riklam

موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران نافه‌وتێ

ئابوری 03:08 AM - 2019-03-29
.

.

سالار مه‌حمود راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌نوسینێكیدا  جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی بڕیاری نه‌وتی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ ده‌كات، كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ئابوری له‌هه‌رێم.


سارۆ مه‌حمود راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاندوه‌:"حكومه‌تی كوردستان تێگه‌یشتننی بۆ دروست بوو كه‌ نه‌ناردنی نه‌وت له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ گرفت بۆ موچه‌ی مووچه‌خۆران دروست ده‌بێ و، بڕیاره‌ دروسته‌كه‌ی دا".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"براو هاوڕێم كاك قوبادیمام جه‌لال په‌یوه‌ندی كردو پێی راگه‌یاندین ئێمه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكبێ بڕیاری لێ ده‌ده‌ین به‌هه‌ماهه‌نگی و لێكگه‌یشتن. له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆران".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"بابه‌ته‌كه‌ نه‌ خه‌ڵك ترساندنه‌ نه‌ ناواقعیه‌ته‌، به‌رپرسیارێتی بریتیه‌ له‌ده‌ست خستنه‌ سه‌ر برین. پابه‌ندی به‌یاسا دوو لایه‌نه‌یه‌، هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندینا له‌ پابه‌ندبوونه‌ هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ ناپابه‌مد بوونه‌!!

 له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا وتوویه‌تی:"دروسته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك تیمی له‌ كوردستان و به‌غدا زامنی مافه‌كانه‌ به‌ بودجه‌و مووچه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مه‌عنه‌ویه‌ سیاسیه‌كانی ترو، ئۆقره‌یی گشتی به‌ دیده‌هێنێت ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه‌له‌ پێناو خه‌ڵك و بۆ چاكه‌ی گشتی.


PUKmedia داڕشتنه‌وه‌: سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket