riklam

هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ئابوری 04:25 PM - 2019-03-26
.

.

 

بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ھه‌رێم دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م بۆ چه‌ند رۆژێك پێشبخات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ھه‌رێم دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م بۆ چه‌ند رۆژێك پێشبخات و ھه‌فته‌ی داھاتوو له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی دوو مووچه‌، وتی، تائێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیانی نه‌داونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوو موچه‌كه‌ دابه‌شبكه‌ن و تا كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیان ده‌بین.

له‌باره‌ی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌شه‌وه‌ وتی: گۆڕانكاری به‌سه‌ر خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دا نه‌هاتووه‌و پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket