riklam

خاڵه‌ ره‌شه‌كانی مۆز چی له‌ جه‌سته‌ ده‌كات؟

هەمەرەنگ 01:26 PM - 2019-03-26
.

.

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی كاتێك ده‌بینن مۆز خاڵی ڕه‌شی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ده‌ستبه‌جێ فڕێی ده‌ده‌ن و بۆ خواردن به‌كاری ناهێنن،به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ نین ئه‌و نیشانه‌یه‌ هیچ زیانێكی نیه‌ و نابێته‌ هۆی له‌ده‌ستچوونی سوده‌ خۆراكیه‌كانی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كۆرنیلی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات، كه‌ به‌ها خۆراكیه‌كانی ناو مۆز به‌ دروستبوونی ئه‌و خاڵه‌ ره‌شانه‌ ناگۆڕدرێت، به‌ڵكو ئه‌و به‌ها خۆراكیانه‌ ده‌بنه‌ ماده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و شێوازه‌ وه‌رلاده‌گرێت.

مۆز یه‌كێكه‌ له‌ و میوانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم و مه‌گنه‌نیز و ڕیشاڵی مس و ڤیتامین C و B6  و بیۆتین، كه‌ هاوكار ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شه‌كر و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مۆز هه‌رس كردن چالاك ده‌كات و ڕیخۆڵه‌كان ده‌پارێزێت.

گۆڕانی ڕه‌نگیشی به‌هۆی گۆڕانی كاربۆهیدراتی ناو مۆزه‌كه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ شه‌كری ساده‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی كالۆری و ڤیتامینه‌كان و  ڤیتامین C و ترسی فۆلیك و سیامین وه‌ك خۆی ده‌مێنێـته‌وه‌.

PUKmedia و/گۆران قادر

س/sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket