كچانی خۆر له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كان-ه
ئەدەب وهونەر 12:10 PM - 2019-03-25.
فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" سه‌باره‌ت به به‌رخۆدانی كچانی كوردیی كۆبانێ له لایه‌ن ڕخنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانی سینه‌مایی جیهان به باشی هه‌ڵسه‌نگێندرا.
فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" Girls of the Sun له ده‌رهێنانی "ئێوا هوسۆن" Eva Husson و به ده‌ورگێڕانی ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" Golshifteh Farahani و ئه‌كته‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی "ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت" Emmanuelle Bercot و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌رخۆدانی كچانی كوردی كۆبانێ له دژی گروپی تیرۆریستی داعش؛ كه له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كی" حه‌فتا و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان" له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا و له لایه‌ن ڕخنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوداری سینه‌مایی جیهانه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دواوه‌بوو.
"پیتێر برادشاو" ڕه‌خنه‌گری گۆڤاری "گاردییه‌ن" سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" نووسیوییه‌تی: "ئێوا هوسۆن" ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی "كچانی خۆر" له سازكردنی نوێترین فیلمی خۆیدا كه دڕامێكی پاڕتیزانییه بینه‌ر ده‌خاته ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه. به بڕوای من، "كچانی خۆر" فیلمێكی شه‌ڕی فێمێنیزمییه: به‌رخۆدان، پڕ له هێما و مه‌ترسیداره. ئه‌م فیلمه وه‌كوو فیلمه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ژانڕه، به‌رهه‌مێكی دوور له پێچووپه‌نا و دوو لایه‌نه‌یه كه باش و خراپ تیایدا ڕوون و ئاشكرایه. به تایبه‌ت دوو دیمه‌نی ئه‌كشێنی ئه‌م فیلمه له‌وانه: هه‌ڵاتنی "به‌هار" به ده‌ورگێڕانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" له‌گه‌ڵ ژنانی دیكه‌ی كه به دیل گیراون یه‌كێكه له‌و دیمه‌نانیه كه به جوانی وێنه گیراوه و كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر بینه‌ر هه‌یه.
"ئه‌ریك كان" ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی "ئێندی وایێر" نووسیوییه‌تی: له‌و بڕوایه‌دام "ئێوا هوسۆن" به سازكردنی دووهه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی له خۆی نیشاندا كه فیلمێكی ئه‌كشێنی پله یه‌ك هۆلیڤوودیی ده‌توانێت ساز بكات و به وێنه‌گرتنی چه‌ندین دیمه‌نی ئه‌كشێن تواناییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه. "كچانی خۆر" تا ڕاده‌یه‌ك دیمه‌نی باشی تێدایه كه بینه‌ر چێژی ئه‌وتۆی لێوه‌ربگرێت.
"جی وایسبێرگ" ڕخنه‌گری گۆڤاری "وڕایتی" نووسیوییه‌تی: "كچانی خۆر" چیرۆكی ڕووداوێكی واقیعی ده‌گێڕێته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به‌و ژنه كوردانه‌یه كه ئازایانه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌رهێنه‌رێكی ژنیش سازیكردووه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی لێده‌كرێت.
"لی ماڕشاڵ" ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی "ئیسكرین ده‌یلی" نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی كه به چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه بگێڕێته‌وه. "گوڵشیفته فه‌راهانی" و "ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت" له‌م فیلمه‌دا توانایی و داهێنانی خۆیان بۆ ده‌ورگێڕانی ڕۆڵكانیان نیشانداوه و به باشی له‌م فیلمه‌دا كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه.
"ئێوا هوسۆن" له وتووێژه‌كانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئاگاداربوون له ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزه‌دییه‌كان له كوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناك و دڵته‌زێنه‌كانی ژنان و كچانی به‌دیلگیراوی كوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له باس كردنی ئه‌م بابه‌ته ناو برد.
به گوته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فه‌ڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێ باكی و له‌خۆبردوویی ژنانی كورد له خه‌باتی چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ داعش به ڕاستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، هه‌ر به‌م
هۆیه‌ش بڕیاری داوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت.
"ئێوا هوسۆن" باوه‌ڕی وایه كه "كچانی خۆر" له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت كه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه له رووداوه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌كات؛ له هه‌مان كاتیش‌دا، په‌یامێكی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و تواناییه‌كانی ژنان ده‌كات.
"ئێوا هوسۆن" یه‌كێكه له سینه‌ماكارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فه‌ڕه‌نسا و به‌رهه‌م گه‌لێكی دره‌وشاوه‌ی وه‌كوو' "به هیوای مردن"، "بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه ئاڵۆزن" و "گه‌نگ به‌نگ"ی له كارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه.
"ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت" ئه‌كته‌ری گه‌نجی فه‌ڕه‌نسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی باشترین ئه‌كته‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌م پڕۆژه سینه‌ماییه‌دا به‌شداری كردووه، ئه‌و ده‌وری "ماتیلده" په‌یامنێری جه‌نگی ده‌گێڕیت كه چاوه‌ری ئه‌م رووداوه تاڵ و خه‌مبارانه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ "به‌هار" به ده‌ورگێڕانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" هه‌یه. له فیلمی "كچانی خۆر"دا كه له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و گورجستان وێنه‌ی گیراوه، گروپێك له هونه‌رمه‌ندانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه‌یی به‌شداریان كردووه.
"گوڵشیفته فه‌راهانی" سه‌باره‌ت به جیاوازیی ده‌ورگێڕانی كچێكی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان له فیلمی سینه‌مایی "كچانی خۆر" به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ورگێڕانی كچێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له فیلمی سینه‌مایی "فرمێسكی سه‌رما"دا گوتی: بۆ من زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو. ئه‌و كاته‌ی كه له فیلمی سینه‌مایی "فرمێسكی سه‌رما"دا ده‌ورم گێڕا 19 ساڵ ته‌مه‌نم بوو، ده‌بوو ڕۆڵی كچێكی كورد بگێڕم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه بۆخۆم كورد نیم. به‌ڵام سنوور بۆ من هیچ جوداییه‌ك دروست ناكات. ئه‌م دوو فیلمه چیرۆكه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به ژنانه. هه‌مووی ئه‌مانه سه‌باره‌ت به‌و ژنانه بوو كه ده‌یانویست خۆیان ڕزگار بكه‌ن و بۆخۆیان ڕێگاكه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن. من له هه‌ر ڕۆڵێكدابم، ئه‌و ڕۆڵه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌بینم، من شارۆمه‌ندێكی ئه‌م جیهانه‌م.
وتیشی: بۆ من هر فیلمێك وه‌كوو هاوسه‌رگیری وایه، هه‌ر به‌م هۆیه بۆ من زۆر گرینگه. من له نێوان جیهانه‌كان و زمانه جۆراوجۆره‌كاندا ده‌گه‌ڕێم، له‌وانه: "دزه ده‌ریاییه‌كانی كارائیب" تاكوو "پێتێرسۆن له نیۆجێرسی" تاكوو "كچانی خۆر" تاكوو "ئاڵته‌میر" كه ژنێكی ئیسپانییه و هه‌مووی ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و شته بوو كه من ده‌مویست. ئه‌وه خه‌یاڵ و ئاواتی من بوو.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28