riklam

وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:34 PM - 2019-03-24
.

.

رۆژی 23-3-2019 لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ یاوه‌ری لێپرسراوی كه‌رت و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆ سه‌ردانی  وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانییان كرد.

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێك هاتبوون له‌هه‌ریه‌ك له‌  سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌ یاوه‌ری سه‌میر ئه‌مین نوێنه‌ری یه‌كێتی و چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر كه‌ له‌ لایه‌ن حزبی سۆشیال دیموكراتی سویده‌وه‌ به‌ ره‌سمی بانگهێشت كرابوون بۆ به‌ستنی 40 مین كۆنگره‌ی نێوخۆیی پارته‌كه‌یان.

سه‌ره‌تا لێپرسراوی كۆمیته‌ به‌ ناوی ده‌سته‌ی كۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆوه‌ به‌ خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد و خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی كه‌ قۆناغه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌كو سۆشیال دیموكرات به‌ره‌سمی یه‌كێتی بانگهێشتی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی نیشتمانییش ده‌توانێت نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به‌ ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌و حزبه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی روون تر داكۆكی له‌ مافی ره‌واكانی گه‌لی كورد بكه‌ن له‌ چوارچیوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لاندا.

له‌ دوای وته‌ی كۆمیته‌ و هه‌ڤالانی كه‌رت،  سه‌عدی پیره‌ و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری خۆشحاڵی خۆیانیان ده‌ربڕی به‌ سه‌ردانی كۆمیته‌ی سوید و كه‌رتی ئۆریبرو وه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ فراوانه‌ی نێوان یه‌كێتی و حزبی سۆشیال دیموكراتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وری كاریگه‌ری كادر و ئه‌ندامانی رێكخستن و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌ سلكی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رپرس بوون و به‌ تایبه‌ت ئه‌و كادرانه‌ی توانیویانه‌ له‌ رێگای ئه‌ندامه‌تی حزبی سۆشیال دیموكراته‌وه‌ پێشبكه‌ون و بگه‌ن به‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان و پارێزگاكان و په‌رله‌مانی سوید كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد و یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی توانیویانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی فروان له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م وڵاته‌دا بنیات بنێن.

له‌ باره‌ی بۆچون و هه‌ڵوێستی حزبی سۆشیال دیموكرات تیشكی خرایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ روون بێت ئه‌وان حزبێكی سویدین و كار بۆ وڵاتی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ زۆر بواره‌وه‌ پاڵپشتی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردیان كردوه‌ و له‌ به‌رنامه‌شیاندایه‌، به‌ به‌رنامه‌ گه‌شه‌ به‌و په‌یوه‌ندی و هاوكارییانه‌ بده‌ن هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ داوا كرا، كۆمیته‌ی سوید گرنگی بدات به‌ بانگه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ سه‌رخستنی خاتوو ئه‌ڤین ئینجیر جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی سۆشیال دیموكراتی سوید كه‌ تاقه‌ كاندیدی كورده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.

له‌ باره‌ی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ تیشك خرایه‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ به‌شداریه‌كی كارای هاوسه‌نگدایه‌ و له‌ گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك رێككه‌وتوون و له‌ سه‌ر بنه‌مای خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ ده‌توانرێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه‌ بۆ قۆناغێكی سه‌ركه‌وتوو تر ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌وه‌.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید-سوید

22.jpg

23.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket