riklam

دكتۆر ئه‌نبا ئه‌نتۆنیۆس: خۆمان به‌خوێندكاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زانین

ی.ن.ک‌‌ 03:23 PM - 2019-03-24
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-3-2019 دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ مه‌زاری سه‌رۆك مام جلال پێشوازیكرد له‌ دكتۆر ئه‌نبا ئه‌نتۆنیۆس مه‌ترانی كورسی ئۆرشه‌لیم و ڕۆژهه‌ڵاتی خواروو، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی هاوڕێی، سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد.

له‌وته‌یه‌كیدا دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كردو ڕۆڵی ڕابردووی جه‌نابی مام جه‌لال-ی به‌ گرنگ وه‌سفكرد له‌ ڕایه‌ڵه‌ی نێوان ئاینه‌ جیاوازه‌كان و پێكه‌وه‌ ژیانیان له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا.

له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر ئه‌نبا ئه‌نتۆنیۆس شانازیكرد به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان و خۆی به‌خوێندكاری سه‌رۆك مام جه‌لال زانی و وتیشی : ئێمه‌ زۆرجار وانه‌ی گرنگ فێربووین له‌ژیانی سیاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال دا.


PUKmedia تایبه‌ت

49.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket