riklam

كۆنگرەی سۆشیالیست دیموكراتی سوید بە بەشداری یەكێتی دەستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 10:31 AM - 2019-03-23
.

.

پارتی سۆشیالیست دیموكراتی سویدی كۆنگرەیەكی نائاسایی دەستپێكردو بڕیارە لەدوو رۆژی كۆنگرەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیەی پەیوەست بەئاسایش و هەلی كار و ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەوروپا گفتوگۆ بكرێت. 

لە رۆژی 20ی ئاداری 2019، سمینارەكانی پێش كۆنگرە بۆ میوانەكان ئامادەكراو بەئامادەبوونی وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی سەكردایەتی و سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتی لە ووڵاتی سوید ، و پارتی گەلی دیموكرات و بزوتنەوەی فەتحی فەڵەستینی و حزبی تەكتولی تونسی و پارتی كرێكارانی بەریتانیا دەستیپێكرد. 

لە دیدارو كۆبوونەوەكانی بەر لەكۆنگرە بەئامادەبونی نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لەكۆنگرەكە باس لە چۆنیەتی ئامادەسازی بۆ بەستنی كۆنگرەكە كراو دواتر قسە لەسەر بەرنامەكانی كۆنگرەو ئەو بڕیارانەی دەدرێن و چۆنیەتی خۆ پاڵاوتنی ئەندامانی كۆنگرەكە بۆ خۆ بەربژێكردنیان بۆ نوێنەرایەتی و مەكتەب و ئۆرگانەكانیان و چەند تەوەرێكی تری گرنگ  گفتوگۆی لەبارەوەكرا . 

لە  شاری (ئەوریبرو)  كارەكانی رۆژی یەكەمی كۆنگرە دەستیپێكرد بە ئامادەبونی و ئان لیندا وەزیری بازرگانی و كاروباری سوید لەگەڵ باكوری ئەوروپاو لێنە هالینگرێن وەزیری تەندروستی سویدو یوهان هاسێك بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سۆسیال دیموكراتی سویدو ئەڤین ئینجێر جێگری بەرپرسی پەیوەنییەكانی سوسیال دیموكراتی سویدو ئان ساند سترێوم بەرپرسی دەزگای ئۆلف پاڵمە سەنتەر . 

سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆكی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی ، ئاماژەی بەپەیوەندی دێرینی نێوان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی وەك دوو هێزی هەڵگری بیروباوەڕی سۆسیال دیموكرات كرد كە ساڵەهایە لەسەر بنەمای هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بنیاتنراوە ،  ووتیشی لە پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبین بۆ سود وەرگرتن لە ئەزموونی توانای پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی كە خاوەن ئەزموون و مێژوویەكی پڕ سەروەری خەباتی مەدەنی و دیموكراسییە لەئەوروپادا خەریكە رێبازو بەرنامەكانی دەبێتە رێچكەیەكی سەركەوتوو بۆ هەموو ئەو پارتانەی كە باوەڕیان بەڕێبازی سۆسیال دیموكرات هات.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket