riklam

سه‌عدی پیره‌: هه‌رێم خاوه‌نی مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:58 PM - 2019-03-23
.

.

وتاری یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌ی سۆسیال دیموكراتی سوید پێشكه‌شكرا
له‌كۆنگره‌ی نائاسایی سۆشیال دیموكراتی سوید وتاری یه‌كێتی پێشكه‌شكراو ئاماژه‌ به‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند كرا.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتاری یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌ی نائاسایی سۆشیال دیموكراتی سوید پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئێمه‌ لێره‌ین بۆ له‌یادنه‌كردنی قوربانییه‌كانی كوردستانی عیراق كه‌ شانبه‌شانی دۆست و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی توندڕه‌وی ئایینی و تیرۆری جیهانی بویه‌وه‌و له‌ ئێستاشدا، هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ مۆدێلێك له‌ دیموكراسی كه‌ پارێزگاری له‌ ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. رونیشیكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی په‌ره‌ به‌خۆی بدات و ژیانێكی هاوچه‌رخانه‌ دروست بكات، كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش ئاسان نییه‌. 

له‌وتاره‌كه‌ی یه‌كێتیدا ئاماژه‌ به‌ به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراو جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان.

رونیشیكرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا ده‌رگاكانی خۆی واڵاكرد بۆ ئاواره‌كانی سوریاو ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ ڕووی داراییه‌ دوچاری بارگرانیه‌كی زۆر بوین، وتیشی: له‌ كاتێكدا ئێوه‌ كۆنفرانس ده‌به‌ستن گه‌لی كورد یادی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ چه‌كی كیمیاوی. له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا.

PUKmedia

لێدوانی رۆژنامه‌وانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ كۆنگره‌ی سۆشیال دیموكراتی سوید:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket