په‌روه‌رده‌كردنی منـداڵان به خۆشه‌ویستی.. ره‌زا شـوان
ئەدەب وهونەر 12:32 PM - 2019-03-27.
خۆشه‌ویستی بنه‌مای ژیـانه، كۆمه‌ڵه هه‌ستێكی سۆزداریی ئه‌رێنییه، هه‌ستێكی ناسكه كه گوزارشت له لایه‌نی مرۆڤـایه‌تی مـرۆڤ ده‌كـات، سـۆزدارییه‌كه واده‌كات كه مـرۆڤ هه‌ست به خـۆشی و به ده‌روون ئاسـووده‌یی بكـات، كارتێكـردنێكی به‌هـێزیشی هـه‌یه.
كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی ناتوانن به بێ خۆشه‌ویستی هه‌ڵبكه‌ن و دڕێژه به پێكه‌وه‌ژیان و به په‌یوه‌نـدییه‌كـانیان و به هـاوسه‌نگی بـده‌ن.
(ڤیكـتۆر هـۆگـۆ) ده‌ڵێت:"ژیـان گـوڵه و خۆشـه‌ویستـیش شـیله‌ی گوڵـه‌كـه‌یه".
تیۆره ده‌رۆنییه‌كـان جه‌خت له‌سه‌ر گـرنگی خۆشـه‌ویستی ده‌كـه‌نه‌وه، كه چه‌ند پێویسته له ژیـانی مـرۆڤ دا. خۆشه‌ویستی رێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به هـاوسه‌نگـییه‌كی ده‌روونی.
(فـرۆیـد) ده‌ڵێت:" زۆر پێویسته، كه پێویستیـیه ده‌روونییه‌كـان مه‌سـت بكرێن، چونكه هه‌ستكردن به بۆشایی ده‌روونی، ده‌بێته هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردن به ناته‌واوی و به خۆبه‌كه‌مـترزانین و دڵـه‌ڕاوكی و ره‌شبینی. ئه‌م هه‌سـته نه‌رێنیـیانه‌ش ئاماده‌یی بۆ له‌رێ ده‌رچوونی تاك و دووچاربوون به ره‌وشتێكی دیاریكراوی ناپه‌سه‌نـدی ئـه‌ده‌بی و كۆمـه‌ڵایه‌تی".
منـداڵان پێویستیی ده‌روونی زۆریـان هه‌یـه، پێویسـته مه‌ستـیان بكـه‌ین، بۆ ئـه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌كی باشتر گه‌شـه‌بكه‌ن و هـاوسه‌نگ ده‌روون بن، له تێكچـوونیده‌روونی و له ره‌وشت و ره‌فتاری ناپه‌سه‌نـد بیان پارێـزین، تا كه‌سایه‌تیی دروستـیان لێ بێنه كـایه‌وه.
گه‌وره‌تـرین خواسـت و به‌رزتـرین هـیوای منـداڵان، ئـه‌وه‌یه كه سـۆز و خۆشـه‌ویستیی دایكـان و باوكـانیان به ده‌سـت بهـێنن، به تایبـه‌تیش سـۆز و خۆشـه‌ویستیی دایكـانیان، چونكه‌خۆشه‌ویسیی دایكان فـریاڕه‌سه بۆ ئـه‌وه‌ی كه منداڵه‌كـانیان له هه‌مـوو تـرس ودڵه‌ڕاوكێ و نائارامییه‌ك رزگاریان بكات. خۆشه‌ویستیی دایكان گه‌شبینی و هه‌ستكردن به ئـارامی و دڵنیایی و ئاسووده‌یی به منـداڵان ده‌به‌خـشێت.
(ئیدمـۆنـد گۆڵـدن) ده‌ڵێت:" كه دایـكم منی خۆشـبوێـت.. منیش جیـهانم خۆشـده‌وێـت"
منـداڵان هـه‌ر له دایكـبوونه‌وه پێویستیـیان بـه سـۆز و خۆشــه‌ویستی هـه‌یه. دایكانیش یه‌كه‌مین سه‌رچـاوه‌ی كانیـاوی هه‌میشه خـوڕی سـۆز و خۆشه‌ویستین بۆ منداڵه‌كانیان.
بۆ ئه‌وه‌ی منـداڵان بگـه‌نه قۆنـاغی خۆشـه‌ویستیی كۆمـه‌ڵ و خه‌ڵكـانی تـر، پێویسته له پێشا به قۆنـاغی خۆشه‌ویستیی خێزانه‌كانیان دا تێپه‌ڕن. خۆشـه‌ویستی زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كه منداڵان گۆشه‌گیر نه‌بن و تێكه‌ڵ به كه‌سـانی تر ببن و هه‌ستـیش به هه‌سـتی كه‌سـانی تـر بكـه‌ن. ئه‌مه‌ش هـاوسه‌نگیـیه‌ك دروسـت ده‌كـات به‌رانبـه‌ر بـه هه‌ڵـوێسته جیاوازه‌كاـنی ژیـان. به تایبه‌تیش په‌یوه‌نـدییه كۆمه‌ڵایـه‌تییه‌كان.
گرنگترین شت له په‌روه‌رده‌ی نوێ دا خۆشه‌ویستی یه، پێویسته به شێوه‌یه‌كی راست و دروسـت بیقـۆزنـه‌وه بـۆ یارمـه‌تـیـدان و پاڵـپشتكـردنی منـداڵه‌كـانتان. ئـه‌و خواســت و مه‌بـه‌ست و ئامانجـانه‌ی كه بـه تونـدوتـیژی و به چـاوسووركردنه‌وه نه‌تان هـێنانه دی، ده‌تـوانن بـه ئاسـانی بـه خۆشـه‌ویستی بیـان هێنـنه‌دی.
خۆشه‌ویستی ئه‌و كلیله ئه‌فسووناوییه‌یه، وا له منـداڵان ده‌كات كه كراوه و گه‌شبین بن، دڵنـیایی و ئارمیشیان پێـده‌به‌خـشێت و ژیـان و داهـاتووشیان لا شـیرینـتر ده‌كـات.
پـه‌روه‌رده‌ی ئه‌رێـنی جه‌خـت له‌سه‌ر رێبازه ستراتیژییه‌كـان ده‌كات، بۆ هانـدانی منداڵان لـه رێی خۆشـه‌ویستیـیه‌وه، نـه‌ك لـه رێـی تـرس و سه‌ركوێـركـردن و لـۆمه و ســزا و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستی.. له رێی رێـز و ئازادییه‌وه، نه‌ك له رێی سه‌ركوتكـردنه‌وه.
ئامانجی په‌روه‌رده‌ی ئه‌رێنی، دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی بڕوابه‌خـۆی له‌سه‌رخـۆ و هێمن و ئـارامه، روحی هاوكـاری و رێزگـرتن و یه‌كـتری قبوڵكـردنیان لێ ده‌ڕوێنێت.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن كه خۆشه‌ویستی به ته‌نیا به‌س نییه كاتێك كه دایكان و باوكان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان دا هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌وه ناگـه‌یه‌نێت كه منـداڵه‌كانیان خۆشناوێـن؛ به كورتی هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه نابـه‌ڵه‌دن له گـرتنه‌به‌ری رێگـای باشتر.
گه‌ر دایكـان و باوكـان له پێویستی و پێداویستییه‌كانی منـداڵه‌كانیان تێنه‌گه‌ن، ناتـوانن لێیان تێبگه‌ن، كه له ئه‌مـڕۆدا چـییان ده‌وێت. له‌وانـه‌یه خۆشـه‌ویستییان پێ ببه‌خـشن،بـه‌ڵام به رێگـایه‌كی بێ سوود بـۆ گه‌شه‌كـردنی منـداڵه‌كـانیان.
زیـاده‌ڕۆییش لـه خۆشــه‌ویستیی منـداڵان و نووقـمكـردنیان له نـاز و ملكـه‌چكـردن بۆ دابینكردنی هه‌موو داوا و وڕگرتنێكیان هه‌ڵـه‌یه، زیانه‌كـانی له زیانه‌كـانی تونـدوتـیژی كه‌متر نیین. مندڵانی فره نازپێدراو و نوقمبووی خۆشه‌ویستی، لامێژده‌بن و فێری ئه‌وه ده‌بـن كـه پشـت بـه تواناكـانی خۆیـان نه‌به‌سـتن، چـیش داوابكـه‌ن بۆیـان دابیـن بكـه‌ن. ئـه‌م منـداڵانه كه پشـت به كه‌سـانی تـر ده‌بـه‌ستن بـه تایبه‌تیش بـه دایكـان و باوكـانیان، ئـه‌و منـداڵانه‌ن كه منـداڵانی تـر ده‌چه‌وسسێننه‌وه و سته‌میـان لێـده‌كه‌ن و پێیان وایه كه ده‌بێت هه‌مـووان لـه خـزمه‌تی ئه‌وانـدابن.. دووریش نیـیه كـه دووچـاری نـێرگـزی ببن.
پێویسـته دایكـان و باوكـان میانـڕه‌وبن و به‌ڵانـسی خۆشـه‌ویستیـیان بـۆ منـدالـه‌كـانیان رابگرن.وا بكه‌ن كه منداڵه‌كانتان له راپه‌ڕانـدنی كاره‌كانیان دا پشت به خۆیان ببه‌ستن. گه‌ر كـارێك خۆیـان بتوانن ئه‌نجامی بـده‌ن ئێوه بۆیان مه‌كه‌ن، با هه‌ڵه بكه‌ن یا جارێك و دوو جـار شكـست بهـێنن، بـا لـه هـه‌ڵـه و لـه ئـه‌زموونه‌كـانیان وانـه و په‌نـد فـێرببن. بـه‌ڵام هـه‌رده‌میش ئـه‌وه له‌به‌رچـاوبگـرن، كـه رێگـای خـۆشـه‌ویستی و نـه‌رم و نیـانی باشـتره لـه تـووڕه‌یی و تونـدوتـیژی و تـرس و چـاوسووركـردنـه‌وه لـه منـداڵه‌كـانتان.
بێ به‌شبوونی منـداڵان له سۆز و خۆشـه‌ویستی و نـازی دایكـان و باوكـان، هۆكارێكه بـۆ تێكچوونی باری ده‌روونی ئه‌و منداڵانه، تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خۆبه‌كه‌مزانین و گۆشه‌گیری ده‌بـه‌ن.. ره‌فـتاری نـادروست و ره‌وشـتی ناشـیرین و كـاری ناپه‌سه‌نـدیان لێـده‌وه‌شێـته‌وه، وه‌كو: درۆ، دزی، توندوتیژی، شه‌ڕانگـێزی، ره‌فـتاری بـه‌ده‌ر،...هتد.
گه‌لێ له لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كـان، گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجـامه‌ی كه په‌یوه‌نـدییه‌كی به‌هـێز هـه‌یه لـه نێـوان بێ به‌شـبوون له خۆشـه‌ویستی و له ره‌وشـتی دۆژمنكـاری له منداڵان دا. ئه‌و منداڵانه‌ی بێبه‌شن له خۆشه‌ویستی، له خوێنـدنیش دا سه‌ركه‌وتوو نین. گه‌ر منداڵان له كه‌شوهه‌وایه‌كی بێ سۆزداری و بێ خۆشه‌ویستی و بێ نازی دا بژین، له خێزانانی توندوتیژی ناكۆكی شه‌ڕ و ئـاژاوه‌دا چاوبكه‌نه‌وه. فـێری دوژمنایه‌تی و ناڕێزی و دڵـه‌ڕاوكێ و تونـدوتیژی و سه‌رگـه‌ردانی و ره‌فـتارخـراپی و خـووی ناپـه‌سه‌نـد ده‌بـن. زووش هه‌ڵـده‌چـن و تووڕه ده‌بن.. چالاكییه‌كـانیشیان كه‌من و گۆشه‌گیریش ده‌بن و نابن به كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و روحی هـاوكـاری و سـازان و تێكه‌ڵـبوونیشیان لاوازه.
گۆشكردن و په‌روه‌رده‌كـردنی منداڵان به خۆشه‌ویسی، زۆر گرنگ و پێویسته، هه‌ستی ئاسووده‌یی و دلنیایی و خۆشبه‌ختی و خۆشی و شادییان پێ ده‌به‌خشن ئه‌مه‌ش هانده‌ر و پاڵنـه‌رێكی به‌هـێزه بـۆ ئـه‌وه‌ی كه منـداڵان هـه‌رده‌م گه‌شـبین بـن و له خوێـندن و له ژیانیـان دا سه‌ركـه‌وتـووبن و ئاینـده‌یان گه‌شـبێت پـردێكی په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیی به‌هـێزیشه له نێـوان منـداڵان و دایكـان و باوكـانیان دا.
رێگاكانی گوزارشكردن له خۆشه‌ویستی بۆ منداڵان:
ده‌كرێت دایكـان و باوكـانی دڵسۆز له میـانه‌ی كۆمه‌ڵه رێگـاو شـێوازێكه‌وه، گـوزارشت لـه سـۆزداری و خۆشه‌ویستیان بۆ جگه‌رگۆشه‌كـانیان بكه‌ن. گرنگترین رێگاكـانمان له‌م خـاڵانـه‌دا چـڕكـردوونه‌تـه‌وه هـیوادارم دایكـان و باوكـان سوودیـان لـێوه‌ربگـرن:
١ـ بانگكـرنی منـداڵ به ناوێكی خۆشـه‌وه: ده‌ڵـێن منـداڵی خۆشـه‌ویست نـاوی زۆره. پێویسته به ناوێكی خۆشه‌وه بانگی منداڵه‌كانتان بكه‌ن، وه‌كو(میـنا گیان، شیركۆ گیان، په‌پووله‌كه‌م، به‌رخۆله جوانه‌كه‌م، كوڕه شیرنه‌كه‌م، خونچه‌گوڵه‌كه‌م، كچـۆله نازداره‌كه‌م، دڵه‌كه‌م، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دایه و بابه،چرای گه‌شی ماڵه‌كه‌مان، هیوای شیرینم،...هتد)
٢ـ گـێڕانه‌وه یا خوێنـدنه‌وه‌ی چـیرۆك و هه‌قـایه‌ت: خوێندنـه‌وه یا گـێڕانه‌وه‌ی چـیرۆكی خۆش،به گوزارشته له خۆشه‌ویستی بۆ منداڵان داده‌نرێت. منداڵان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه دایكـانیان بایـه‌خـیان پێـده‌ده‌ن و خوشـیان ده‌وێـن، بۆیـه چیرۆكـیان بـۆ ده‌گـێڕنه‌وه.
٣ـ یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵان: تێكه‌ڵ بوون و هاوبه‌شیكردن له یارییه‌كانی منداڵه‌كانتان،هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به منداڵه‌كانتان كه خۆشه‌ویستن و سۆز و خۆشـه‌ویستییه‌كی زۆرتـان بۆیـان هـه‌یه و به‌شـداری یـاری و شـادییان ده‌كـه‌ن.
(جاكسۆن براون) ده‌ڵێت:" كـاتی یاری و گه‌ڕانی منداڵه‌كانتان دوامه‌خه‌ن، چونكه چۆن كات بۆ ئێـوه گـرنگه، ئه‌و كاتانه‌ش بـۆ ئـه‌وان گرنگـن"
٤ـ به‌رزڕوانین له وێنه‌كانی منداڵه‌كانتان: گرنگی دان به تابلۆكانی منداڵه‌كانتان و دیاری كردنی شوێنێكی تایبه‌ت له ماڵه‌كانتان بۆ هه‌ڵواسینیان، به‌ڵگه‌یه بۆ زۆر خۆشه‌ویستیتان بۆ منداڵه‌كانتان و بۆ ئاره‌زووه‌كانیان. ئه‌م باخه‌پێـدانه‌تان به تابلۆكانیان، په‌یامێكی تره بـۆ هه‌سـت كـردنیان بـه خۆشـه‌ویستی و هانـدان و بـه‌رز هه‌ڵسه‌نگانـدنی تابلۆكـانیان.
٥ـ به‌رزنـرخانـدنی كـار و داهێنانه‌كـانیان: پێویسته ئێوه‌ی دایكان و باوكان له ماڵه‌وه، كاری ساكار و ئاسان به منداڵه‌كانتان پسپێرن، وه‌ك رێكخستنی ژووره‌كانیان، ئاودانی گوڵه‌كان، قاپ دان و لابردن له‌سه‌ر خوانی نان خواردن، یا هه‌ر كارێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیان دا، كه ئه‌نجامیان دا، ئافـه‌رین و ده‌ستخـۆشیان لێبكه‌ن و سوپاسـیان بكه‌ن.
گه‌ر كارێكی داهێنه‌رانه‌ی ساكاریشیان ئه‌نجامدا، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیان لێبكه‌ن و هانیانبـده‌ن كه درێـژه به‌م كاره سه‌ركه‌وتوویانه‌یان بـده‌ن و هیـوای داهـێنانی تـازه و گه‌وره‌تریان بۆ بخوازن. له پاداشتی ئه‌و كاره داهـێنانه‌ش دا خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش بكه‌ن، گه‌ر خه‌ڵاتـێكی ساكـاریش بێت.
ئـه‌م هه‌ڵوێستانه‌تان په‌یوه‌نـدی و خۆشه‌ویستیی نێـوان ئێوه و منداڵه‌كـانتان شیرنتر و به‌هـێزتر ده‌كات.. منداڵه‌كانیشتان بڕوایه‌كی زیاتریان به به‌هـره و تواناكانی خۆیان ده‌بن. له باره‌ی گرنگی هانـدانی منداڵان (رۆدلف دریكۆرز)ده‌ڵێت:"منداڵان پێویستییان به هانـدانه.. وه‌كو چۆن رووه‌كه‌كان پێویستییان به ئـاوه"
٦ـ له‌بیركـردنی هه‌ڵه‌كـان: له‌بیركـردنی هه‌ڵه‌كانی دوێنێ و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یـه‌كی تـازه‌بۆ منـداڵه‌كـانتان، وه‌كو به‌ڵگـه‌یه‌كی به‌هـێز وایـه له دایكـان و باوكانیانه‌وه، له سـۆز و خۆشـه‌ویستیـیان بۆ منـداڵه‌كـانیان.
٧ـ به‌سه‌ربـردنی كـاتێكی خـۆش: پێویسته كه كـاتێكی خـۆش له‌گـه‌ڵ منـداڵه‌كـانتان دا به‌سه‌ربه‌رن، گه‌ر ژه‌مه نانخوارنێك بێت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، یا ماویه‌ك ورزش كـردن یـا ئـاره‌زوویه‌ك پێـكه‌وه، یـا ده‌رچـوونێكـیش له‌گـه‌ڵ منـداڵه‌كـانتان بـۆ پیاسه‌كـردن له رێگـایه‌ك دا، یا له باخچـه‌یه‌كی نـزیكی ماڵه‌كـانتان بێت، به پێكه‌نین و سوعـبه‌ت و به قسـه‌ی خـۆش، ماوه‌یـه‌كی خـۆش به سه‌ربـه‌رن.
٨ـ نووسینی ده‌سته‌واژه‌ی تۆمان خۆشـده‌وێت: پێویسته دایكـان و باوكـان له‌سه‌ر پارچه كارتۆنێكی بچكۆك دا بنـووسن "تۆمان خۆشده‌وه‌ێت" له لای قه‌ره‌وێڵه‌كانئ ژووره‌كانی نووسـتنی منداڵه‌كـانیان هه‌ڵـیان واسن. هه‌ر كاتێك منداڵه‌كـانیان له خـه‌و هه‌سـتن و ئه‌و نووسینه ببینن.. هه‌ست بـه‌وه ده‌كه‌ن كه دایكان و باوكانیان خۆشـیان ده‌وێـن پێویسته‌جـاروباریش رووبـه‌ڕوویـان به زاری پێـیان بڵـێن "تۆمـان خـۆشـده‌وێت"
٩ـ له باوه‌شكـردن و ماچكـردنی منداڵه‌كـانتان: منـداڵان هه‌موو كاتێك پێویستییان به له باوه‌ش كـردن و به ماچكـردن له لایه‌ن دایكـان و باوكـانیانه‌وه، هـه‌یه. باوه‌شی دایكان، باوه‌شی سۆز و خۆشـه‌ویستیه، باوه‌شی ئـارامی و ئاسووده‌یی ودڵنیاییه. ئه‌م له باوه‌ش كـردن و ماچكردنه‌ی منداڵه‌كانتان زۆر به‌سوودن له رووی ده‌روونییه‌وه.. منداڵه‌كـانتان وا هه‌سـت ده‌كـه‌ن و وا ده‌زانـن كـه ئـێوه‌ی دایكـان و باوكـانیان زۆر خـۆشـتان ده‌وێـن.
(شكسپیر) ده‌ڵێت:" له جیهان دا، سه‌رینـێك نییه كه له باوه‌شی دایـك نه‌رمـتر بێت"
(سوكـرات) ده‌ڵێت:"هه‌رگـیز هه‌سـت به دڵـنیایی ناكـه‌م، ته‌نیـا ئـه‌و كاتـانه نه‌بێت كـه له باوه‌شـی دایـكـم دام"
(ڤـۆڵـتێر) یش ده‌ڵێت:"ته‌نیـا شـوێن كه ده‌تـوانم سه‌رم بخـه‌مه سـه‌ری و به دڵـنیایی و ئاسـووده‌یی له‌سـه‌ری بنـووم.. ئـه‌وه بـاوه‌شی دایـكـمه"
(بنیامـین ویسـت) ده‌ڵێت:"ماچـێكی دایـكـم، كـردمی بـه هـونه‌رمه‌نـدێكی جیـهانی"
١٠ـ بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی: فێركردنی منداڵه‌كانتان كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بیربكه‌نه‌وه، له میانه‌ی گۆڕینی شێوازی لۆمه‌كـردنییان . بۆ نموونه: كاتێك كه یه‌كێك له منداڵه‌كـانتان له قوتابخـانه به جلـی پیسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مـاڵه‌وه، ده‌بێت دایـكی به شـێوه‌یه‌كی ئاسـایی و له‌سه‌خـۆ پێی بڵێت:" وا دیـاره كـه ئه‌مـڕۆ رۆژێـكی خۆشـتان لـه قوتابخـانه‌دا به‌سـه‌ر بـردووه" نه‌ك لێی تـووڕه‌بێت و لۆمـه‌ی بكـات و پێی بڵێـت: " به ناخـێری گـیانـت چیت كـردووه وا جله‌كـانت پیس كـردوون" ئـه‌م شـێوه‌یه راست نییه.
١١ـ رێزگرتن له منداڵه‌كانتان: هه‌رگیز منداڵه‌كانتان مه‌شكێننه‌وه، له به‌رده‌م هـاوڕێ و خه‌ڵـكی دا، لۆمـه‌یان مه‌كـه‌ن و قسه‌یـان پێ مه‌ڵـێن و لێـیان تـووڕه مه‌بـن و هه‌سـتیان برینـدار مه‌كه‌ن. هه‌رگـیز جیـاوازیش له نێوان منداڵه‌كانتان مه‌كه‌ن وه‌كو یه‌ك خۆشتان بوێن.. رێـزگرتن له منـداڵاكـانتان گوزارشـته له خۆشـه‌ویستیتان بۆیـان.
١٢ـ پێویسته دایكان و باوكان ببنه نموونه بۆ منداڵه‌كانیان: خۆشه‌ویستی و رێزگرتنی نێوان دایكان و باوكان و ماڵی پڕ له ئاشتی و ته‌بایی، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیی باشیان له منداڵان ده‌بن، چونكه منداڵان چاولێكه‌رن و چاو له دایكان و باوكانیان ده‌كه‌ن.
١٣ـ له یاده‌كانی ساڵـڕۆژی (جه‌ژنی له‌دایكبوون) و (رۆژی جیهانی منداڵان) پێویستی و پێـداویستیـیه‌كـانی ئـاهـه‌نگـێڕانبـۆ منـداڵه‌كـانتان دابیـن و ئامـاده بكـه‌ن و بـه گـه‌رمی پیـرۆزبـاییـان لـێبكه‌ن و دیـاریی شـیاوایـان پێشـكـه‌ش بكـه‌ن. ئه‌مه‌ش گـوزارشـته لـه دڵسۆزی و له خۆشه‌ویستیـتان بۆیـان.
دایكـان و باوكـانی دڵسۆز، گـرنگ ئه‌وه‌یـه كه بـزانن ئه‌ركێكی زۆر پیرۆز و قورسـتان له ئه‌ستۆدایه له گۆشكردن و په‌روه‌رده‌كـردنی دروستی جگه‌رگۆشه‌كانتان، له چـاندن و شیرین كردنی سـۆز و خۆشـه‌ویستی و ره‌وشتی بـه‌رز و له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی دروست و سه‌ركه‌وتووی منداڵه‌كانتان.. كه هـیوای داهاتووی كوردستانی نیشتمانی شیرینمانن.
PUKmedia ره‌زا شـوان - نه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19