riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی دڵنیایی ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

ئابوری 05:16 PM - 2019-03-26
.

.

 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی دڵنیایی ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تی عیراق مووچه‌ ده‌نێرێت.

به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئیتحادییه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بێ ئیلتزامی هه‌رێم ، حكومه‌تی عیراق موچه‌ی ناردو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش هه‌ڵگیرا، ئه‌مه‌ یاسایه‌و تاكۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشی: نه‌ له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و نه‌ له‌ئێستاشدا كه‌س له‌ دادگای ئیتحادی تانه‌ی له‌ یاساكه‌ نه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ئێستادا كاتی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ بدرێت، بۆیه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دڵنیاده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ 31-12-2019 به‌پێی یاسا حكومه‌تی عیراق پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئیتر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ بێت بۆ سۆمۆ یان نا، هیچ له‌بابه‌ته‌كه‌ ناگۆڕێت .

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket