riklam

ئه‌خورێ

بابەتی گۆڕاو 01:50 PM - 2019-03-30
.

.

ئه‌خورێ

× باشه‌ قوربان ئه‌و خواگیانه‌ بۆچى ئێمه‌ى له‌ وڵاتێكى وه‌كو ئیماراتدا خه‌ڵق نه‌كرد؟
ـ دیاره‌ حیكمه‌تێكى تیایه‌ رۆڵه‌.
× به‌ قوربانى حیكمه‌ته‌كانى بم راست ئه‌كه‌ى.. له‌وانه‌یه‌ بیه‌وێ نیشانى خه‌ڵكى ناشكورمان بدات، بڵێ ئه‌ها ئۆمه‌تى واش هه‌ن و قسه‌ش ناكه‌ن.
ـ به‌خوا به‌دڵمیت كه‌لـله‌پووت..ساده‌ و ساكار.. به‌ دوو كه‌لیمه‌ قه‌ناعه‌تت ئه‌گۆڕێ.
× یه‌عنى شكور نه‌چوومه‌ته‌وه‌ سه‌ر مه‌سئوله‌ قیرسیچمه‌كان؟
ـ مه‌سئولى كوێ؟
× ته‌بعه‌ن ئه‌وانه‌ى خۆمان ئوستاز... قابیله‌ ئه‌وانه‌ى ئیمارات بڵێم؟!
ـ ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه‌ ئه‌م ئیمارات ئیماراته‌ مردووت نه‌مرێ؟!
× به‌ده‌ست خۆم نى یه‌.. شێت و شه‌یداى حكومه‌ته‌كه‌یانم گه‌وره‌م.. ماڵت نه‌شێوێ ته‌سه‌وركه‌ وه‌زاره‌تێكیان هه‌یه‌ ناوى وه‌زاره‌تى لێبووردنه‌!
ـ راست ئه‌كه‌ى.. وه‌زاره‌تێكى تریشیان ناوى وه‌زاره‌تى كامه‌رانى یه‌.
× تۆ بڵێ ى رۆژێ له‌ رۆژان ئێمه‌ش وامان لێ بێ؟
ـ چیمان لێ بێ كوڕم؟
× وه‌زاره‌تى له‌و نه‌وعه‌مان هه‌بوایه‌!!
ـ هیچ به‌ دوورى مه‌زانه‌ كه‌لـله‌پووت.. به‌س ئه‌و وه‌خته‌ ئه‌ترسم هاوارت لێ هه‌ڵسێ.
× بۆچى هاوارم لێ هه‌ڵسێ؟!
ـ بڵێ ى فریام بكه‌ون توخوا كامه‌رانییه‌كه‌م زۆر ئه‌خورێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket