riklam

كه‌ڵه‌ك

بابەتی گۆڕاو 02:07 PM - 2019-03-24
.

.

كه‌ڵه‌ك

ـ ئه‌بێ زۆرت خواردبێته‌وه‌ وا سه‌رت دێشێ!
× نه‌ به‌سه‌رى ئه‌ولادم.. هه‌مووى ده‌ پانزه‌ سى سى بوو.
ـ ده‌ پانزه‌ چى؟!
× ده‌ پانزه‌ سى سى.
ـ هێواش نه‌گبه‌ت.. سى سى چى یه‌؟!! میسرییه‌كان گوێیان لێ بێت دێن به‌گژتا.. سیسى ناوى ره‌ئیسه‌كه‌یانه‌.
× جا توخوا ئه‌وه‌ ناوه‌ به‌گم؟.. وه‌ڵـڵاهى عه‌یبه‌ بۆ شانى میسر ئه‌و ناوه‌ جوان نى یه‌.
ـ كوڕى باوكم به‌ نیسبه‌ت میسره‌وه‌ ناوى ره‌ئیس موهیم نى یه‌، چونكه‌ خۆى وڵاتێكى گه‌وره‌یه‌.. خاوه‌نى رووبارى نیله‌.. نیلى خێر و به‌ره‌كه‌ت.
× وه‌ڵـڵا ئیحترامه‌ن بۆ قسه‌كه‌ى جه‌نابت.. رووبار ئێستا بووه‌ به‌ نه‌گبه‌تى.. فه‌رموو بزانه‌ دیجله‌ چى له‌و خه‌ڵكه‌ قوڕبه‌سه‌ره‌ى موسڵ كرد!!.. گه‌یشتوومه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه‌ هه‌ر سه‌حرا باشتره‌.. به‌حر و نه‌هر و ئه‌مانه‌ خراپن.
ـ باوكى من خه‌تاكه‌ خه‌تاى دیجله‌ نى یه‌ خه‌تاى كه‌شتى یه‌كه‌ بوو.. ئه‌ڵێن هیچ مواسه‌فاتێكى تیا نه‌بووه‌.
× كه‌شتى چى و مواسه‌فاتى چى ئوستاز؟!! ماڵى سه‌گه‌ شتێك بووه‌ وه‌كو كه‌ڵه‌ك.
ـ به‌ جددیته‌؟؟!
× ئه‌رێ به‌خوا.. ئینجا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ خۆى بۆ په‌نجا كه‌سێك دروستكراوه‌، كه‌چى ته‌قریبه‌ن دووسه‌د زه‌لامى تێ ئاخنراوه‌.
ـ جا وه‌ڵـڵا ئه‌وه‌ ته‌عه‌دایه‌كى زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌.
× بۆ سه‌ر مافى هاووڵاتیان؟
ـ نه‌خێر بۆ سه‌ر خودى كه‌ڵه‌ك.. كه‌ڵه‌ك چۆن ئه‌بێ له‌ رووباردا به‌كار بهێنرێت!!
× ئه‌شهه‌دو راست ئه‌كه‌ى.. ئه‌وه‌ته‌ى خوا دنیاى داناوه‌ كه‌ڵه‌ك هه‌ر له‌ هینا به‌كاردێ.. له‌ سیاسه‌ت و تیجاره‌تا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket