riklam

سه‌رچاوه‌كان

بابەتی گۆڕاو 02:59 PM - 2019-03-26
.

.

سه‌رچاوه‌كان

له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى زانیارى له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ فوول دیموكراسییه‌ى خۆماندا وه‌كو تۆڵه‌كه‌ زۆر و ئاسانه‌، ئێستا جه‌ریده‌ و مه‌ریده‌كان فێربوون خه‌به‌رێك كه‌ خۆیان دایبتاشن ئه‌یهێنن به‌سه‌ر مه‌بنى مه‌جهولێكدا و ئه‌ڵێن: سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێ.. خۆ ئه‌گه‌ر زۆر شه‌فاف بن ئه‌فه‌رموون سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوى لاى ئێمه‌ پارێزراوه‌. ته‌بعه‌ن سه‌رچاوه‌ى تریش زۆرن.. مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ راست له‌ مه‌زهه‌بیدا نى یه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ وه‌عدى ئایفۆنێك ئه‌م خه‌به‌ره‌ى بۆ ته‌سجیل كردین.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ژنبراى حیمایه‌ى مه‌سئولێكه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ خۆى له‌ ساڵۆنى ژنان گوێى لێ بوو.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ شێت بووین به‌ ده‌ستى یه‌وه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئه‌سڵا سه‌ركردایه‌تى یه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ روومان نایه‌ ناوه‌كه‌ى بڵاوبكه‌ینه‌وه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ ره‌مڵ لێ ئه‌دات.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ سه‌ر ئه‌كات به‌ ژوورى هه‌موو مه‌سئولێكدا.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ خۆى دوێنێ له‌گه‌ڵ دكتۆر هیندا قاوه‌ى خواردۆته‌وه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ بێجگه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌ دوانزه‌ مه‌عمیلى تریشى هه‌یه‌.
× سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ تۆزێك له‌مه‌وپێش پۆلیس به‌ شه‌ق بردى.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket