riklam

كۆمیته‌ی سوید پشتگیری ئه‌ڤین ئینجیر ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 12:52 PM - 2019-03-25
.

.

ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی سۆشیال دیموكراتی سوید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی كۆمیته‌ی سوید بۆ سه‌رخستنی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌ردانی وه‌فدی كۆمیته‌ی كرد.

رۆژی 23-3-2019 لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ یاوه‌ری لێپرسراوی كه‌رت و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆ پێشوازییان له‌  ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی سۆشیال دیموكراتی سوید و تاقه‌ كاندیدی كورد له‌ سه‌ر لیستی حزبی شۆشیال دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و سه‌ركان كوێسه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی سۆشیال دیموكرات كرد.

لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ ناوی خۆیان و رێكخستنه‌كانی سنووری كۆمیته‌ی سوید و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و پشتگیری یه‌كێتی نیشتمانی كلوردستانی بۆ خاتوو ئه‌ڤین ده‌ربری و دڵنیایانی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ده‌نگدان به‌ ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك تاكه‌ كاندیدی كورد له‌ سوید سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید-سوید

13.jpg

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket