بۆ یادی 31 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
جینۆساید 07:59 PM - 2019-03-26.
بۆ پرسه‌و یادی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
له ڕۆژی 16-3-1988 دا شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه ناسنامه‌ی گه‌لێكی ژیر ده‌ست ،ئه‌و گه‌له‌ی سه‌دان ساڵه له خه‌باتی نه‌پساوه‌دایه كه ڕۆله‌كانی بونه‌ته سوته‌مه‌نی شۆڕشه‌یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كوردستانی باشور و باكور و ڕۆهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌پێشنیوه‌ڕۆی 1988/3/16 دا له‌كاتێكدا كوردستان پێشوازی له‌به‌هارێكی نوێ ده‌كردو مژده‌ی نه‌ورۆز و ساڵێكی نوێی به‌گوێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌چرپاند، شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته به‌ر شاڵاوێكی دڕندانه كه له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا كه‌م وێنه بوو.
31 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئاسمانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ڕه ش داگه‌ڕا كه بووه ئامانجی هێرشی داگیركه‌ری ڕژێمی تاوانباری به‌غداد و به چه‌كی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵ كوژی كیمیاوی بۆمباران كرا‌و ژیان به هه‌موو ماناكانی یه‌وه به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستا. له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا پێنج هه‌زار له‌ڕۆڵه‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان به ژن و منداڵ و پیره‌وه بونه كۆچی قوربانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بون كه تا ئیستاش پاشماوه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته و له‌شیان ماوه كه زۆر به‌یان په‌ك كه‌وته و كه‌مئه‌ندام بون.
وه بۆماوه‌یی و كاریگه‌ری ئه‌و چه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌چه‌كانی داهاتویان ماوه و زۆر منداڵ به زگماكی به شێواو و كه‌مئه‌ندام له‌دایك ده‌بن. سه‌ره‌ڕای شێواندنی ژینگه. یادی هه‌ڵه‌بجه زیاتر و زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه له‌چه‌ند دێریكدا یاداشت و یاد بكرێته‌وه، پێویسته یادی هه‌ڵه‌بجه ساڵانه به‌سوكی و به‌ئاسانی به سه‌رماندا تێنه‌په‌ڕێت. یادی هه‌ڵه‌بجه شتێكی ئه‌و تۆی له كاره‌ساتی هێرۆشیما و ناكازاكی كه‌متر نییه . ئه‌ركی سه‌رشانی گشت لایه‌ن و لایه‌ك و نه‌ته‌وه‌ی كورده به گشتی كه ئه‌و تاوانه بكاته خاڵیكی بنه‌ڕه‌ت و هه‌میشه‌یی كه له مێژووی ژیانی گه‌لان و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی..
له بیره‌وه‌ری ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت دڵ و ده‌رونی خۆمان له‌خڵته‌ی ناكۆكی و كێشه به‌رامبه‌ر یه‌كتر بشۆرین و دڵنیا بین كه شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه كه‌س و كار‌و هاوزمان و هاوخوێنی گشتمانن. ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌رامبه‌ر یان كرا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه به ره‌گه‌ز كورد بون و خوازیاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون وه ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌رامبه‌ریان كرا تاوانێكه كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد كرا به‌گشتی .
ئه‌ركی ئێمه‌شه كه‌له بیره‌وه‌ری ئه‌و تاوانه ساڵانه یادی پڕ شكۆی بۆ بكرێته‌وه و ده‌مارو ڕه‌گی مرۆڤایه‌تی و كوردایه‌تیمان بجوڵێنیت وه شۆڕشیكی نوێ له‌ده‌رونی هه‌رتاكێكمان دا به‌رپا بكات و خه‌باتمان یه‌كخه‌ین له‌پێناوی ئازادی و ڕزگاری هه‌میشه‌یی كوردستان له‌چنگی سوری دوژمنانمان.
یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت ڕۆژی به‌خۆدا چونه‌وه و خۆڕێكخستنه‌وه و یه‌ك بونی ڕیزه‌كانمان بێت، وه ڕۆژی نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمانی نیشتمان په‌روه‌ریمان بێت.
بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه هه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت نییه ، به‌ڵكو جۆش سه‌ندنی ڕق و تۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌رانه‌مانه له‌سیما نه‌فره‌ت لێكراوی ڕژێمی چه‌په‌ڵی به‌عسی فاشست. بیره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه هه‌ریادی هه‌زاران شه‌هید و بریندار و هه‌زاران كه‌سانی كۆ كوژراوی ئه‌نفال و زیندانه‌كانی ڕژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان نییه، به‌ڵكو هاواری ئه‌قڵ و په‌ند و ویژدانه بۆ كورد كه هۆشیار بێته‌وه و بزانێت كه ته‌نها هێز و بازووی كورده كه كورد له‌كۆیله‌یی و ژیر ده‌ستی ڕزگار ده‌كات.
ده‌با تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه وشه‌یه‌ك و ڕوداوێكی ناسراوی ناو فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی و سیاسی. بۆ گه‌لی كوردیش بكرێته هێماو سیمبولی خه‌بات
هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی دژ به گه‌له‌كه‌مان ڕوی داوه بكرێته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به رووی هه‌ستی نامرۆڤانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌و هاوكاره‌كانیان. هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان
كۆمیته‌ی رێكخستنی (ی.ن،ك) نه‌مسا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25