنگ لای من، ستراتیژی خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌ده‌په‌یه‌.. هه‌موو ده‌نگدانێكیش به‌ كاندیده‌كانی هه‌ده‌په‌، كاریگه‌رتره‌ له‌ ده‌نگی گولله‌و هه‌موو دڵۆپه‌ ئاره‌قێكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، بارته‌قای خوێنی شه‌هیدان كاریگه‌ره‌.
سڵاو له‌ ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په‌، سڵاو له‌ ئازادیخوازانی باكوری كوردستان، له‌هه‌ر كوێیه‌كی جیهانیشدا بن. به‌ ئومێدی سه‌ركه‌وتنتانم له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و ئاشته‌واییدا.


30/3/2019


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket