riklam

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 11:08 AM - 2019-03-25
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

كاروان یاروه‌یس به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی و دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌رێم تاوتوێبكرێن.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket