riklam

ئاگری نه‌ورۆز له‌ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌

تاراوگە‌‌ 02:47 PM - 2019-03-22
.

.

له‌ئه‌ڵمانیا ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانیش په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد كرد.

ئێواره‌ی نه‌ورۆز هاوكات له‌گه‌ڵ كوردستاندا له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌و جێی داخه‌ له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شدا به‌ ئه‌ڵمانیاشه‌وه‌ دوو ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌.

له‌شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیا كوردستانیان له‌مه‌یدانی ڤیلالیۆن به‌جلوبه‌رگی ئاڵو واڵای كوردیه‌وه‌ به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی نه‌ورۆزو به‌سته‌و به‌زمی هه‌ڵپه‌ڕكێ جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌یان به‌خشیه‌ نه‌ورۆزو نه‌ورۆز پیرۆزكرا.

به‌ده‌م ڕێپێوان و به‌شاپڵیته‌وه‌ به‌شێكیتر به‌سونبوله‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌ له‌مه‌یدانی "پلێره‌ر" كۆبونه‌وه‌و  ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌و گۆرانی و مۆزیكی ئه‌م مه‌یدانه‌ گۆرانی و مۆزیكی به‌رخودان و حه‌ماسی مقاوه‌مه‌ت بوو، له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆزدا چه‌ندین په‌یامی پیرۆزبایی ئه‌ڵمانه‌كان ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كرا.

په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی"كاتیا كیپینگ"له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆی ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد كرد له‌ هه‌موو پارچه‌ركانی كوردستان و سڵاوو پیرۆزبایی تایبه‌تی نارد بۆ ژنانی شه‌رڤانان كه‌ قاره‌مانانه‌ له‌دژی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی كه‌كورد له‌توركیا ناتوانێ ئازادانه‌ نه‌ورۆز بكاته‌وه‌و هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی خواست كه‌ كوردیش ئازادی خۆی هه‌بێت.

كاتیا وتیشی: كورد له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌م جه‌ژنه‌ی به‌ئازادی  بۆ فه‌راهه‌م كراوه‌.. كلاودیا رۆتی سه‌رۆكی پێشووی پارتی سه‌وزه‌كان وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌سه‌ر كارتێك به‌خه‌تی گه‌وره‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات.

په‌رله‌مانتاری پارتی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی "یولیا كلۆخنه‌ر"له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی له‌گه‌لی كورد كردو هیوای خواست خێزانه‌كورده‌كان جه‌ژنێكی خۆشی پڕ پشوو به‌ئازادی و به‌خواردنی خۆشه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رن وتیشی له‌كاتێكدا كه‌ له‌توركیا ئه‌م جه‌ژنه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ كورده‌كان كه‌زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن كه‌سن له‌ئه‌ڵمانیا به‌ئازادی ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕێزیی هه‌یه‌و  تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ هه‌یه‌.

رێپۆرتاژی وێنەیی نەورۆز لە ئەڵمانیا


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket