riklam

فینلاند.. كۆنفرانسی كه‌رتی تێركۆ به‌رێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 12:23 PM - 2019-03-25
.

.

رۆژی 24-3-2019، به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ فینلاند، كۆنفرانسی كه‌رتی توركو به‌سه‌ركه‌وتویی به‌رێوه‌چوو، وه‌فدی كۆمیته‌ پێك هاتبوو له‌ نبیل محمد امین لێپرسراوی كۆمیته‌ وجه‌بار جومعه‌ به‌رپرسی به‌شی رێكخستن و ئه‌حمه‌د خۆشناو به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون و مه‌زن بابان به‌رپه‌رسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی.

سه‌ره‌تا بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌پێوه‌ وه‌ستان، پاشان لێپرسراوی كۆمیته‌ به‌خێر هاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵ بوو به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ دڵسۆزانه‌ی یه‌كێتی و رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی به‌بازووی ره‌نگین و خه‌باتی ئه‌ندامه‌كانی دایم له‌گه‌شه‌دایه‌ و رۆژ به‌رۆژ زیاتر به‌ره‌و پێش ئه‌چێ، دواتر باسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و زۆر گه‌شبین بوو كه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێ كه‌ له‌ كۆتایی له‌ په‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت، به‌رپرسی به‌شی رێكخستن باسی كاروچالاكی ماوی پێشووی بۆ كردن و ڕایگه‌یاند كه‌ كۆمیته‌یه‌كی چالاكمان هه‌یه‌ و ئه‌توانن هه‌ر هه‌ڤاڵێك له‌ ئێوه‌ هه‌واڵه‌كانی كۆمیته‌ بخوێننه‌وه‌ كه‌ له‌ سایه‌ته‌كانی یه‌كێتی به‌ڵاوده‌كرێته‌وه‌، به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی هانی ئه‌ندامانی دا كه‌ سه‌ردانی كه‌سانی كوردپه‌روه‌ر بكه‌ن سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان بكه‌ن و به‌سه‌ریان بكه‌نه‌وه‌ و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ و رێكخراوه‌كان بكه‌ن و به‌شداری كۆڕو كۆبونه‌ووه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ره‌وه‌ندی كوردی یه‌كگرتوو بكه‌ن ئه‌وكات هه‌موو چالاكیه‌كانتان ئه‌چێته‌ خانه‌ی په‌رژه‌وه‌ندی ره‌وه‌ندی كوردی به‌گشتی، به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون تاكیدی له‌سه‌ر ماف و ئه‌ركی ئه‌ندام كرد و پێیانی ڕاگه‌یاند ئێمه‌ په‌یره‌وی ناوخۆمان هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌رمان هه‌موومان پابه‌ندی بڕگه‌كانی بین چونكه‌ په‌یره‌وی ناوخۆ ئیش و كاری حزبیمان رێك ده‌خات.پاشان هه‌موو ئه‌ندامان ڕاوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و پێشنیاریان كرد كه‌ ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه‌ به‌هه‌ڵبژاردن ده‌س نیشان بكرێت، وه‌فدی كۆمیته‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی پێ باش بوو و ووتیان كێ خۆی كاندید ئه‌كات بۆ به‌رپرسی كه‌رت ته‌نها یه‌ك هه‌ڤاڵ خۆی كاندید كرد بۆیه‌ ته‌نها به‌ده‌س به‌رزكردنه‌وه‌ به‌رپرسی كه‌رت هه‌ڵبژێردرا، پاشان بۆ جێگر كه‌رت سێ هه‌ڤاڵ خۆیان كاندید كرد بۆیه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگرانی كه‌رت به‌ ده‌نگدانی نهێنی ئه‌نجام درا، ئه‌نجامه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو،

خه‌لیفه‌ ته‌ها/ لێپرسراوی كه‌رت
سه‌یوان عه‌لی/ جێگر كه‌رت
هه‌ڵمه‌ت عه‌ودال/ جێگر كه‌رت

PUKmedia جه‌بار جومعه‌

87444 (1).jpg

87444 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket