riklam

ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ فینلاند به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 10:48 AM - 2019-03-24
.

.

له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا كۆمیته‌ی فینلاند، له‌شاری هیلسنكی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی ناوه‌ندی چڤاكی دیموكراتیكی كوردستان وه‌فدێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ فینلاند به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان كرد.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21-3-2019 وه‌فدێكی كۆمیته‌ی فینلاند كه‌ پێك هاتبوون له‌، جه‌بار جومعه‌ به‌رپرسی به‌شی رێكخستن و ئه‌حمه‌د خۆشناو به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون و پیران شكور به‌رپرسی به‌شی ئامار و هه‌ڵبژاردن، له‌م ئاهه‌نگه‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌ كوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند به‌شدار بوون و جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.

 سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد و پاشان چه‌ند گۆرانی و پارچه‌ شیعر خوێندرانه‌وه‌.

دواتر جه‌بار جومعه‌ به‌رپرسی به‌شی رێكخستنی كۆمیته‌ی فینلاند په‌یامی كۆمیته‌ی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، نه‌ورۆز هه‌میشه‌ بۆته‌ په‌یام بۆ به‌رزراگرتن و جۆشدانی هه‌ستی تاكی كورد بووه‌ بۆ به‌هێزكردنی به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردانه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ران بووه‌ و دایم داینه‌مۆی به‌رخودان بووه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌رفرازی، هه‌روه‌ها له‌دژی سیاسه‌تی داگیركاری و نامرۆڤانه‌ی ده‌ژمنان میلله‌تی كورد بووه‌، جه‌ژنی به‌هار و نێرگز و گوڵاڵه‌ پیرۆز بێت له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شه‌رڤانان سڵاو له‌به‌رخودانی رۆژئاوا سومبولی خۆ ڕاگری و ئازادی سه‌ركه‌وتنتان پیرۆز بێت به‌سه‌ر داعش جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت.

PUKmedia جه‌بار جومعه‌ - فینلاند

8.jpg

10.jpg

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket