riklam

دارایی: رێنمایی لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینە نەدراوە

ئابوری 05:17 PM - 2019-03-28
.

.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، هەتا ئێستا لە حکومەتەوە هیچ رێنماییەک لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرێتی و قەرزی بچووک دەرنەکراوە.

ئاوارە حەمید لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: هەتا ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هیچ رێنماییەک نیە لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچوک.

وتیشی: دوای ئەوەی پاشەکەوتی موچە نەماو دابەشکردنی مووچە ئاسایی بوەوە دەبێت ئەو پێشینانە وەربگیرێنەوە، بەڵام دەبێت رێنمایی نوێ دەربچن بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک رێنمایی نوێ دەربچیت، دەکرێت بە بڕیار و دەست بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە دەکرێت.

ماوەی نزیکەی ٣ ساڵە وەرگرتنەوەی پێشینەوی هاوسەرگیری و قەرزی بچوک راگیراوەو کە بە بڕێکی کەم و ساڵی ٢ جار وەردەگیرێتەوە.


PUKmedia هاژە باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket