riklam

لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

ئابوری 04:51 PM - 2019-03-23
.

.

لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌ی له‌ 5 % به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا دابه‌زی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی دراوی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ له‌ مانگی ئابی رابردوه‌وه‌ تۆمار كرابێت.

پسپۆڕانی ئابوری هۆكاری دابه‌زینی به‌های لیره‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رویان له‌ كڕینی دراوی بیانی كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گرژیی زیاتری تێكه‌وتووه‌. له‌ بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراودا یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 5 پۆینت 75 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ساڵی رابردوش لیره‌ی توركی له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاردا له‌ 30% ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا چیتر ناتوانێت سنوورێك بۆ  هه‌ڵاوسانی ئابوری دابنێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket