چانسێكی گه‌ش بۆ ئاینده‌ی عیراق !
بیروڕا 01:04 PM - 2019-03-26.
دوو دكتۆری پڕ به‌رهه‌م و عادل
• عیراق وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن مێژووی زیاتر له 5هه‌زار ساڵی، هیچكات و هیچ ده‌یه ساڵێكی به ئاشتی و ئارامی به‌سه‌رنه‌بردوه،كه گه‌لێك هۆكار كۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی كه ناوی ((نێوان دوو ڕووبار/ یان میسۆپۆتامیا)) ی كۆن و ((عێراقی نوێ))یه،له‌وانه هۆكاری جیۆپۆله‌تیكی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆسیاسی و ئابوریه‌كه‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی نه‌وت وخاكی به‌پیت و ..هتد. ونه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆزیش بۆ وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌ی.هه‌ربۆیه ئه‌م وڵاتی عێراقه له قوڵایی مێژووی دامه‌زراندنیه‌وه گیرۆده‌ی نه‌فره‌تێكی ئه‌زه‌لی بۆته‌وه و مه‌كینه‌ی كوشتن و بڕین و سته‌م و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و خوێنڕشتنی به‌رده‌وام كه له‌كۆتایدا سه‌ركرده و كۆمه‌ڵگاكه‌شی پێكه‌وه هاڕیوه.كه سه‌ره‌ڕای خاوه‌ندارێتی مێژوویه‌ك و شارستانێتیه‌كی گه‌لێك دێرین و سه‌ره‌تای مێژوو و بونی سه‌روه‌ت و سامانێكی سروشتی و خاكێكی به‌پیت و گه‌لێكی هوشیار،به‌ڵام هه‌ر به‌دواكه‌وتوویی و نه‌بوونی و هه‌ژاری و دووبه‌ره‌كی و نه‌خوێنده‌واری ماوه‌ته‌وه.حومكڕانانی كۆن و نوێی عێراق هێنده‌ی له‌خۆبایبوون و لوتبه‌رز و غروری سیاسیان هه‌بوه و ڕووی له‌جه‌نگ و كاولكاری بوون، نیوهێنده گیان و نیه‌تی خزتمه‌كردن و خاكه‌ڕایی و خه‌مخۆریان نه‌بوه و ڕوویان له ئاشتی و پێشكه‌وتن نه‌بوه.
• به‌ڵام له‌دوای رووخاندنی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 و له‌دوای زیاتر له 30 ساڵی جه‌ور و سته‌م و تیرۆر و تۆقاندنه‌وه،سیسته‌می حوكمڕانی له عیراقی نوێ‌دا له‌سه‌ر 4 پایه‌ی گرنگی ((دیموكراسی و فیدراڵی و په‌ڕله‌مانی و كاری پێكه‌وه‌یی)) دامه‌زرایه‌وه،كه گه‌ر به‌نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه و له‌لایه‌ن سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه جێبه‌جێبكرێن و بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و گرفته‌كانیش په‌نا به‌رنه به‌ر ده‌ستور له‌جیاتی توندوتیژی و كوشتن و بڕین،ئه‌وا هه‌رگیز لاپه‌ڕه ڕه‌ش و تاریكه‌كانی كۆن دووباره‌نابنه‌وه و گه‌لانی عیراق به پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه له نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و كه‌لتوره جیاوازه‌كان به ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و ئه‌وكاتیش ڕووده‌كه‌نه پێشكه‌وتن و داهێنان و به‌خششی زیاتر به نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كانیان.
• خۆشبه‌ختانه كورد جێگه و پێگه‌ی سیاسی گه‌وره‌ی له‌م كاری پێكه‌وه‌ییدا هه‌بوه و له چه‌سپاندن و نه‌خشاندن و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوریشدا ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماریش مام جه‌لال بوه ،كه له دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا باشترین و جوانترین و دره‌وشاوه‌ترین قۆناغ و ئه‌زمونی پیشانی هه‌موان داوه له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و دونیاشدا،قۆناغی مام قۆناغه سه‌خت و دژوار و پڕ ململانێ سیاسی و چه‌كداری و مه‌زهه‌بی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوو،كه هه‌موو ساتێك چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه و هه‌ڵایسانی جه‌نگی ئه‌هلی و ناوخۆیی لێده‌كرا، به‌ڵام به حیكمه‌ت و پشوودرێژی و سه‌نگ و قورسایی و دووربینی خۆی توانی به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا زاڵ بێت و هه‌موو لایه‌ن و سه‌ركرده ناكۆكه‌كانیش له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه و به‌هه‌قیش كۆشكی ئاشتی بكاته جێگه‌ی ئاشتی و ئاشتبونه‌وه‌ی هه‌موان و ببێته ێمام الامان بۆ ته‌واوی عێراق.قۆناغی مام قۆناغێكی پڕ شانازی و سه‌روه‌ریه بۆ كورد به‌تایبه‌تی و هه‌موو گه‌لانی عێراقیش به‌گشتی و هه‌موانیش به ستایشی زۆره‌وه یاده‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌گێڕنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستوردا سیسته‌می حوكمڕانی په‌ڕله‌مانیه و سه‌رۆك كۆمار كه‌مترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌لایه،به‌ڵام ئه‌وه كه‌سایه‌تی و كاریزمایی مام بوو كه پۆستی سه‌رۆكی كۆماری گه‌وره‌تر وگرانتر و سه‌نگینتر كرد به‌كار و چالاكی و په‌رۆشی و خه‌مخۆریه‌كانی بۆ ته‌واوی عیراق و عێراقیه‌كان.نه‌ك پۆسته‌كه مام گه‌وره بكات.
• دوای مام و له 4 ساڵی سه‌رۆكایه‌تی د. فواد مه‌عسومدا،ئه‌و ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سست و پوكایه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی خه‌مساردی و بێئومێدی به‌خۆوه بینی و ته‌نها وه‌ك پۆستێكی ته‌شریفاتی مایه‌وه و هیچ زیاده‌یه‌كی نه‌خسته سه‌ر خه‌رمانی كاره‌كانی مام،له‌لایه‌ك زۆر سه‌خته هه‌ر كه‌سێك دوای مام بتوانێت زیاد له‌كاره‌كانی مام جێبه‌جێبكات،وله‌لایه‌كی تریشه‌وه سروشتی كه‌سایه‌تی د.فۆاد بۆخۆشی نه‌گونجاو بوو بۆ ئه‌و پۆسته گرنگ و سیادیه.هه‌ربۆیه نه‌یتوانی ئه‌و قۆناغه به‌دره‌وشاوه‌یی بهێڵێته‌وه.
• به‌ڵام له ئێستادا و دوای 4 ساڵی جه‌ور و جه‌فای د.فواد مه‌عسوم،جارێكی تر ئوێده‌كان و ئاسۆ ڕوونه‌كان له‌ده‌م كه‌ل ده‌بینرێته‌وه به‌هاتنی د.به‌رهه‌م ئه‌حمد ساڵح وه‌ك سێیه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد، له‌لایه‌ك پۆسته‌كه بۆخۆی شایسته‌ی كه‌سایه‌تی و لێهاتوویی وتوانا و تێڕوانین و ناسراوی و چالاكی د.به‌رهه‌مه وده‌بوو هه‌ر زووتر و 4 ساڵی پێشتر ئه‌و كاره بكرایه.د. به‌رهه‌م دوور له پیاهه‌ڵدان و مه‌دح و سه‌ناكردنی كه‌سی((كه هیچ كه‌سیش بێ كه‌م وكوڕی و هه‌ڵه‌ی سیاسی نیه و نابێت)) ،بۆخۆی كه‌سایه‌تی خۆی سه‌پاندوه،ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌زمونه سیاسی و ئیداریه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانیه‌وه‌یه‌تی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وه‌ك جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی و وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتیش له دوو وڵاتی هه‌ره گه‌وره‌ی دونیای ڕۆژئاوا له به‌ریتانیا و ئه‌مریكادا و دواتریش هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان و بونه سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی و دواتریش حكومه‌تی یه‌كگرتوو،له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیشه‌وه وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق((ئه‌یاد عه‌لاوی)) و دواتر وه‌زیری پلاندانان و گه‌لێك پله و پۆستی تر. هه‌موو ئه‌مانه وایانكردوه كه د.به‌رهه‌م ببێته كاراكته‌رێكی ناسراو و دیار و خۆشه‌ویست و باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و دونیاش به‌توانا و لێهاتوی و تێڕوانینه ڕاست ودروسته‌كانی بۆ رووداو و پێشهاته‌كان..و هه‌ڵبژاردنیشی له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه‌كی زۆری په‌ڕله‌مانتارانی عیراقه‌وه له كێبڕكێیه‌كی توند و سه‌ختی دیموكراسیدا هه‌موو ئه‌و مانا و بڕوا و متمانه‌یه‌ی هه‌موانی سه‌لمانده‌وه به د.به‌رهه‌م. و ئه‌و كاروچالاكیه زۆروزه‌وه‌ندانه‌شی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌موكورتی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ناوخۆشدا گه‌واهیده‌رێكی راستگۆن بۆ تواناكانی د.به‌رهه‌م.
• هه‌ر له‌پاڵ د.به‌رهه‌مدا،دكتۆرێكی عادلی تر ((عادل عبدالمهدی))وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی شایسته و هه‌ڵبژێردراو و متمانه پێكراوی گه‌وره‌ترین دووكوتله‌ی سیاسی شیعه و سونه‌كان و دواتریش هه‌مووو په‌ڕله‌مانی عێراق، ئه‌م دوو دوكتۆره بونه‌ته دوانه‌یه‌كی ته‌واوكاری یه‌كتری و بونه‌ته دوو ڕووی دراوێك كه پێكه‌وه ده‌توانن كاری زۆر گه‌وره و خزمه‌تی زۆر به‌خشنده پێشكه‌ش به‌هه‌موو عێراقیه‌كان بكه‌ن.عادل عبدالمهدی وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و موحه‌نه‌ك و موجه‌ڕه‌ب و خاوه‌ن مێژوویه‌كی تاڕاده‌یه‌ك بێ خه‌وشی گه‌نده‌ڵی و نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆ و بێ پشت و په‌نایه‌كی گه‌وره‌ی په‌ڕله‌مانیش و له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زمونه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی سیاسی و ئیداری و حیزبایه‌تی له هه‌موو حكومه‌ته‌كانی دوای ڕووخاندن چ وه‌ك وه‌زیر یان جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و بێلایه‌نیه‌كه‌شی بۆ هه‌موان وایان كردوه ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویست و خاكه‌ڕاو و خه‌مخۆر و جێگه متمانه‌ی هه‌موان.
• به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو دكتۆره پێكه‌وه ده‌توانرێت ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت وه‌ك دوو مۆدێلی نوێ له حوكمڕانانی عێراق ،لانی كه‌م بۆ 4ساڵی ئاینده،گه‌ر ململانێ سیاسی و حیزبیه ناڕه‌واكان و شه‌ڕی له‌جیاتی و ده‌ستوه‌ردان له‌گه‌وره و بچوكی بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا لێگه‌ڕێن.كه خۆشبه‌ختانه 4 ساڵی ئاشتی و ئارامی و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌بێت دوور له شه‌ڕ و جه‌نگ و كوشتاری ناوخۆیی و تیرۆریستانیش.عێراق له‌م 4 ساڵه‌ی ئاینده‌دا پێویستی به كه‌سایه‌تی ئه‌م دوو كاراكته‌ره هه‌یه كه تێڕوانین و بۆچوون و به‌رنامه و پلانه‌كانیان زۆر لێكنزیكه و هه‌ردووكیشیان وه‌ك دكتۆرێك ده‌توانن چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه و نه‌خۆشیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی بكه‌ن.بۆیه ده‌كرێت عێراق له‌دوای 5 هه‌زار ساڵی تاریك و تون و نه‌فره‌تلێكراوی ،چانسێكی مژده‌به‌خشی هێنابێت به‌هاتنی ئه‌م دوو دكتۆره و له پاڵیشیاندا سه‌رۆكێكی گه‌نج و لاوی په‌ڕله‌مانیش ((محمد حه‌لبوسی)) كه به‌هه‌مان شێوه نزیكه له‌كه‌سایه‌تی هه‌ردوو دوكتۆره‌وه.
• له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن ببنه پاڵپشتێكی ڕاسته‌قینه و ڕاستگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور و موسته‌حه‌قاتی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ردوولا به‌گیانێكی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه سیاسیه‌كانی ڕابووردوو به‌تایبه‌تی له كه‌رتی وزه‌دا،ده‌كرێت كێشه سیاسیه‌كان له‌ناوخۆ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان چاره‌سه‌ربكرێن و ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر تێكه‌ڵ نه‌كرێن و وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كارینه‌هێنن وه‌ك له‌ساڵی 2014وه جێبه‌جێكرا له‌بڕینی به‌شه بودجه‌ی 17% هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
• گرنگه هه‌رێم و به‌غدادیش ئه‌م چانسه مێژووییه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و بتوانن بیخه‌نه خزمه‌تی زیاتر به‌هێزكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمه‌وه و وڵات به‌ره‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بنێن. به دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و بێ خزمه‌تی و ..هتد.ئاشكراشه كاری گه‌وره له‌كه‌سایه‌تی گه‌وره‌وه ده‌رده‌چێت و له‌ئێستاشدا خۆشبه‌ختانه عێراق خاوه‌نی دوو كه‌سایه‌تی گه‌وره و هێمن و ناسراو و سه‌نگینن كه دووباره‌بونه‌وه‌ی گه‌لێك ئه‌سته‌مه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19