riklam

چەكی كیمیایی چییە!!!

جینۆساید‌‌ 07:52 PM - 2019-03-26
.

.

وەک كادێرێک وپێشمەرگەیەک کە یەکێک لە دەورەکانم (خۆپاستن لە چەکی کیمیایی) بوو، وە خۆم جارێک لەبریدارییەکانم بە چەکی کیمیایی بووە،پێم باش بوو چەند زانیارییەکی زانستییانە بخەمە بەر دیدی ئێوەی خوێنەر.

چەکی دژواری کیمیایی چەکێکی ترسناک و کوشندەیە کاریگەری درێژ خایەنەو بەرگری کردن لەئاستیدا تەنها خۆپاراستنە، واتە بریندار بوون بەو چەکە چارەسەری مەحاڵە.

چەکی کوشندەی کیمیایی چەندین جۆری جیاجیای هەیە و هەریەکە وبەڕێژەی تێکەڵکردنی ناوێکی تایبەتی هەیە ، بەڵام بەگشتی بەپێ ی کاریگەرییەکانی دەتوانرێ بۆ سێ بەش یان بۆ سێ جۆر پۆڵێن بکرێ...

جۆری یەکەم .. (گازی خەردەل) گازی سوتێنەر یاخود گازی خنکێنەر

ئەم گازە بەشێوەی دوکەڵێکی سپی دەبینرێ ، کێشی لە هەوا کەمێک قورسترە و چەورە !، بە شێوەیەکی بەر بڵاو دەنشێت.  کاریگەری لەسەر ڕوپۆشی دەرەوەی ئەندامەکانی لەش هەیە و دەبێتە هۆی سوتاندنی پێست ،پەردەی چاو ،پەردەی گوێ ، هەروەها لەکاتی هەڵمژنی دا ڕوپۆشی ناوەوەی دەم و لوت وە ژێکانی  دەنگ و بۆری هەوا دەسوتێنێ ، کەدەگاتە سییەکان بەهۆی تەڕی و شێ ی ناو سییەکان  ناوپۆشی ناو سیکڵدانەکان دەسوتێنێ و لە گەڵ ڕێژەی ئۆکسجینی ناوخوێن کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، لەم کاتەدا بریندار سییەکانی پڕدەبێت لە کەف و هەست بە خنکاندن دەکات ،چونکە ئاڵ و گۆڕی ئۆکسجین بۆ خوێن نامێنت یان کەم دەبێت.

وە هەروەها کاریگەری لەسەر ژینگەش بۆ دەیان ساڵ درێژخایەنە ، ڕوەک دەسوتێنی و مادە ئۆرگانییەکانی زەوی دەسوتێنێ و زەوی بێ پیت دەکات ، لەکاتی باران بارین بەهۆی بوونی نیتراتی ناو باران، پێکهاتەکەی دەگۆڕێ بۆ مادەیەکی ژەهرین هاوشێوەی سالیۆم ،ئەمەش دەبێتە ژەهراوی بوونی ئاوی ژێر زەوی و ڕوەک ، واتە لەڕێگەی خواردنەوە و خواردن مرۆڤ ژەهراوی دەبێت.

واتەدەبێت ئەو شوێنەی (گازی خەردەل)ی بەرکەوتووە،دەبێت ساڵانە چەند جارێک بەمادەی دژە کیمیایی بشۆرێت. 

جۆری دووەم .. (گازی سیانید) گازی خوێنەکاریگەر!

ئەم گازە بەشێوەی دوکەڵێکی زەرد دەبینرێت بۆنی هەندێ میوەی لێ دێت،گەردیلەکانی تێکەڵ بەهەوا دەبێ و بە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاو دەبێتەوە.

لە کاتی هەڵمژینی دا لەڕێگەی سییەکانەوە تێکەڵ بەسوڕی خوێن دەبێ و دەگاتە دووا خانەکانی لەش،کاریگەری لەسەر خوێن ،هەوەشاندنی پەردەی خەپلەکانی خوێن و تێکەڵ بوونی بە پلازمای خوێن، کەئەمەش دەبێتە هۆی تۆپەڵ بوونی خوێن لە موولولەکانی خوێندا،پاشان لە بۆری وبۆریچکەکان و شادەمارەکاندا،خوێن دەمەێت، کەئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی  سوڕی خوێن و لەکارکەوتنی دڵ .

 لەکاتێکدا ڕێژەی هەلمژینی گازەکە کەم بێت،کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی لەش، دەبێتە هۆی سست بوون و لاواز بوون و سڕ بوونی بەشێکی لەش و بریندار هەمیشە هەست ماندوو بوون دەکات. وە هەستی بیستن و تام کردن و بینینی کەم دەبێت . هەروەها کاریگەری بۆماوەیی لەسەر کرۆمۆسۆمەکان هەیە بە تایبەت لە پیاواندا .

کە منداڵان بەشێواوی یان مردوویی وە هەندێ جار کەمئەندام لەدایک دەبن،یان منداڵەکان هەڵگری هەمان شێوازی کرۆمۆسۆمن بۆ نەوەی دوای خۆیان. 

جۆری سێ یەم .. (گازی اعصاب) گازی دەمارەکاریگەر!

ئەم گازە بەشێوەی دوکەڵێکی پەمەیی کاڵ دەینرێ و ووشکە و لە هەوا سوکترە، زۆر خێرا لە ئاو یان شلەمەنی دا دەتوێتەوە،مادەیەکی تفتی نێگەتڤی لاواز پێکدەهێنێ ،کاریگەری لەسەر مادە ترشەڵۆکە ئۆرگانییەکان دادەنێ .

لەکاتی هەڵمژینی دا تێکەڵ بە سوڕی خوێن دەبێت ودەگاتە دووا خانەکانی لەش ،لەوێوە تێکەڵ بە سوڕی لیمف (کە مادەیەکی شلەمەنییە وەک سوڕی خوێن) دەبێت،کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەست(دەمارەکان) دادەنێ،دەبێتە هۆی سست بوونی ماسولکەکان و دەمارەکان .بەوەی کە ترشەڵۆکی خانەی دەمارەکان لەناو دەبات،ئەمەش دەبێتە سڕ بوونی بەشێک لەماسولکەکان و بێهێز کردنی جوومگەکان و لەکارخستنی فەرمانی نێوان دەمارەکان وبچڕاندنی پەیوەندییەکانی نێوان مێشک وبەشێک لە ئەندامەکانی لەش .لەهەمووی ترسناکتر ئەو فەرمانەیە (ئیمپوڵز) کە لە مێشکۆلەوە دەنێردرێ بۆ دڵ،وە تێکدانی سوڕی خوێن .

 کاتی برینداربوون بە ڕێژەی کەمی گازەکە ،دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ کردنی جموجوڵ و قسەکردن و نائاسایی بوونی بەرکەوتوو .

 

PUKmedia ڕاستی جوامێر – ڤییەننا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket