پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئەگەری گەڕانەوە بۆ پاشەکەوتی مووچە
بیروڕا 09:46 PM - 2019-03-25.
پاش هەوڵێکی زۆری تیمی کوردستان لە عیراق بەگشتی و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەپەرلەمان، توانرا شایستە دارایەکانی هەرێم بچەسپێنرێ.
بەم جۆرەش سەرەتا باشەکانی دەرکەوت و هەرێم بەهاتنی بودجە لە عیراقەوە توانی پاشەکەوت هەڵبگرێ.
پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئایا حکومەتی کوردستان پابەند دەبێ بە بڕگەکانی تری یاساکەوە کە ناردنی نەوتی رۆژانەیە لە رێگەی سۆمۆوە؟ ئەگەر پابەند نەبێ ئەوا دژی هەوڵی تیمی کوردستان لە عیراق و دژی خواستی موچەخۆرانی هەرێمە یان نا؟.
کێشەی نەوت و مووچە لەیەکتر دابڕاو نییە، راستە لە یاسای بودجەدا بە خاڵ جیاکراوەتەوە، بەڵام پێکەوە گرێدراون و یەک سیاسەت و یەک پاکێجە.
راستە هەرێمو خەڵکەکەی شایستەیە بودجەو مووچە ومافە زەوتکراوەکانی تری بدرێتێ. بەڵام نەناردنی ۲٥٠ هەزار بەرمیلی نەوت بیانووەکەی چیەو لەپێناو چییە؟ بەکوردی و بەکورتی نابێ بەرژەوەندی لاوەکی و شاراوە بخرێتە پێش بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی ئاشکراوە.
لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت دەبێ تەحەموولی ئەم مەسئولیەتە بکەن. بەشداری لە حکومەتی هەرێم تەنیا پۆست نییە، بڕیارو هەڵوێستی هاوبەشە.
لەئەگەری گەڕانەوە بۆ پاشەکەوتی مووچە کێ بەرپرس دەبێ؟
کێ بڕیار لە پابەندبوون بە یاسای بودجەو پابەند نەبووەوە دەدا لەناو حکومەتی هەرێم؟
جەدوای هەریەکەیان لە رووی ئابوری و سیاسیەوە چی دەبێ؟
ئاساییتر بونەوەی پەیوەندی هەردوولا کاریگەری لەسەر زۆر مەسەلەی تر دەبێ لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان و پێگەی کوردستان لە زۆر ناوەند بەهێز دەکات، پێچەوانەکەشی بە جۆرێکی تر دەکەوێتەوە.
ناکرێ بە لۆژیکی( بەشی خۆم بۆ خۆم و بەشی تۆش دەخۆم) مامەڵە بکرێ، شەفافبوون لە هات و خەرجی لەعیراق و کوردستان یارمەتیدەرە بۆ مسۆگەریەکی زیاتری قوتی خەڵک.
لەبەر ئەم راستیە دەبێ بە زوویی کار بکرێ نەک هەرێم نەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشەکەوتی مووچەو، قەیرانی پێدانی مووچە نەهێڵرێ. پێویستە لە کوردستانەوە سیاسەتێک پەیڕەو بکرێ قۆناغ قۆناغ قەرزە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بدرێتەوە.
سالار مەحمود
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24